دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

بزووتنەوەی حەماس لە کەناڵی تلگرامی خۆی ناوی 20 کەس لەو بارمتە ئیسرائیلییانەی ڕاگەیاندووە کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکینەکانی عێزەددین قەسام (باڵی سەربازیی حەماس) لە کەناڵی تلگرامی خۆیدا ناوی 20 بارمتەی ئیسرائیلیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەو کەسانەی ناویان بڵاو کراوەتەوە و ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن. بەشێکن لەو 48 کەسەی لە دەست هێزەکانی حەماسدان.

هاوکاتیش ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە گرووپێک لە هێزەکانی خاجی سووری نێودەوڵەتی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلە فەلەستینییەکان و بارمتە ئیسرائیلییەکان، لە باکووری غەززەوە بەرەو باشوور بەڕێ کەوتوون.

ڕۆژنامەی "شەرق"ی سعوودی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان دوای کاتژمێر هەشتی بەیانی و لە سێ شوێنی غەززەوە ئەنجام دەرێت.

هاوکات، بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، گۆڕانکارییەکان لابردنی ناوی حەوت منداڵی کەم تەمەن، زیادکردنی دوو ژن و گۆڕینی چەند ناوێکی دیکەی لەخۆگرتووە بە هۆکاری "ئەمنیی". هەروەها حکوومەتی ئیسرائیل پێنج ناوی وەک یەدەگ پەسەند کردووە لە ئەگەری پێویستبوون بە هەموارکردنەوەی زیاتر.

سوپای ئیسرائیل بە فەرمی کەسوکاری دیلەکانی ئاگادار کردووەتەوە، پرۆسەی ئازادکردنەکە بە دوو قۆناغ دەبێت و داوای لێکردوون کاتژمێر 7:30  بەیانی لە بنکەی سەربازیی "ڕیعیم" ئامادەبن. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP