دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەندرێت

هەرێم نیوز

کۆتایی بە چاوەڕوانیی دەیان هەزار خوێندکاری دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی هات و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی وەرگرتنی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا ڕاگەیاند.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە، دکتۆر ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی زانکۆلاینی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 ئاشکرا کرد و چەندین زانیاریی گرنگی خستەڕوو.

وەزیری خوێندنی باڵا ئاشکرای کرد کە "تاوەکو ئێستا داتای ورد لەبارەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان لە بەردەست نییە" بۆ ئەوەی بتوانن بەپێی پێویستیی بازاڕ خوێندکار وەربگرن. هاوکات وەڵامی ئەو ڕەخنانەشی دایەوە کە باس لە زۆریی ژمارەی دەرچووانی زانکۆ دەکەن و وتی: "بەپێچەوانەی ڕەخنەکانەوە، بوونی بڕوانامەی زۆر بایەخی هەیە."

وەزیرى خوێندنى باڵا لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی ئەوەیکرد، خواستێکى زۆر لەسەر کۆلێجى پزیشکى هەیە و  زانکۆلاین سیستمێکى دادپەروەرانەیە.

بەپێی ئەو ئامارانەی وەزیری خوێندنی باڵا خستیەڕوو: ڕێژەی وەرگرتن: ئەمساڵ 100%ـی ئەو دەرچووانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، وەرگیراون.

کۆی گشتیی وەرگیراوان: 50,862 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەرگیراون.

خوێندکاران دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی www.regayzanko.com بکەن و بە بەکارهێنانی ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنیی تایبەت بە خۆیان، ئەنجامی وەرگرتنیان بزانن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP