رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا ھەر چەندە گرنگی تایبەتی ھەیە، بەتایبەت لە ئاداری 2023 نەوتی ھەرێم راگیراوە و ھەناردەی دەرەوە نەكراوە. بوویە، خۆدی دەستپێكردنی پرۆسەكە گرنگە. بەلام، وێرای ئەوەی خۆودی رێككەوتنەكە كاتییە، لە ھەمان كاتدا ناتوانێت ھەموو كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بكات. بەلام بەگشتی ڕوانگەی و ئامانجەكانی سوودانی و حكوومەتەكەی بۆ رێككەوتنەكە بەو شێوەی خوارەوەیە:
1- سوودانی دەیەوێت بەو ھەنگاوە پەیامێكی گرنگ بداتە ھێزە شیعەكان و شەقامی عێراقی بەوەی كەسێكی بەھێزە و توانییەتی بە قسەی خۆی نەوتی ھەرێم وەربگرنەوە
2- ئەو رێككەوتنە وەك كارتێك بەكار دەھێنێت بۆ زیاتر بەھێز كردنی پێگەیكەی لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەكاندا . بەتایبەت سوودانی بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ھیچ سەرۆكوەزێرانێك لە رابردوودا نەیتوانییەتی نەوتی ھەرێم بھێنێتە ژێر كونترولی دەسەلاتی بەغداوە، بەلام بەو رێككەوتنە ئەو ئامانجە بەدەست ھات.
3- سوودانی پێدەچیت ئەو رێككەوتنە وەك نیازپاكی پیشان بدات كە سیاسەتەكانی بەرامبەر ھەرێم بەئاراستەیەكی باش گوراوە . ئەمەیش بۆ نەرمكردنەوەی ھەلوێستی ھێزە كوردییەكان بەتایبەت پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی لە دوای ھەڵبژاردنەكان پاڵپشتی سوودانی بكەن كە دوووبارە پوستی سەرۆكوەزێران وەربگرێت
4- ئەو رێككەوتنە رێگە خوش دەكات بەتایبەت ئەگەر سوودانی مەبەستی بێت بۆ رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و دەتوانێت پرسی ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێم وەك كارتێك بەكار بھێنێت دژی ئەوانەی دژایەتی ھەرێم دەكەن و لە گەل پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم نین
5- سوودانی بەو رێككەوتنە دەیەوێت پەیامێك بۆ كومەڵگەی نێودەۆلەتی بەتایبەت ئەمریكا بنێرێت كە ئەو كەسێكی میانرەوە و دەتوانێت كێشەكانی ھەرێم وبەغدا چارەسەر بكات. بەمەیش دەیەوێت پاڵپشتی ئەمریكا وھاوپەیمانەكان بۆ خۆی و سیاسەتەكانی مسووگەر بكات. بەلام، لایەنەكانی تری شیعە بەتایبەت ركابەرەكانی سوودانی لەو ھەنگاوە نێگەرانن ئەنانەت ئەگەر بە ئاشكراش دژایەتی نەكەن ، ئەوا لە ژێرەوە بەربەست و رێگری بۆ ڕیككەوتنەكە درووست دەكەن. چونكە دەزانن سوودانی ئەم كارتە بۆ بەرژەوەندی خۆی و مسوگەركردنی دووبارەی پوستی سەرۆكوەزێران بەكار دەھێنێت