لە 10 ـی ئاداری 2025 رێککەوتنێکی هەشت خاڵی لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ، واژۆ کرا. ئەم ریككەوتنە ھیچ خالێكی گرنگی یان ستراتیژی بۆ كورد تییدا نییە و زۆربەی بەندەكان لە بەرژەوەندی ناوەند و حككومەتیی سووریا نوسراون. بەتایبەت ئەم ریككەوتنەدا كورد دەستبەرداری ئەوە ھیچ فورمیێكی خۆبەریوەبەری ھەبێت لەوانەش فیدرالیزم، ئۆتونۆمی. بە لێكولێنەوە و دیراسەتكردنی 8 خالی ریككەوتنەكە دەردەكەوێت كە ناوەرۆكیان رەنگدانەوەی نامەكەی ئۆجەلانە و كاریگەری زۆری ھەبووە لەسەر ئەم رێككەوتننامەیە. دەتوانم بێڵێم ھەلەیەكی زۆر ستراتیژییە كە كوردەكان كردوویانە لە سووریا. بەتایبەت لەم قوناغەدا.
لێرەدا دەمەوێت خال بە خال دەقی رێككەوتنەكە شروڤە بكەم:
بەندی یەكەم :گررەنتی کردنی مافی هەموو سوورییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیدا و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێ گوێدانە پاشخانە ئایینی و نەتەوەییەکانیان. ئەم دەقە لە لایەك زۆر گشتییە و لەلایەكی تریشەوە ھیچ تایبەتمەندی نەتەوەی بۆ كورد ناھێلێت. واتە ئەم دەقە دەڵێت كە نابێت پێدان پوست و پلە ھەستیارەكان رەچاوی باگراوەندی نەتەوەی یان تایفی بكرێت. بەڵكوو گرنگ ئەوەیە شارەزا و لیھاتوو بێت. لێرەدا پرسیار ئەوەی كام لایەن بریار دەكات كی لێھاتوو و شارەزاییە بیگومان ئەوە دیمەشقە ئەو بریارە دەدات.
لەمەیش مەترسیدارتر ئەوەیە ئەم دەقە بوار ناھێلێت بۆ شەراكەت و ھاوبەشی پێكھاتەكان لە پرۆسەی سیاسیدا لە جێگەی ئەوە بەجەخت لەسەر پرنسیپی ھاولاتی بوون دەكات كە لە ھیچ ولاتێكی روژھەلاتی ناوەراستدا نییە.
بەندی دووەم، "کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی رەسەنە لە دەوڵەتی سووریا و دەوڵەتی سوریا گەرەنتی مافی هاووڵاتی بوونی دەکات و هەموو مافە دەستورییەکانی بۆ دابین دەکات". بەراستی ئێستا پرسی كورد لەوە دەرچوو كە ئایا پرسێكی رەسەنە یان نارەسەنە لە سووریدا. كورد ئێستا خودان ھێز و سوپا و ئیدارەی خوبەریوەبەرییە و لەلایەن كومەلگەی نێودەۆلەتییەوە پالپشتی لێدەكرێت و مامەلە لە گەل دەكرێت. ھەروەھا پرسی گەرەنتی بوونی مافی هاووڵاتی بوونی و مافە دەستورییەکانی دەقەكی زۆر گشتییە. لێرەدا واتە كورد وەك ھەر ھەموو ھاولاتییەكی سووری مامەلەی لە گەل دەكرێت. واتە نابێت بە پلە دوو مامەلەی لەگەل بكرێت. بەندی سێیەم، راگرتنی شەڕ لەسەرجەم خاکی سووریا دا ، ئەم خالە واتە مانای ئەوەیە نابێت ھێرش بكرێتە سەر ناوچە كوردییەكان بەتایبەت دیارە مەبەستی ھێرشی توركیا بۆ سەر ناوچە كوردییەكان.
بەندی چوارەم، "تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە چوارچێوەی ئیدارەی دەوڵەتی سوریا، لەنێویاندا دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکان". واتە بە پێ ئەم دەقە دەبێت ھەموو دامەزراوە سیاسی و سەربازییەكانی كوردەكان تێكەل بە ئیدارەی دەوڵەتی سوریا، بكرین. لەوانە ھەموو ھێزی سەربازی، دامەزراوەكانی مەدەنی كارگیری و ئیدارییەكان، سەرچاوە سروشتییەكان، فروكخانەكان، دەروازە سنوورییەکان. لێرەدا چەند پرسیارێك ھەیە ئایا میكانیزمی تیكەڵكردنی هێزە سەربازییەکانی لە گەڵ دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا بە چ شێوەیەكە؟ دیارە لە ڕوانگەی حکوومەتی سووریا نابێت هێزێکی لە دەرەوەی هێزی سەربازی بمێنێت.
ڵێرەدا ئەگەر هێزە کوردییەکان لە چوارچێوەی دەستووری سووریادا تایبەتمەندی خویان نەبێت و ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردییەکان نەبێت واتە ئەمە مانای چەکكردنی هێزی کوردی دێت. ئەمەیش هەمان ئەو سیاسەتەیە تورکیا و سووریایە ھەیانە. بوویە رەنگە ئەمە ئێستا نەكرێت بەلام ئەم خالە ھەنگاێكە بەو ئاراستەیە. بە ھەمان شێویەش كاتێك ھەموو دامەزروە ئیداری و مەدەنی تێكەل بە دەۆلەتی نوێ سووریا دەكەیت واتە راستەوخو ھەڵوەشاندنی ھەموو تایبەتمەندییەك كە كورد ھەیەتی لە رووی ئیدارییەوە. واتە كاتێك توو ھێزت لە دەست نەبێت، ئیدارەت لە دەست نەبێت دەسەلاتت نەبێت بەسەر سەرچاوە سروشتییەكان و دەروازە سنوورییەكان و ھەموویان لەلایەن ناوەندەوە بەرێوە ببردرێن. ئەمە واتە لەناو بردنی ھەموو شتێك كە بوونی ئۆتۆنۆمی یان خوبەرێوەبەری لێدێت. ئەمەیش ئەگەر ئێستاش نەبێت لە داھاتوودا، توو بە خوورایی ھەموو شتێك رادەستی ناوەند دەكەیت و بێگومان كورد باجێكی قورسی ئەم سیاسەتە ھەلەیە دەدات. بەندی پێنجەم، "گەرەنتی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە سوورییەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە". ئەمە دیسان مەبەستی ئەوەیە كوردەكانی كە ئاوارە بوونە بگەرێنەوە شوێنەكانیان و دەۆلەتی سووریاش پاریزگارییان لێدەكات. لێرەدا زیاتر مەبەستی ئەم دەقە گەرانەوەی خەڵكی عفرین، سەرێ كانیی حەلەب، گری سپی و ناوچەكانی كە ئاوارە بوونە بۆ ناوچەكانایان.
بەندی شەشەم" پشتیوانی دەوڵەتی سوریا لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو ئەو هەڕەشانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەی دەکەن". ئەمە یەكێكە لە خالە مەترسیدارەكان. چونكە كوردەكان پایبەند دەكات بەوەی لە گەل ھێزەكانی سووریا رووبەرووی ھەموو مەترسی وھەرەشەكان ببنەوە جا چ ھەرەشەی عەلەوییەكان بیت یان ھەرەشەی پاشماوەكانی ئەسەد یان تەنانەت ھەرەشەی ئیسرائیل یان خود تەنانەت ھەرەشەی دروزەكان كە داوای ئۆتۆنۆمی دەكەن. چونكە ھەر شتێك دەۆلەتی سووریا بە ھەرەشە بزانێت دەبێت كوردەكان پالپشتی سووریا بكەن و لە گەلیان بجەنگن. باشە ئەمە لەبەرامبەر چیە ھیچ دیار نییە.
بەندی ھەفتەم،" رەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشبوون و رق و کینە و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشووب لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریادا" ئەم دەقەش واتە رووبەرووی ھەموو ئەو لایەن و ھێزانە ببێتەوە كە باسی دابەشوونی سووریا دەكەن. واتە بە كورتی لە روانگەی حكوومەتی سووریا باس كردن لە فیدرالیزم، ئۆتۆنۆمی، خۆبەرێوەبەری مانای دابەش بوون دێت و ئەمەیش رەتدەكریتەوە. واتە بە پیێ ئەم دەقە كورد دەستبەرداری ھەموو فورمێكی ئۆتۆنۆمی بووە و تەسلیمی سیاسەت و ئەجندای حكوومەتی ئەلشەرع بووە. بەندی ھەشتەمیش جەخت لەسەر ئەوە دەكات تاكوو كوتایی ئەمسال دەبێت ئەم رێككەوتنە جێبەجی بكرێت
بە گشتی زیانەكانی ئەم رێككەوتنە :
یەكەم، هێچ خاڵێکی روون و دیاری تییدانییە و هەموو خاڵەکان زور زور گشتین لە بەرژەوەندی دەۆلەتی سووریا نوسراون.
دووەم، كورد دەستبەردای ھەموو فورمێكی خوبەرێوەبەری بووە و ھەروەھا ھاودەنگ بووە لە گەل حكوومەتی سووریا بۆ بەناوەندی كردنی گشت دەسەلاتەكان
سێییەم، كورد وەك تابەتمەندی نەتەوەی بە ھیچ شێوەیەك باسی نەكراووە، بە پێچەوانەوە رێككەوتنەكە دژی ھەر جورە باسكردنیكی نەتەوەی وتایفییە
سێیەم، ئەگەر ئێستاش نەبێت لە داھاتوویەكی نزیكدا ھەموو ھێزە كودرییەكان چەكدەكرین و دەخرێنە ناو سوپای نوێ سووریا
چوارەم، كورد لەوانەیە تێوە بگلێنرێن لە شەرێك كە شەری كورد نییە. بەتایبەت ئەو بەندەی باسی ھەرەشەكانی سەر سووریا دەكات.
پێنجەم، رێککەوتنە لەو تەقیتەدا زیاتر بە مەبەست كاروە چوونكە دیمەشق زیاتر پێوێستی بەو ریككەروتنە ھەبوو. بۆ ئەوەی حكوومەتی سووریا بە جێھانی دەرەوە بێڵێت ئێمە رێز لە پێکهاتەکانی دەگرین و رای گشتی بە پرسی کورد مەشغول بکەن بۆ ئەوەی ئەوەی تەرکیز لەسەر کوشتنی خەلکی سیڤیلی عەلەویەكان نەمێنێت. بەتایبەت لەم ھەفتەیەدا گوشاری زۆر لە سەر حكوومەتی سووریا درووست بوو
شەشەم، ئەم رێككەوتنە لە كاتێكدا دەكرێت ئیسرائیل لە ھەولێكی سیاسی و دیپلوماسیدا بووە بۆ پالپشتی كردنی كورد و دروزەكان. بوویە، بەم رێككەوتنە دەیانەوێت بە ئیسرائیل بیڵین كوردەكان لە گەل ئێمەن و پێوستیی بە پالپشتی ئێوە ناكات. لێرەدا كورد زیاتر دەكەونە بەرەی توركیا و دەۆلەتیئەلشەرع دژی ئیسرائیل. بەتایبەت كورد دەبێت بەرگری لە ھەر ھەرەشەیەك بكات كە لە سەر سووریا درووست دەبیت لەوانەش ھەرەشەی ئیسرائل. ئەمەیش ئەو ھێوایە لە ناو دەبات كە لەوانەیە ئیسرائیل ھەۆل بدات پالپشتی كوردەكان بكات بۆ ئەوەی ھەر ھیچ نەبێت كیانیكی ئۆتۆنۆمی ھەبێت. تەنانەت ئیدی سیقەش نامێنێت
ھەفتەم، ئەم رێككەوتنە زیانیكی گەورەی دەبیت بۆ پرۆژەی دابەشبوونی سووریا. بەتایبەت لەم كاتەدا كورد نە دەبوو ئەو ریككەوتنە بكەن كە ھیچ شتێكی بۆ كورد تیدا نییە. سووریا ھێشتا سەقامگیر نییە و مەترسی دابەشوونی ھەیە. پلان و بەرنامەی توركیا قەتەر و سووریا ئەوەیە رێگە لەو پلانە بگرن بوویە ئێستا لە ریگەی ئەم ریككەوتنە كوردیش بەشێكە لەو بەرەوەی دژایەتی دابەشبوونی سووریا دەكات.
ھەشتەم، ھەموو ئەو خالانەی لەو ریككەوتنە نوسران دەبنە بەشێك لە دەستووری نوێ سووریا. ئەمە لە كاتێدایە ئەلشەرع بە كەیفی خۆی لیژنەیەكی داناوە بۆ نوسینەوەی دەستوور كە ھیچ كوردیكی تییدا نییە. ھەروەھا ئەو مادانەی لەو ریككەوتنەشدا ھاتوون زیانیان زۆرتە لە سوود بو كوردەكان
نویەم، ئەم رێككەوتنە ریگە خوش دەكات بۆ ئەوەی ئەمریكا بە تەواوەتی لە سووریا بكیشیتەوە. چونكە ھیچ بیانووەك بۆ مانەوەی ئەمریكا نامێنێت. بیگومان كشانەویە ئەمریكاش واتە كارەسات چاوەری كوردەكان دكات.