لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا لەم لاولا خەونی ناخۆشیان بە هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەبینی، پێیان وابوو کورد توانای قبوڵکردنی یەکدیان نییە و لەم هەڵبژاردنەدا بەریەککەوتنی خوێناوی ڕوو دەدات، بەڵام خۆشبەختانە پێچەوانەی ئەو خەونانە بوو ئەمەش بۆ وشیاری خەڵک دەگەڕێتەوە، کە لەکاتی بانگەشەدا ئەرێنی ڕەفتاریان کرد کە جێگای ئومێدەلەداهاتودا نمونەی باڵاتر وجوانتر نیشاندەین، کە دەکرێ کۆمەڵگەی کوردستانی هەنگاو هەنگاو بچێتە ناو دیموکراتییەوە.
ئەوەی گرنگ بوو ئەم هەڵبژاردنە (توندوتیژی نەبوو، تەزویر نەبوو، ڕێژەی بەشداربوون ڕێژەیەکی باش بوو بە بەراورد لەتەک هەڵبژاردنی پێشوودا) ئەوەی پێویست بوو هاوڵاتیان بە ئەرێنی جێبەجێیان کرد،
ماوەتەوە حزبەکان کە پێویستە پارێزگاری بەو ئەنجامانەوە بکەن کاربکەن لەسەر گیانی یەکتر قبوڵکردن و قبوڵکردنی ئەنجامەکان ئەگەر چەند حزبێک سەر کەوتوو بێت و حزبەکانی دیکە کەوتبن، لێرەدا حیزبی ئازاوئازاد ئەوەیە کە دەنگی پێویستی نەهێنابێت و پیر ۆزبای لەسەرکەوتنی پرۆسەکەبکات و هەمولایەک وا بیربکەینەوە، کە کوردستان سەرکەوت دواتر دەبێت براوەکان بۆ بەرژەوەندی خەڵک بە زووترین کات کار بۆ پێکهێنانی حکومەت بکەن.