دواین هەواڵ

ترەمپ و کورد، جاری پێشوو

‌د.سەردار عەزیز

پێش 2 هەفتە

جاری پێشوو، ترەمپ و ئەردۆگان دۆستن بوون. بە جۆرێک هەریەک لە ستیڤ بانۆن و فیۆنا هڵ دەڵێن، خەڵک بە هەڵە وەها دەزانن کە سەرکردەی دڵخوازی ترەمپ پوتینە، لە ڕاستیدا ئەردۆگانە.

ترەمپ لە پەیوەندی تەلەفونیدا بە ئەردۆگان دەڵێت سوڵتان. کاتێک ترەمپ هات بۆ کۆشکی سپی جاری پێشوو دوو کەسایەتی کە لە ترەمپەوە نزیکبوون، مایک فلن، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە لە گەڵ ڕودی جولیانی، کە پارێزەری تایبەتی ترەمپە و خەڵکی نیویورکە، هەردوو کاری لۆبییان بۆ ئەردۆگان دەکرد. مایک فلن لە ساڵی ٢٠١٦ نیوملیون دۆلاری لە ئەردۆگان وەرگرتبوو بۆ کاری لۆبی.

تیمی ترەمپ لەوە دەترسان کە هاوڕێتی ترەمپ و ئەردۆگان لە گەڵ لۆبیی ئەم دوو کەسەدا ترەمپ قەناعەت پێبکەن لە سەر دوو پرس کە کورد و گویلەن بوون.

بەڵام تیمی ترەمپ بە تایبەتی ماکماستەر و جۆن کێلی هەوڵیان دەدا کە قەناعەت بە ترەمپ بکەن کە ئەردۆگان زیانی پێدەگەیەنێت. بەڵام سەخت بوو. بۆیە هەوڵیاندا لە ڕێگای خرۆشانی ئیگۆی ترەمپەوە کاریگەری لە سەر دابنێن، بە ترەمپیان گوت ئەردۆگان کۆێخایەکی یان کەڵەگایەتیت بە سەروە دەکات و هەوڵدەدا بۆ مەبەستی خۆی بەکارت بهێنێت. لە یەکەم تەلەفوندا ترەمپ گوێی بە قسەکان نەدا و بە قسەکانی ئەردۆگان ڕازیی بوو.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP