دواین هەواڵ

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکان دەستپێکی هێرشی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 2 هەفتە

حوسییەکان هێزێکی پرۆکسی هەرە گرنگ و بەهێزی ئێرانن لە یەمەن. حوسییەکان لە وتەی 7ئوکتوبەری 2023 بە هاندانی ئێران دەستی کردووە بە هێرشکردن سەر ئیسرائیل بە دەروون و مووشێک. هەروەها بەردەوام کیشەی بۆ بازرگانی ئاوی لە دەریایی سوور درووست کردووە. دوای ئەوەی تڕەمپ هاتە سەر دەسەلات تارادەیەک بارودوخەکە هیوربووتەوە.

بەلام چەند هەفتە پێش دیسان حوسییەکان هەڕەشەی هێرشکردن سەر کەشتیەکانی بارزگانییان کرد لە دەریای سوور بە تایبەت ئەوانەی سەر بە ئیسرائیلن. بیانوەکەشیان ئەوە بوو کە ئیسڕائیل دووبارە گەمارۆی خستووەتە سەر غەززە. بەلام لە راستیدا ئەمە ئەسڵی بابەتێکە نەبوو. بەڵکوو دیسان ئەم هەڕەشەی حوسییەکان پەیامی ئێران بووە بو تڕەمپ کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران ئەوانیش لە رێگەی حوسییەکان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەدەن. بەتایبەت دوای نامەکەی ترەمپ بۆ عەلی خامنەیی ئیدی ئێران دەبێت خوی یەکلایی بکات یان شەر یان ئاشتی و چیتر دەرفەتی نە شەر نە ئاشتی نەماوە.

بوویە، وەک سیگنالێک بۆ ئێران و جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتەی ترەمپ کە ناسراوە بە سیاسەتی سوپرایز و پێشبینی نەکراو و هەروەها ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە ، 15 ئادار هێرشەکانی بۆ سەر حوسییەکان دەست پێکرد. وەک گووتمان لە رێگەی ئەم هێرشە ترەمپ وەلامی ئێرانی دایەوە. بەگشتی ترەمپ بەو هێرشە لەناکاوە ئەم پەیامانەی بۆ دووژمنەکانی نارد. یەکەم، هەموو هەوڵێک دەدەین بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بپارێزین لە رێگەی هێزەوە.دووەم، سیاسەتی وەشاندنی گورزی سەربازی پێشوەختە و لە ناکاو یەکێکە لە ئامرازە گرنگەکانی سیاسەتی دەروەی ترەمپ. سێیەم، ئێران چیتر ناتوانێت لە رێگەی پروکسییەکانی بەردەوام بێت لە دژایەتی کردنی ئەمریکا و ترساندنی . بوویە دەبێ ت هەرچی زووە بکەوێتە دانوستاندنی لە گەڵ ئەمریکا بە پێچەوانەی رووبەرووی گورزی سەربازی دەبێتەوە. چوارەم، رێگە نادرێت پروکسییەکانی ئێران رێرەوە ئاویە ستراتیجی یەکان پەکبخەن و وەک کارتی گوشار دژی ئەمریکا بەکار بهێنن. پێنجەم، ترەمپ پالپشتی تەواوی ئیسڕائیل دەکات و هەڕەشە بو سەر ئیسڕائیل هەڕەشەیە بو سەر ئەمریکا

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP