رۆژئاوای كوردستان لەبەردەم تەحەدییاتی زۆر گەورەدایە. بەتایبەت ئەو دەسەلاتەی ئێستا لە سووریا ھەیە ھیچ باوەرێكی بە مافێ پێكھاتەكان نییە و ھەموو جورە ئۆتۆنۆمییەك بۆ پێكھاتەكان رەتدەكاتەوە. لەلایەكی تریشەوە، ھەبوونی سەرۆكیكی وەك ترەمپ لە كوشكی سپی بە ھێچ شێوەیەك جێگەی دلنیایی نییە بۆ ھاوپەیمانەكانی بەتایبەت بۆ كوردەكان. توم باراك كە ھەم بالوێزی ئەمریكایە لە توركیا و نێردراوی ترەمپ بۆ سووریا دیسان ھەڵوێستی زۆر باش نییە سەبارەت پرسی كورد و زیاتر لە ژێر كارێگەری لوبی دەۆلەتە عەرەبەكان و توركیا كار دەكات و زۆربەی ھەڵوێستەكانی ناكوكە لە گەل مافی پێكھاتەكان لە سووریا. ئەمە بەدەر لەوەی توركیا گوشارەكانی تووند كردووە لە سەر حكوومەتی ئەحمەد شەرع بۆ ئەوەی پەلە بكات لە تێكدانی دیفالكتووی رۆژئاوا. تەنانەت یەكێك لە خالە ھەرە گرنگەكانی پرۆسەی ئاشتیش لەلایەن توركیاوە ئەوەیە كوردەكان لە سووریا ھاوشێوەی پەكەكە چەكەكانیان دابنن.
لێرەدا ئەوەی كورد ھەیەتی و دەتوانێت كار لەسەر بكات بۆ پاراستنی كیانەكەی بەدەر لە فاكتەری سەربازی، ھەۆلەكانی دیپلوماسییە لە سەر ئاستی ئەمریكا و بەگەرسختنەوەی لووبییەكی بەھێزە بۆ راكێشانی پاڵپشتی زیاتر بۆ پرسی كورد. ھەروەھا، لە ئەوروپاش كورد دووستی زۆری ھەیە و دەكرێت كارێگەرییان ھەبێت لەسەر ھەڵوسێتی حكوومەتی سووریا. بەتایبەت لەم ماوەیەدا فرەنسا زۆر ھەولیدا گفتۆگو لە نێوان ھەسەدە و حكوومەتی دیمەشق لە پاریس بەرێوە بچێت، بەلام لە ژێر كارێگەری گوشارەكانی تووركیادا، دیمەشق دیدارەكەی ھەڵوەشاندەوە. لە ھەموویان گرنگتر ئەوەیە كورد دەبێت زۆر كار لە سەر فاكتەری ئیسرائیلی بكات. بەراستیش ئێستا ئیسرائیل یەكێكە لە دەۆلەتە ھەرە بەھێزەكان لە رۆژھەڵڵاتی ناوەرڕاستدا كە ھەموو دەۆلەتانی ناوچەكە حسابی بووی دەكەن.