هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، كۆتایهاتنی شەڕی غەززەی راگەیاند، ئەوەش لەکاتی بەرێكەوتنی بەرەو ئیسرائیل و كە دواتر دەچێتە میسرو سەرۆکایەتی لوتکەی ئاشتی دەکات لە شەرم شێخ.
ترەمپ لە ناو فرۆكەی سەرۆكایەتیتدا کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا دڵنیایە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس کۆتایی هاتووە، بە رۆژنامەنوسانی وت: جەنگ کۆتایی هات، باشە؟ لەوە تێگەیشتن، متمانەی خۆشی دەربڕی کە ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت.
وتیشی: گەرەنتی زارەکی لە هەردوو لایەن و یاریزانە سەرەکییەکانی دیکەی ناوچەکە وەرگرتووە سەبارەت بە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە و پێشیوانیە کەس بیەوێت شەرمەزاری بكات.
ترەمپ بەر لەوەی فرۆكەكەشی بفڕێت لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەندرۆس لە نزیک واشنتۆن، گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زۆر تایبەت وەسف کرد.