دواین هەواڵ

( دیسان) خاڵی خستنەوە سەر پیت!

‌شیروان تاڵیب

13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەتەوێ بزانی چ باسە؟ گوێ لە نێچیرڤان بارزانی بگرە، ئەو ئەڵێ (ئێمە دوژمنی یەکتری نین، ڕکابەرین)،، واتا، دوژمنی ڕاستەقینە لەناوماندا نیە، لە جێیەکی ترە!

ئەتەوێ بزانی ئەبێ چی بکەین؟ هەر گوێ لە نێچیرڤان بارزانی بگرە، ئەو ئەڵێ ( هیچ هێزێک ئەوەندە کورسی نییە کە بتوانێت ئەم ئیشە بکات، دەبێ لەگەڵ حیزبەکانی دیکە هاوپەیمانیێتی دروست بکات)،، واتا، بۆ پێکهێنانی حکوومەت، هەر ئەبێ بەیەکەوە بین، تەسەور ئەکەم، قەصدیشی ئەوەبێ کە ( گۆشتی ڕانی خۆت، نەک مننەتی قەصاب)!

ئەتەوێ بزانین بەرەو کوێ ئەڕۆین؟ هەر گوێ لەو بگرە کە ئەڵێ ( ئەوەی لەبەردەم ئێمەیە، زۆر گەورەترە لەوەی ڕۆیشتووە)،، واتا، با لە خۆمانی تێک نەدەین!

ئەتەوێ بزانی ئەگەر بە گوێی نەکرێ، چی ڕوو ئەدا؟

وەڵامی ئەمەیان لە دوو پرسیاری تردایە…

باشە لەم چەند ساڵەی دواییدا کە بە گوێی نەکرا، چی ڕوویدا؟ چیمان بەسەردا هات؟


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP