دواین هەواڵ

ھێرشە چاوەروانكراوەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

‌نەوزاد هێتوتی

5 رۆژ پێش ئێستا

ئێران لە 1 ئۆكتوبەتی 2024 بو دووەم جار ھێرشێكی گەورەی كردە سەر ئیسرائیل و راگەیاند ئەم ھێرشە تولەی كوشتنی ئیسماعیل ھەنییە سەركردەی حەماس و حەسەن نەسرولڵا سەرۆكی حزبوڵلای لوبنانە. لەبەرامبەر ئەم ھێرشەدا، ئیسرائیل پەیامیكی تووندی ئاراستەی تاران كرد و راگەیاند ئێران باجێكی قورس دەكات. ھەر چەندە ھێشتا بە تەواوەتی ئیسرائیل خۆی یەكلا نەكردووە كە وەلامەكەی بە چ شێوەیەك دەبیت و ئەمرو ئێوارە كابینەی شەری ئیسرائیل كونوونەوەی كوتایی خۆی دەكات و لەم كوبوونەوەیەدا ئەو پرسە یەكلایی دەكریتەوە. ئەم كووبونەوەیە لە كاتێكدا دەكرێت كە لە 9 ئۆكتوبەری 2024 نەتەنیاھوو و بایدن بە تەلەفونی قسەیان لە گەل یەكتر كردووە و زانیارییەكان باسی ئەوە دەكەن كە تەوەری سەرەكی ئەم پەیوەندییە تەلەفونییە لەسەر ئەوە بووە كە بژاردەكانی ئیسرائیل چین و راو و بوچوونی ئیدارەی بایدن چییە لەم بارەیەوە و ھەورەھا ئەو بژاردانەش باسكراون كە ئیسرائیل ھەیەتی بۆ لێدان لە ئیران .

ئەوەی راستی بێت، هەر لە ناو ئیسرائیل و چ لە ئەمریکا دابەشبوونێکی بەرچاو هەیە سەبارەت ئەوەی بژاردەكانی بەردەم ئیسرائیل چین و ئەولەوییەتی ئیسرائیل لەم ھێرشەدا دەبێت چ ئامانجێك بێت. وەك دیارە ئیسرائیل زۆر بژاردەی ھەیە و ئێستا بە چری باسی لە سەر دەكرێت لەوانە: لێدان لە بنكە ئەتومییەكانی ئێران، لێدان لە سیكتەری نەوت و گاز و بونیەتی ئابووری، بە ئامانج گرتنی كارگە و بنكەكانی دروون وموشەكی، بنكە و پێگەكانی سەربازی سوپای پاسداران، بە ئامانج گرنتی كەسایەتییە كارێگەرەكان وەك خودی عەلی خامنەیی و ناوەندی سەركردایەتی و بەرژەوەندییەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.

لەم رووەوە، هەندێک هێزی ئۆپوزسیونی ئێسرائیل لەوانەش نەفتالێی بێنێت سەرۆک وەرزێران پێشووی ئێسرائیل داوا دەکات لە بنکە ئەتوومیبەکانی ئێران بدرێت. لەم روەوە، لە پوستێكدا لە ئیكس نەفتالێی باسی ئەوە دەكات كە ئەمە دەرفەتێكی زێرن بۆ ئسیرائیل ھەڵكەتووە و پەنجا سالە ئەو دەرفەتە نەھاتووتە پێش بۆ گورینی نەخشەی ڕوژھەلاتی ناوەراست.بوویە دەبێت ئیسرائیل ئەو دەرفەتە بەكار بھێنێت بۆ ئەوەی ھێرش بكاتە سەر بنكە ئەتومییەكانی ئێران، ناوەندی سەركردایەتی و سەرچاوە ئابورییەكان لەوانەش نەوت وگاز. بەھەمان ئاراستەش، سەرۆكوەزیرانی نەتەنیاھوو، ھەر چەندە دیاری نەكرووە كە چی دەكات یان بژاردەكانی چی دەبن ، بەلام لە كاردانەوەی ھێرشەكانی ئێران جەختی لەسەر ئەوە كرد كە ئێران توشی ھەلەیەكی كوشەندە بووە و و باجێكی زۆر قورس دەدات. بەھەمان شیوەیش وەزیری بەرگیری ئیسرائیل 9 ئۆكتوبەری راگەیاند ھێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زۆر تووند و لە ناكاو دەبێت.

سەبارت كاردانەوەكانی ئەمریكا، ئیدارەی بایدن جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە پالپشتی ئیسرائیل دەكات بۆ ئەوەی تولەی بكاتەوە. لەم رووەوە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگیری ئەمریكا لە 1 ئوكتۆبەری 2024 راگەیاند قەواری ھێرشی دووەمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دوو ھێندەی جاری پێشوە بووە و ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی رۆلیكی مەزنیان ھەبووە خستنە خوارەی بەشێكی زۆری مووشەكەكانی ئیران. ھەروەھا، راگەیاند ئەمریكا پابەندە بە پاراستن و بەرگیری كردن لە ئێسیرائیل و ھەروەھا ھێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا لەو پەری ئامادە باشیدان بۆ پاراستن پێگە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و بەرگیری كردن لە ئیسرائیل. بەھەمان ئاراستە، جەیك سولیڤان راویژكاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریكا لە كوشكی سپی راگەیاند، ئەمریكا لە پەیوەندی تەواو دا دەبێت لە گەل ئسیرائیل بۆ ئەوەی تولەی خۆی بكاتەوە و وەلامی ئێران تووندی ئێران بداتەوە. بەھەمان شێوەیش سەرۆكی ئەمریكا بایدن راگەیاند كە ئەمریكا بە شیوەیەكی تەواو پالپشتی ئیسرائیل دەكات بۆ ئەوەی وەلامێكی گونجاویان ھەبێت. بەلام، لە گەل ھەموو ئەمانەشدا، بایدن جەختی لەسەر ئەوە كرد كە ئەمریكا لە گەل ئەوە نییە ئیسرائیل ھێرش بكاتە سەر بنكە ئەتومییەكانی ئێران، بەڵكوو ھێرش و تولەكردنەوەی ئسیرائیل دەبێت ھاوسەنگ بێت لە گەل ئەو ھێرشەی كە ئێران كردوویەتی. ھەروەھا راگەیاند ئەمریكا لە گەل ئەوە نییە كە ھێرش بكرێتە سەر سیكتەری نەوتچونكە ئەم ھەنگاوە قەیرانی نەوت درووست دەكات لە بازارەكانی جھیان.

ئەمە لە كاتێكدایە کۆمارییەکان دوای لێدانی بنکەکانی ئەتوومی دەکەن لەوانەش خودی ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان. بەلام ترەمپ لە 4 ئوتوبەری 2024 جەخت لە سەر ئەوە كرد كە دەبێت لە بەرنامەی ئەتومی ئیران بدرێت و یەكەم ئامانجی ئسیرائیل دەبێت لە ناوبردنی بەرنامەی ئەتومی ئیران بێت و رخنەی زۆر توندی لە بایدن گرت لەوەی كە گوتویەتی نابێت ئسیرائیل ھێرش بكاتە سەر بنكە ئەتومییەكانی ئیران. لە راستێدا ھۆكاری سەرەكی ئەم جیاوازییەك جگە لەوەی ھەر لایەنێك بەرنامە و سیاسەتی جیاوازی ھەیە. بەلام لەم كاتەدا ئیدارەی بایدن وای دەبێنیت ھە رھێرشێك بۆ سەر بنكە ئەتومییەكانی ئێران دەبیتە ھۆی ھەلگیرسانی شەرێكی ھەریمی و ئەمەیش كارێگەری زۆر خراب دەكاتە سەر پرۆسەی ھەلبژاردەنكانی ئەمریكا و زیانی گەورە لە دیموكراتەكان دەدات. لەبەرامبەردا، كومارییەكان وبە تایبەت ترەمپ پیێوایە ھەلگیرسانی شەرێكی ھەرێمی لە بەژەوەندی ئەو دەبێت و دەبێتە كارێكی بەھێز بۆ ئەوەی خەلكی ئەمریكا دەنگ بە كومارییەكان بدەن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP