قسەکانی کاک شاسوار پێچەوانە بوون
کاک شاسوار کورسییەکانی فرۆشتووە یان جوڵانەوەکە؟
ئایا چۆن دەکرێت بلێت هاوپەیمانم و بەڵام ناچمە حکومەت؟
ئەی چۆن دەکرێت بڵێت ئیمە ئۆپۆزیسیۆنین، بەڵام ئیمە و یەکیتی بە ٣٨ کورسی دەچینە دانوستان؟
کاک شاسوار دەڵێت: من لەگەڵ یەکێتی هاوپەیمانم، بەڵام ناچینە حکومەت؛ بەڵکو هاوپەیمانییەتەکە بۆ ئەوە بوو کە هاوسەنگیی هێز دروست ببێت. واتە ئاساییە یەکێتی کورسییەکانی بۆ خۆی ببات
واتا پشت و پلە وپۆست بە کورسییەکانی ئێمە وەرگرن، دوای ئەوەی دەنگمان دا بە حکومەت، ئێمەش دەبینە ئۆپۆزیسیۆن.
کاک شاسوار دەڵێت: پۆستمان ناوێت و تەنها بۆ هاوسەنگیی هێزە. بەڵام کاک شاسوار زۆر جار هەم خۆی و هەم گوتەبێژەکەی گوتوویانە: "هەموویمان دەوێت، یان سەرۆکی حکومەت و نیوەی پۆست، یان سەرۆکی هەرێم و نیوەی پۆست".
دواتر کاک شاسوار دەڵێت: ڕێککەوتنەکەی ئێمە جێبەجێ کرابووایە یان وەکو خۆی بووایە، زۆر شتمان دەگۆڕی. واتە خۆی دەڵێت کە ڕێککەوتنەکە کۆتایی هاتووە و تەواو بووە
کاک شاسوار لە سەرەتادا دەڵێت: ئاگامان لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی نەبووە و ماوەی نزیکەی دوو مانگە ئاگامان لە هیچ نییە، ئەگەر یەکێتی ئەوە بکات کەواتە بە 23 کورسیی خۆیەتی، نەک هی ئێمە بەیەکەوە 38 کورسییە.
دواتر دەڵێت: کاک بافڵ ئاگاداری کردوومەتەوە، بەڵام بەشێکی یەکێتی ئاگاداری نەکردوومەتەوە مەبەستی کاک قوبادە
ئینجا کاک شاسوار دەڵێت: بەشێکی یەکێتی لەگەڵ پارتی ڕێککەوتوون کە ئەوە ناخۆشە و پەشیمانبوونەوەیە، چونکە نەدەبوو وابکەن و ئەوە وای کرد 38 کورسییەکەمان بێکاریگەر بێت.
کاک شاسوار دەڵێت: بە یەکێتیم گوتووە لەگەڵ پارتی دامەنیشن تا پارتی ئیعتراف بە ڕێککەوتنەکە دەکات، واتا تێگەیشتوون کە رێککەوتنەکە بەهای نیەلای پارتی
کاک شاسوار دەڵێت: دەبێت یەکێتی داوای نیوەی حکومەت بکات، چونکە نیوەی کورسییەکانی هەیە، واتا نالێت ئێمە، کەچی دواتر کاک شاسوار دەڵێت: یەکێتی بەبێ ئێمە کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی بکات، واتە نوێنەرایەتی 23 کورسیە نەک 38 کورسی
دواتر دەلێت؛ پێش واژۆکردنی رێککەوتن هەرکەس دانیشتبوایە کورسی خۆی بوو بەڵام دوای واژۆکە هەرکەسێک دابنیشیت واتا 38 کورسیەکە.
کاک شاسوار نازانێت لێرە چی دەڵێت! دەڵێت؛ با یەکێتی بەنوێنەرایەتی هەموومان لەگەڵ پارتی دانیشێت کەچی دواتر دەڵێت: لەگەڵ پارتی دانیشتن و کۆبوونەوە سودی نییە.
ئینجا ئەوە جێگای پرسیارە
کاک شاسوار دەڵێت: چونە ناو حکومەت لای ئێمە مەوزوع نییە و دەبینە ئۆپۆزیسیۆن.
ئێ کە ناچیتە حکومەت، بۆ کورسیەکانت وەرناگریتەوە و ببیتە ئۆپۆزیسیۆن ، ئەگەر کورسییەکانت داوە بەیەکێتی بۆ گلەیی دەکەی کە یەکێطی چیدەکات ؟
کاک شاسوار، ئایا کورسییەکانت داوە بە یەکێتی یان کۆی جووڵانەوەکە؟ ئەگەر کورسیەکانت دابێت، چۆن دەبیت بلیی بەبێ ئێمە لەگەڵ پارتی کۆمەبنەوە؟ ئەگەر جولانەوەکەت داوە چۆن دەبێت بڵێی دەبین بە ئۆپۆزسیۆن ؟ ئەگەر کورسییەکانیشت نەداوەتە یەکێتی، چۆن هاوپەیمانی؟
خۆ ئەگەر هیچیانت نەکردبێت، چۆن دەڵێیت پەرلەمانتارەکانت دەنگ بدەن بە حکومەت و دواتر ببن بە ئۆپۆزیسیۆنین؟ لەکوێی دونیادا هەیە ئۆپۆزیسیۆن دەنگ بداتە کابینەی حکومەت؟
کاک شاسوار دەڵێت: " ئێمە رێککەوتن وهاوپەیمانیمان هەیە کەچی دواتر دەڵێت: "کورسییەکانم داوە بە یەکێتی بۆ مامەڵەی پێکهێنانی حکومەت". ئەوە هاوکێشەیە چۆنە؟
یەکێتی و نەوەی نوێ کورسیی هەردووکیان دەکاتە 38 کورسی. ئەگەر وابێت، یەکێتی بە 38 کورسییەوە چۆتە دانوستان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەی ئەو 15 کورسییەی نەوەی نوێ چۆن دەبن بە ئۆپۆزیسیۆن؟ یان یەکێتی بە 23 کورسی گفتوگۆ دەکات، یان نەوەی نوێ کورسییەکانی فرۆشتووە!
بێگومان ئەوە خراپترین سەردەمی سیاسەتی کاک شاسوارە و هیچ کاتێک وەک ئەمجارە ماڵویران وخراپ نەبووە .