دواین هەواڵ

حەلبوسی و دژایەتی كردنی پێشمەرگە

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 4 هەفتە

لێدوانەكانی حەلبوسی سەبارەت دژایەتی كردنی پرچەكردنی ھێزەكانی پێشمەرگە زۆر ھۆكار و رەھەندی ھەیە و گرنگە بە وردی لێكولێنەوەی لە سەر بكرێت و بێگومان لێكەوتەش دەبێت لە سەر ھاوكێشە سیاسییەكانی عێراق لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوودا. بەكورتی دەكرێت ئاماژە بەم خالانە بكەین

1- لە دوای ھەڵوەشاندنی ھاوپەیمانی سێقلوی پەیوەندی نێوان پارتی و پارتی تەقەدم بە سەرۆكایەتی حەلبوسی بەرەو گرژی و خراب بوون رویشت. بەتایبەت لە لایەك پارتی لە حەلبوسی نێگەران بووە بە وەی كە لە كاتی گوشارتی ئێران و گروپە چەكدارەكان دژی ھەرێم كە سەرۆكی پەرلەمان بووە ھەلوێستی نەبووە. لە ھەمان كاتیشدا، حەلبوسی لە پارتی نێگەران بووە كە لە كاتی لادانی وەك پێوێست كاردانەوەی نەبووە.
2- ئێران روولێكی زۆر گەورەی ھەیە و ھەبووە لە ئالووز بوونی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و حەلبوسی و و ئێران زۆر بە جوانی توانییەتی درزی گەورە بخاتە نێوانیان و بەو شێویەش رێگە لە ھەر جورە ھاوپەیمانەتییەك بگرێت كە لە نێوان كورد و سوونە درووست ببێت

3- ئێران و ھاوپەیمانەكانی بە لادانی حەلبوسی لە سەرۆكایەتی پەرلەلەمان ، مەسیجێكی زۆر تووندیان بۆ حەلبوسی نارد كە ئەگەر لە سەر سیاسەتی نزیك بوونەوە لە كورد شیعەكانی دژبەری ئێران ھەنگاو بھاوێژێت ئەوا زۆر بە ئاسانی ھاوشێوەی سەرۆكەكانی تری سوونە وەك عیساوی، نوجەیفی و تارق ھاشمی لە پرۆسە سیاسی دوردەخرێتەوە تەنانەوت ئەگەری زیندانی كردنیش ھەیە. ئەمەش زەنگی مەترسیدا بووە بو خود شەخسی حەلبوسی و دیارە بە دژایەتی كردنی ھەریم مەبەستیەتی دووبارە گوشارەكانی ئێران و شیعەكان كەم بكات .

4- ئەوەی گورزی گەورەی لە پەیوەندییەكانی حەلبوسی و پارتی وەشاند پرسی دیاری كردنی پارێزگای كەركوك و موسل بووە . وەك دیارە حەلبوسی بۆ ئەوەی دلی ئێران و گروپە شیعەكان نەرم بكات ، كەوتە دژایەتی كردنی پارتی لەم دوو پارێزگایە و توانی زەبری كوشندە لە پارتی بدات بە تایبەت لە ھەر دوو پارێزگا و بە ھاندان و فەرمانی ئێران، پارتی كرایەوە دەرەوەی پرۆسەی پێكھێنانی حكوومەتی خوجیێ. دیارە حەلبوسی و گروپە چەكدارەكانی سەربە ئێران رولێكی مەزنیان لەم گەمەیەدا ھەبووە. تەنانەت كونسولی ئێران لە لێدوانیكدا زۆر بە راشكاوی ئاماژەی بەوەی كرد كە لە موسل، كەركوك و دیارە رولی سەرەكی ویەكلاكەرەوەیان گێراوە لە دیاری كردنی پارێزگاكان.
5- حەلبوسی زۆر نیگەران بووە لەوەی پارتی لە سەر پڕسی ھەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان وەك پێوسیت یارمەتی كاندیدەكەی نەواوە. لەم بەینەدا پارتی سیاسەتی ئەوە بووە لە نێوان حەلبوسی و خەمیس خەنجەر ھاوسەنگی رابگرێت. ھەروەھا پارتی دوای دەكرد سوونەكان خۆیان كاندیدی ھاوبەش پێشكەش بكەن. بەلام دیارە پیشكەش كردنی كاندیدی ھابەش مەحال بووە. لە راستیدا پرسی كاندیدی ھابەش زیاتر گەمەی ئێران بووە. چونكە ئێران و گروپە شیعەكان دەیانزانی كاندیدی ھابەش مەحالە رێككەوتن لە سەر بكرێت . بەمەیش پوستی سەرۆكی پەرلەمان ھەر لە دەستی مەندەلاوی دەمێنێت كە سەر بە ھاوپەیمانەكانی ئێرانە. ئەوەی راستی بێت ماڤی حیزبەكەی حەلوبسی بووە كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت چونكە لسیتی زۆرینە بووە لە ناو سوننەكان و ناكریت تەنیا بو پێکهاتەی سووننە داوای كاندیدی ھابەش بكرێت. لە كاتێكدا كاتێك كورد پوستی سەرۆكی كومار وەرگرت، كوردەكان كاندیدی ھابەشیان نەبوو و نەیاتوانی لە سەر یەك كەس ریككەوتن بكەون. ھەروەھا شیعەكان كاتێك سەرۆكوەزیرانیان دیاری كرد كاندیدی ھاوبەشیان نەبوو بەلكوو كەمینیەكی شیعە حكوومەتیان پێكھینا. بوویە بوچی تەنیا بو حیزبەكەی حەلبوسی دوای كاندید ھابەش بكرێت.

6- پەیوەندییەكانی خەمیس جەنجەر لە گەل پارتی كە ركابەری سەرەكی حەلبوسییە دیسان كاریگەری خرابی كردە سەر تێكچونی پەیوەندییەكانی حەلبوسی لە گەل پارتی. بەتایبەت ئێستا حەلبوسی لە گەل یەكیتێ و ھێزە شیعەكان لە بەرەھاوپەیمانەتیدایە و بە ئەگەر زور رێککەوتن کراوە پالپشتی کاندیدی حەلبوسی بکرێت بو پوستی سەرۆکی پەرلەمان بەرامبەر ئەو سەفقەی کە لە سەرەوە باسمان کرد. ، بەلام دیار نییە ئەو ھاوپەیمانەتییە چەند درێژە دەكێشێت چەند سەرکەوتوو دەبێت


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP