وێڕای ئەوەی هەموو شتێك خراپە، کەچی سیاسەتی ئێمە بۆتە بەشێک لە تێکدانی دەروونی گشتیی، بە کوردی فەوزایەکە کەس ئاگای لە کەس نییە، لەگەڵ ئەوەشدا حەشاماتێک لە پەیجی حزبی و موخابەراتی و ساختە هەیە بوونەتە ژەهری نێو کۆمەڵکە!
لە ئێستاشدا، نەک هەرحزبەکان پەیج و ئەکاونتی ساختەیان هەیە، کەسانی ناوحیزب و هەندێک لە پەرلەمانتاریش ئەوکارە دەکەن و بە پارە یان دامەزراندن، کەسانێک، بۆشکاندنی نەیارەکانیان و فوتێکردنی خۆیان بەکاردێنن.
پێشهاتە مێژووییە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان داوای تێگەیشتن لە واقیعێکی شاراوەی دەسەڵاتی هەنووکەیی دەکەن، چونکە لە پشت ئەو دەسەڵاتە سیاسییە ڕواڵەتییە، دەسەڵاتی جیهانی ڕاستەقینە هەیە، ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی وڵاتان بوونەتە توێکڵی بەتاڵ و خاڵی لە شەرعیەتی سیاسی، چارەنووس، یان سەروەری، بەهۆی بەرزبوونەوەی کاریگەریی زلهێزە ئابوورییەکان کە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ڕووداوەکان هەیە.
بەشێک لە ئؤپۆزیسۆن و دیموکراسیەکانی ئێستا جگە کە نمایشی سیاسی وەک پێویست نوێنەرایەتی بەرژەوەندیی گەل ناکەن لە پشت "بوکەڵە" سیاسییەکانەوە خۆیان دەشارنەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە هەر بەرپرسیارێتییەک دەرباز بکەن، هاوپەیمانی نێوان ئەم کەسانە و سیاسەتمەدارانيش فۆرمێکی فیۆداڵی وەرگرتووە. ئەگەرچی زۆرینەمان پێمان وایە دەربەگایەتی ( فیودالیزم) بەسەرچووە و کۆتایی پێهاتووە . بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەیە ، هەرنەبێت بۆ کۆمەڵگەی کوردی .
ڕاستە لە کۆمەڵگەکانی خۆرئاوادا بزوتنەوەی ڕێنیساس و دواتر شۆرشی فەرەنسی لەسەدەی هەژدەهەمەوە کۆتاییان بە سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی فیودالیزم هێناوە