به زمانێکی ساده: حکوومه‌تی عێراق، داوای ته‌واوی داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
لێره‌دا پرسیارێکی زۆر سانا دێته پێشه‌وه:
گه‌ر بێت و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ته‌واوی داهاته‌کان ڕاده‌ستی حکوومه‌تی عێراق بکات، له به‌رامبه‌ردا ته‌نها مووچه‌ی مووچه‌خۆران بنێردرێت، باشه ئه‌ی به چی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ببرێت؟ ئایا حوکمڕانی به‌س دابه‌شکردنی مووچه‌یه؟
- حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له کاتێکدا ده‌توانێت ته‌واوی داهاته‌کان ڕاده‌ستی به‌غداد بکات، که حکوومه‌تی عێراق به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بدات، نه‌ک به‌شه مووچه.
- بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق، جگه له هه‌رێمی کوردستان، مووچه دابه‌شده‌کرێت، پاشان مامه‌ڵه‌ی (خه‌رجی ڕاسته‌قینه) یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌واوی پشکی هه‌رێمی کوردستان به مووچه‌وه به ڕێژه‌ی (١٢.٦٧) له خه‌رجی ڕاسته‌قینه ده‌خه‌مڵێندرێت، له کاتێکدا ئه‌م ڕێژه‌یه له خه‌رجی ڕاسته‌قینه به‌شی مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان به ته‌نها ناکات.
- له ڕابردوو باس له‌وه ده‌کرا، گه‌ر (ته‌وتین) ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران بکرێت، ئه‌وا حکوومه‌تی عێراق، مانگانه مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌نێرێت، ئه‌و ڕاستییه سه‌لما که وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پشکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و له ئێستادا ده‌ڵێت پشکی هه‌رێم به پێی ڕێژه‌ی دیاریکراو خه‌رجکراوه و چیدی مووچه نانێرم، که‌واته بابه‌ته‌که (ته‌وتین) نه‌بوو، ته‌وتینیش بکرایه، له ئێستادا ده‌یگووت، پشکی هه‌رێم کۆتایی هاتووه.
- سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستکردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، هه‌رێم ڕه‌زامه‌ند بوو، وه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی سه‌رپشککرد، تا له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێم ڕێکبکه‌ون، دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه ڕێکنه‌که‌وتوون و بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه.
- هه‌ر بۆیه بابه‌ته‌که فشاری سیاسی یه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به یاساوه نییه، وه هه‌رێم و به‌غداد ڕێککه‌وتبوون، که تا کۆتایی ئه‌م یاسای بودجه‌یه، هه‌رێم نیوه‌ی داهاته‌کان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بکات و له به‌رامبه‌ردا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له لایه‌ن عێراقه‌وه بنێردرێت.
- ئه‌م فشاره سیاسییانه پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک له عێراق، وه‌کو عورفێکی لێ هاتووه و هه‌میشه چه‌ند مانگێک پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌م فشاره ئابورییه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ئه‌نجام ده‌درێت.
- ئایا حکوومه‌تی عێراق، نه‌ناردنی هه‌شت مانگ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ده‌چێته سه‌ر؟ لۆژیک پێمان ده‌ڵێت نه‌خێر بۆی ناچێته سه‌ر و فشارێکی زۆر کاتییه.