لە سەرەتادا گرنگ ئاماژە بە راستیەکى حاشاهەڵنەگر بکەین ، ئەویش رووداو و پێشهاتە خێراکانە کە لە دواى 7ى ئۆکتۆبەرى 2023 بەهێرشى گروپ و میلیشاکانى سەر بە ئێران وایکرد کە ، دەستپێکى هەموو ئەو گۆرانکارییە ڕیشەییانە بێت لەناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ، بەتایبەتى کە وایکردووە بەشێکى ئەو گۆرانکاریانە بەر کوردستان بکەوێت ، بەتایبەت پاش تێککشانى قورشى گروپ و لایەنگرانى سەربەئێران لە رووى سەربازى و سیاسییەوە ، تێکشکان و پاشەکشێ بەرەى موقاوەمە ، دەستى زۆر وڵات کورت بکرێتەوە و قۆناغ و نەخشەى نوێى بێتەئاراوە .
دیداروکۆبوونەوەى16ى1ى2025 و پێشوازى ودیدارى مێژوویی سەرۆک بارزانى، دەکرێت هەڵوەستەیەکى وردبینانەى بۆ بکرێت ، بەتایبەتى کە رەوشى سووریا چووەتە قۆناغێکى هەستیار و بۆشاییەکەى گەورەرەوە ، دۆزى کوردیش لە رۆژئاواى کوردستان پێى ناوەتەوە قۆناغێکى نوێ، گۆرانکارى و پێشهاتەکانى وایانکردووە ، ئەمرۆ گەلى کورد لەم بەشەى کوردستانیش هەنگاوەکانى بۆ بونیاتنانى قەوارەیەکى نوێى بێت ، بارودۆخى کوردستان و ئێستا لە ئەنجام کۆمەڵەکێک هۆکار و گۆرانکارى جیاوازن، بەتایبەت ،سەردانى مەزلوم عەبدى بۆ هەولێرى پایتەخت و تاوتوێکردنى هەنگاوەکانى داهاتوو بە یەک هێز و یەک پاکێج لە پێناو دروستکردنى ئەزموونێکى نوێ لە رۆژئاواى کوردستان ، بەتایبەت دیداروکۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک مسعود بارزانى ، هەنگاوێکى ژیرانەیە بەئاڕاستە گۆڕانکارى ڕێشەیی لەسەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتیشدا .
ئەوەى جێگەى هەڵوەستەکردنە، لاوازکردن و بڕینەوەى دەستى ئێران لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە ، وایکردووە کە ئەو خەونەى کە ئێران زیاتر 45 ساڵ بوو کارى لە سەر دەکرد هەر لە فەلەستینەوە تا لووبنان و سووریا و ئینجا بۆ یەمەن و عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو پاشەکشە بکات ، دواتر چاوەروان دەکرێت ، بڵێسەى ئاگرەکەى عێراق و ئینجا بگوازرێتەوە نێو خۆى ئێران ، بۆیە هەموو ئەو هەنگاوانە ئاماژە بە ژان و سەختى لە دایکبوونى نەخشەیەکى نوێى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست .
لەگەڵ ئەو گۆرانکارییانەدا کە ، ئیسرائیل پلان و نەخشەى وردى بۆ دراشتبووە و هەروەها لە نێو ئەو هاوکێشانەدا ، داگیرکەران و ئەوانەى کە خاکى کوردستانیان بە زۆر پێوە لکێنراوە ، بە باشى هەست بەو گۆرانکارییانە دەکەن دەزانن پێیان خۆش بێت یانیش نا ئەوە ئیتر کار لەکار ترازاوە و هیچ ڕێگەیەکیان نەماوە جگە لەوەى دەبێ قبووڵى ئەو پێشهاتە نوێیانە بکەن و بەتایبەت مافەرەواکانى گەلى کورد لە نێو دەوڵەتەکەیان کە دەیان ساڵە نکۆڵى لێدەکەن و ستەمکارى زۆریان دژى کورد ئەنجامداوە و ئێستاش کاتى گەڕاندنەوەى ئەو مافەزەوتکراوانەیە
بۆیە، دانانى ئەو نەخشە و پلانە نوێیە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، کە ئەمەریکا و ئیسرائیل و چەند وڵاتێکى کرد کارى لەسەر دەکەن و پشتیوانى نێودەوڵەتیشى هەیە ، کوردستانیش دەچێتە نێو چوارچێوەى ئەو گۆرانکارییانەوە ، ئەوە ئاماژەیە بە ئامادەکارى کورد بۆ یەکدەنگى و تەبایی نێوماڵى کورد ، خۆ سازدان بۆ ئەو دۆخە نوێیەى کە لە کوردستان هاتووتە پێشەوە بەهۆى ئەو گۆرانکارییانەوەیە کەبریتین :
یەکەم ،، نەخشە وپلانە نوێیەکەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، ئاماژە و هەڵکردنى گڵۆپى سەوزە بۆ ئەکتەرە نادەوڵەتییەکانى وەک گەلى کورد ، لە هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانى مافەرەواکانیان ، بەتایبەتى کە پشتیوانى ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە پشت ئەو دیدارو کۆبوونەوانەدایە .
دووەم ،، گۆرانکارى لە هاوسەنگى هێز بەتایبەتى لە ( سووریا ، عێراق ، یەمەن ،ئێران و عێراق، بەتایبەتى کە تاران تووشى پاشەکشێ زۆربووەتەوە ، تورکیاش لە بەر ئیسرائیل وهاوپەیمانەکانى وەک سعودیە ، ئەمەریکا ، ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیمارات و میسر تووشى بەربەستى گەورە بووەتەوە .بەهەمان شێوە وڵاتانى داگیرکەرى کوردستان لاواز بوونەوە و توانایان نەماوە .
سێیەم،، بوون و بەهێزى پێگەى هەرێمى هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى متمانەپێکراو لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتیی وا دەکات هەنگاوەکان بۆ پرسى کورد لە بەشەکانى تر و بەتایبەت پشتیوانیکردنیان زیاتر بەرەو پێشەوە بروات ، چونکە لە راستییدا ئەمڕۆ پرسى رۆژئاواى کوردستان پرسێکى گرنگە و پەیوەستیشە بە هەرێمى کوردستانەوە و هەموو گۆرانکارى و پێشهاتەکان کاریگەرى دەبێت لە سەر ئەم بەشەش، بۆیە، یەکرێزى ویەکدەنگى کورد زەرووەتێکى مێژووییە .
بە شێوەیەکى گشتى قۆناغى ئێستاى ئەم گۆرانکارى و پێشهاتە نوێیانە لە هاوسەنگییەکان ، ئەم دیداروکۆبووە مێژووییانە بۆ گەلى کورد وا دەکات هاوکێشەکى باش و بەهێز بۆ گەلى کورد دروست بکات و هەموو و فشارە ناراستەوخۆ و راستەوخۆیانەى وڵاتانى داگیرکەرى کوردستان کەم بکاتەوە و کۆتایشى پێبهێنێت، ئەوەش دەخوازێت هەموو هێزولایەنەکان پشتیوانى بەهێزى هەوڵەکانى سەرۆک بارزانى بن لەم قۆناغە مێژووییەدا بەرەو ئاسۆیەکى روودا و داهاتوویەکى پڕ ئومێد و دەستکەوت.