هەرێم نیوز
بنیامین ناتانیاهۆ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، "ئەمشەو شەوێکی پڕ ئیحساسە، تێکەڵ بە فرمێسک و شادییە، چونکە سبەی منداڵەکانمان دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: بە هاوکاری و هەوڵی هاوبەش سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا؛ سەرکەوتنێک کە جیهانی سەرسام کردووە. لە هەر شوێنێک شەڕمان کردبێت سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە.
ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: "هەندێک لە دوژمنان بەنیازن جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل!"
لە درێژەی قسەکانیدا وتی “بەهۆی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستمان هێناوە، ئێستا دەرفەتی گەورە لەبەردەمماندایە؛ دەرفەتگەلێک کە پێشتر ئەزموونی هاوشێوەمان نەکردووە.”