کورت و پوخت:
+ فراوانکردنی چەمکی دەسەڵات لە گەرووی هورمز:
ئێران کار لەسەر پڕۆژەیاسایەک دەکات بۆ ئەوەی ڕێگەپێدان و مامەڵەکردن لەگەڵ کێبڵە دەریاییەکانی ئینتەرنێت لە بنکی گەرووی هورمزدا بکاتە مەرجدار بە ڕەزامەندی دەسەڵاتدارانی خۆی.
+ گۆڕینی هورمز لە نەوتەوە بۆ زانیاری:
هورمز کە پێشتر تەنیا کارتێکی گوشار بوو لەسەر گواستنەوەی وزە و کەشتیوانی، ئێستا دەکرێتە کارتێکی گوشار لەسەر ژێرخانی دیجیتاڵی و ئابووریی نوێی وڵاتانی کەنداو.
+ باج و سەرانە لەسەر ئینتەرنێت:
ئامانجی ئێران دەستبەجێ بڕینی ئینتەرنێتی جیهانی نی یە، بەڵکو سەپاندنی ڕسوومات و داواکردنی مۆڵەت و کۆنترۆڵکردنی چاککردنەوەی کێبڵەکانە تاوەکو تێچوو و مەترسییەکان لەسەر پەیوەندییە دیجیتاڵییەکانی کەنداو بەرز بکاتەوە.
+کاریگەری لەسەر ئابووریی دیجیتاڵیی کەنداو:
ئەم هەنگاوانەی ئێران و نائارامییە ئەمنییەکان دەبنە هۆی دواکەوتنی پڕۆژەکانی کێبڵی دەریایی و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ خەونی وڵاتانی کەنداو لە بوون بە مەڵبەندی ژیریی دەستکرد و خزمەتگوزارییە هەورەکان (Cloud Services).
+کاریگەریی ئینتەرنێتی ڕاستەقینە: بەپێی لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کێبڵەکان، گەرووی هورمز کەمتر لە %1ی هێڵی ئینتەرنێتی جیهانی پێکدەهێنێت، بۆیە مەترسیی بڕانی گشتی نییە، بەڵکو مەترسییەکە زیاتر لەسەر تێچوو و ئاسایشی تۆڕەکانی ناوچەکەیە.
+ئاستەنگە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان: جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەی ئێران ئاسان نییە، چونکە ئەم کێبڵانە خاوەندارێتییان بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێتەوە و ڕێڕەوی گەرووەکەش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەرژەوەندییەکانی عومان و وڵاتانی کەنداو بەڕێوەدەچێت.