دواین هەواڵ

چ هاوبەشی و پێکەوەیی کوردستان و عێراق ماوەتەوە ؟

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

پێش 2 هەفتە

لەماوەى 22 ساڵى رابردوو   ، هەنگاو و کردەوەکانى حکوومەتە یەک لە دواى یەکەکانى عێراقى بەناو دیموکراسى و فیدڕاڵیی و دەستوورى و هاوبەشى ، نەک هەر هیچکام لەو دروشم و بەند و ڕێککەوتننامان نەچوون بوارى جێبەجێکردنەوەى بەڵکو رۆژ بەرۆژ بەرەو سیاسەتى تاکڕەویی و زۆرینەى تایفى و مەزهەبى و دیکتاتۆرییەتى هاوشێوەى ئێران هەنگاویی ناو سیاسەتى پاشگوێ خستن و پەراوێز خستن گەلى کورد و پێکهاتەکانى تر گڕتۆتەبەر .

ئەوەى لە دەسەڵات و حکوومرانى عێراق دەبیننرێت ، بوونى دوو حکوومەتە لە نێو حکوومەتێکدا کە بەدرێژایی چەند ساڵى رابردوو کۆسپ و ئاستەنگى گەورەى بۆ جێبەجێکردنى مافەدەستوورییەکان و پێدانى شایستە داراییەکان و چەندین مافى تر دروستکردووە لەهەمانکاتیشدا هێز و میلیشا و دادگە و دارایی و مووچەى وەک چەکێک لە دژى گەلى کورد و هەرێمى کوردستان بە توندترین و نامرۆڤانەترین شێواز بەکارهێناوە ، لە هەمان کاتیشدا  لە هەرێمى کوردستانیش هەندێک کەس ولایەنى لاواز و تەنها بەناو کوردى بۆ چەواشەکارى و رەوایدان بە سیاسەتە دژ و دوژمنکارییەکانى عێراقى فاشیزمى بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان بەکارهێناوە .

بۆیە، لەماوەى چەند ساڵى رابردوودا ، هەرێمى کوردستان سەرەڕاى هەموو ئەو ئاستەنگ و قەیرانە قورسانە کە دوور لە ویستى خۆى بوو و هەموویان دروستکراویی نەیارانى کورد بوو، مەرامى سەرەکیشیان لاوازکردنى سەنگ و پێگەى سیاسى و دیپلۆماسى وئابوورى و پێکەوەژیان و دیموکراسییەکەى کە لە سەر ئاستى ناوچەکە و عێراق وێنەى نییە .

دەسەڵاتدارانى عێراق تەنها لەماوەى 10 ساڵى رابردوو ، هەر چى چەک و کارتى گوشار هەر لە پەڵامارى سەربازى و میلیشیایی بگرە تا ڕێگریکردن لە هەناردەکردنى نەوتى کوردستان و ئینجا درۆنباران  و مووشەکباران و زیانگەیاندن بە ژێرخانى ئابوورى و گەمارۆى دارایی ، دواتریش هەموو ئەو رووداو و کارەساتانەى کە بە سەر هەرێمى کوردستان هاتن و دەسەڵاتدارانى عێراق شانەیان لە هاوکاریکردنى هەرێمى کوردستان و گەلەکەى خاڵى کرد ، ئاماژەیەکى روونن بە مەڕام و نییەت دەسەڵاتدارانى بەغدا دژ بە کوردستان .

لە کاتێکدا ، عێراق چونکە هەم وڵاتێکى ناسەقامگیر و گەندەڵ و بێ سەروەرییە و کۆنتڕۆڵیشى لە دەرەوەى سنوورەکانە و گروپ و میلیشیاکان فەرمانڕەوایی دەکەن ، دەستیان بە سەر حکوومەت و دادگەى فیدراڵى و جومگەکانتى تر گڕتووە تا لەوڕێگەیەوە زۆرترین گوشار لە سەر سەر خەڵکى کوردستان بکەن کە دیارترینیان کارتى مووچەیە و بەڵارێدا بردنێکە بۆ ئەوەى پرسە چارەنووسسازەکانى دیکەى وەک خاک و ماددەى 140ى پاشگۆێ و چارەسەر نەکرێت .

لێرەدا گرنگ بزانین کە ئایا هەرێمى کوردستان هەنگاویی بۆ چارەسەرى کێشەکان نەهاویشتووە یانیش عێراق مەرامێکى لەپشت ئەو پیلانگێرى و سیناریۆ و گوشاردروستکردنانەیە لە دژى هەرێمى کوردستان : 

یەکەم ،، لەماوەى پێنج ساڵى دەستبەکاربوونى مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە گەواهیدەرى زڵهێزان و نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتنى بنەڕەتى لە بوارى ماف و شایستەکانى بودجە و مووچە  و هەروەها مامەڵەکردن لە سەر نەوت وغاز و پرسى دیکەش کراون ، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمى کوردستان گشت داواکارییەکانى وەزارەتى دارایی عێراق هەر لە داهات و ئیننجا لیست و بایۆمەترسى و چەندین شێوازى دیکە و ناوى چوار و پێنجى و شەشى و هتد..

دووەم ،، ئاشکرایە ، دواى چەند ساڵ بە ئێستاشەوە وەزارەتى دارایی عێراق نایهەوێت و نەیتوانیووە و بەتایبەت بۆ گروپ و میلیشیاکان و هەزاران کەسى دیکەى دەرەوەى سنوورەکان  بایۆمەترییان نەکردووە ، ئەوە لەکاتێکدایە ، سەرەڕاى بڕیارى دادگەى فیدڕاڵى لە بارەى پرسى مووچەى خەڵکى کوردستان بەڵام هەر جارەوە پاساوێک دێنێتەوە واتا خەونى ئەوە دەبنێت بە دواخستن و ئازاردانى خەڵکى کوردستان ، خەڵکى لە دژى گەل و نیشتیمانەکەى هان بدات ، هەڵبەت بە چاوساغى وڕێنشاندەرى پەرلەمانتارە بەناو کورد و بەڵام بەکرێگیراو و کۆڵوانە سوورەکان.

سێیەم ،، ئەگەر تەنها بۆ مافى مووچە و شایستەکانى خەڵکى کوردستان راستییەکى حاشاهەڵگر بزانین ئەویش ئەو راستییەیە کە کۆى پارەى تەرخانکراو بۆ مووچە بڕى 

 چوارەم ،، کۆی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 تەنیا بۆ مووجە 11,576,521,335,000 یازدە ترلیۆن و پێنج سەد و حەفتا وشەش ملیارد و پێنج سەد وبیست ویەک  ملیۆن و سێسەد و سى و پێنج هەزار دینار بووە، لەکاتێکدا.

پێنجەم ،، کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەماوەى پێنج ساڵى رابردوو و بۆ گشت خزمەتگوزارییەگشتییەکان بەتایبەتى بوارى ئاو و کارەبا و کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاک  و ئینجا سەدان پرۆژى گەورە و بچووک  بە سەدان ملیارد دینارى لە سەر داهاتى ناوخریی خەرجکردووە لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانى عێراقى فیدڕاڵى یەک دیناریش پاڵپشتى هەرێمى کوردستانیان نەکردووە .

بەشێوەیەکى گشتى دەتوانین بڵێن کە ، هەموو ئەو هەنگاوە دژایەتییانەى کە بەرامبەر بە خەڵکى کوردستان و هەرێمى کوردستان دەکرێت کە حکوومەتێکى سێبەرە و لە لایەن میلیشیاکان و دەرەوەى سنوورەکان پشتیوانى دەکرێت و مەرام تێیدا لێدانى شکۆ و سەنگى گەل و هەرێمى کوردستانە و چاویان بە پێگەى گرنگ و پێشکەوتوویی هەرێمى کوردستان هەڵنایەت ، کاتى ئەوە هاتووە کە سنوورێک بۆ هەموو ئەو ستەمکارى و فشارانە دژى بە خەڵکى کوردستان دابنرێت ، چونکە ئەو کردەوە و هەنگاوانەى عێراق هیچ ئاماژەیەکى باش نین بۆ هاوبەشى و دیموکراسى و فیدراڵى و پێکەوەژیان .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP