دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئیسرائیل: سوپا بۆ وێرانکردنی تونێلەکانی حەماس ئامادە دەکرێت

هەرێم نیوز

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، رایدەگەیەنێت، کە گەورەترین ئاستەنگی بەردەم ئیسرائیل دوای قۆناغی گەڕاندنەوەی بارمتەکان، وێرانکردنی تەواوی تونێلە تیرۆریستییەکانی حەماسە لە غەززە.

کاتز ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کارە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە رێگەی میکانیزمێکی نێودەوڵەتییەوە کە بە سەرۆکایەتی و چاودێری ئەمریکا دادەمەزرێت.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە واتای سەرەکی جێبەجێکردنی بنەمای بێچەککردنی غەززە و پووچەڵکردنەوەی چەکەکانی حەماسە.

راشیگەیاند: "رێنماییم بە سوپای ئیسرائیل کردووە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە ئامادە بکەن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP