دواین هەواڵ

ئەوەی لە لوبنان روودەدات

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 4 هەفتە

ئەوەی لە لوبنان رووی دەدات لە تەقینەوەی ئامیرەكانی پیجەر كە زیاتر ھێزەكانی حزبوڵلا بەكار دەھێنن بۆ خۆ پاراستن لە دزە كردنی زانیارییەكان ئەوە پیشان دەدات كە لە رووی زانستی و تیكنولوجیەوە ئیسرائیلییەكان و دەزگا ھەوڵگەرییەكانیان چەند بە ھێز و خودان تواناییەكی رادەبەدەرن كە بەراورد ناكرێت لە گەل تواناكانی ولاتانی ناوچەكە بەتایبەت دژبەرەكانی.

ئێستا سەردەمی زانست و تكنولوجییە و بو ئەوەی خوت بپارێزێت و بەرگیری كە كیان و سەروەری خۆد بكەێت. ئیدی شعارات، فەخفەخە، ھاشوھوش، وەک ئەوەی نەسروللا دەیکات یەك فلس ناھێنێت. توو سەیری ھێزەكانی حزبولا بكە تەنیا لەم دوو رۆژەدا چەند سوك و ریسوا بوونە بە دەست ئیسرائیلەوە.

ئەگەر توو ولاتەكەت خوش دەوێت و ئەگەر مەبەستە ئایندەیەكی باش و پر سەروەری بۆ نەوەكانی داھاتوو درووست بكەیت دەبێت شەو روژ كار بكەیت و تواناكانی تاكەكانی كۆمەلگە لە رووی زانست و تكنولوجییەوە بەرەو پێش ببەیت. دەبێت پالپشتی خەڵكی بە كفائەت بكەیت. دەبێت تاكەكانی كومەلگە ھان بدەیت لە رووی زانست و توكنولوجیاوە پەرە بە تواناكانیان بدەن بۆ پاراستن و دەستەبەركردنی بەرژەوەندی نەتەوەی ولاتەكەیان. بێگومان ئایندەش ھەر بۆ ئەو ولاتانەیە كە پشت بە خەڵكی بەتوانا، بە كەفائەت، زانست و تەكنولوجی سەردەم دەبەستن.

ئەوانەش كە پشت میزاج، بەرژەوەندی كەسی و گروپچیتی دەبەستن و خرابترین و ویرانترین كەس لە لە گرنگرتین و هەستیارترین دامەزراوە دادەنن و بەرژەوەندیەكانیان لە سەرویی نەتەوە و ، خاك و نیشتمان دادەنن ھەر ئەوە لێ دەردەچیت كە ئیستا دەیبێنن.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP