شاراوە نییە رەوشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەکە دۆخێکى هەستیاردا تێدەپەرێت ، عێراقێک یەکێکە لە شوێنانەى کە چاوەروانى گۆرانکارى و رووداوى لە ناکاوى لێدەکرێت ،بەتایبەتى کە چەند سالێک ئاستى پەیوەندییەکانى هەولێر وبەغدا بە هۆى جێبەجێ نەکردنى دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ئینجا بریارێک ڕێگرى لە هەناردەکردنى نەوتى کوردستان گیرابوو و لە هەمانکاتیشدا هەندێک لایەن فشارەکانیان لە سەر حکوومەتەکەى محەمەد شیاع سوودانى چڕکردبووە بۆ رێگریکردن لە ناردنى ماف و شایستەداراییەکانى خەڵکى کوردستان و لاوازکردنى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان .
جێگەى هەڵوەستەکردنە لە ماوەى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى ، هەر لەسەرەتاوە هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییەکانى و ئاستى پەیوەندییەکانى و سەردانە بەردەوامەکانى و ئینجا شاندى حکوومەتى کوردستان بۆ چارەسەرکردنى ئاستەنگ و کێشەکان لەلایەک و لەلایەکى تریش نەهێشتنى هیچ پاساوێکى بێ بنەما هەموو دۆسیە و لیست و بابەتەکانى پەیوەست خرایە بەردەم دەسەڵاتدارانى عێراق لە پیناو چەسپاندن ماف و شایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان .
هەر لایەکى دیکەوە، دەستپێشخەرى ، مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ، بۆ یەکرێزى و یەکهەڵوێستى نێوماڵى کوردستانى لە نێو بارەگایی ئەنجوومەنى وەزیران، لە پێناو خستنەڕووى نەخشە ڕێگەیەکى نوێى و دەستپێشخەرى لە پێناو پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا گرنگ و لە کاتى خۆیدا بوو ، ئینجا کۆبوونەوە حکوومەتى کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵ و نێردە دیپلۆماسییەکان لە هەولێرى پایتەختى کوردستان و دواتر ناردنى پەیامێکى روون و ئاشکرا بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراق ، ئەنجامى ئەو یەکدەنگییە بوو کە دەنگدان لە سەر یاسایی بودجە درا و تێپەڕێنرا.
هەموو ئەو هەوڵە بەردەوامانەى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان و تیمى حکوومەت ، لۆژیک و دیپلۆماسى کوردستان لە جێگەى هەرەشە و هێرش و گەمارۆ و پەڵاماردانى کوردستان ، وایانکرد ، لە سەر ئاستى نێوخۆیی و نێودەوڵەتیشدا هەمووارى یاسایی بودجە بکرێتەوە و دواى 2 ساڵ جارێکى تر نەوتى کوردستان هەناردە بکرێتەوە ، ئەوەش وا دەکات پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى عێراق جێگر بکرێت ، هەروەها هەوڵەکانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراقى فیدڕاڵ، وایکرد کە لێکتێگەشتنى سیاسى دروست بێت و ڕێگرى بکرێت لە ڕەتکردنەوە و دژایەتیکردنى هەمووارى پرۆژە یاسایی بودجە.
جێگەى ئاماژە، لە کاتێکدا ناوچەکە لە مەترسییەکى گەورەدایە، ئەوەش وادەکات عێراق بەو سیاسەتە هەڵەیەوە تووشى شڵەژان و قەیرانى قوڵ دەبێتەوە ، بەتایبەتى کە رەوشى ناوچەکە وەک رابردوو نییە ، مامەڵەکردنى خراپ لەگەڵ هەرێمى کوردستان بە زیانى دەسەڵاتدارانى عێراقە .
پشوودرێژى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و بە سەردان و گفتوگۆکانى و ئینجا بەردەوامى هەوڵە دیپلۆماسى و سیاسییەکانى بۆ چارەسەرى کێشەکان و بەتایبەتى مووچە و بودجە و هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە کۆتایی هەرێمى کوردستان بە خۆڕاگرى و بەهێزى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کێشەکان مایەوە و لە کۆتاییدا ڕیککەوتنى هەولیر و بەغدا لە بارەى مووچە بۆ ساڵى 2025 لێکەوتەوە .
مێژوو گەواهیدەرە ، لە چەند ساڵى رابردوو، مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ، لە سەختترین بارودۆخەکاندا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانى گڕتە ئەستۆ بۆ چارەسەرى کێشەى مووچە و کێشەکانى دیکە لە عێراقدا . بارزانى و خۆڕاگرى و پشوودرێژى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان و خەمخۆرى و پەرۆشیان وایکرد کە ڕووبەڕووى هەموو فشارەکانى بەغدا و نێوخۆیی کوردستانیش ببێتەوە ، بەڵام هەرگیز کۆڵى نەدا تا گەیشتن بە ئەنجام .