ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێکی زۆر لە دەسەڵاتەکانی ڕادەستی سوپای پاسداران کرد، ئەمە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوەو ڕاستی و دروستی زانیارییەکە لە ئەستۆی ئەواندایە، بەڵام زانیارییەکە بۆنی وردی و دروستی لێ دێت.
پرسیارەکە ئەوەیە ڕێبەر بۆ وایکرد؟
بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ماوەی چەند رۆژێکە بەئامانج گرتنی ڕێبەر بەدوور نازانن. سەرۆکی ئەمەریکاش ڕایگەیاند،” شوێنی ڕابەر دەزانن.”
بۆیە ڕادەستکردنی بەشێکی بەرچاو لە دەسەڵاتەکانی بەسوپای پاسداران، ئامادەکاری ڕابەرە بۆ بەئامانج گرتنی و پێیوایە دەکەوێتە بەر هێرش، نایەوێت دوای خۆی شپرزەیی دروست ببێت.
بەڵام گرفتەکە ئەوەیە سروشتی حوکمڕانی ئێستای ئێران لەسەر ڕابەر و بەهێزی ڕابەر تا ئێستا ماوە، بۆیە گەر رابەر بکرێتە ئامانج، ئەستەمە ئەو ئەنجومەنە بتوانێت کارەکان بە بێ ڕوودانی شپرزەیی ڕایی بکات.