دواین هەواڵ

بوچی ھەستی نەتەوە پەروەری و نیشتمانسازی بەرەو نەمان دەچێت؟

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 4 هەفتە

بەراستی ھەستی نەتەوەیی و نیشتیمانسازی بە درووشم و قسەی بێ ناوەرۆك بە ھێز نابێت. بەڵكوو پرۆسەیەكی زۆر قورسە و دەبێت كاری زۆر جدی لەسەر بكرێت. ئەوەی لە كوردستان روویداوە لەدوای سالی 1991 كارەساتێكی گەورەی بە سەر پرسە نەتەوەی ونیشتیمانیەكاندا ھێناوە و ھەستی نەتەوایەتی، نیشتمان پەروەری سال بۆ سال بەرەو لاواز بوون دەچێت. تو بەراوردێك بكە سەردەمی پێش راپەرین، لە گەل سەردەمی دوای راپەرین تاكوو ئێستا. بووت دەدەكەوێت كە گورانكارییەكی یەكجار گەورە ھەیە و رووی داوە. خەلكی پێش راپەرین ھەر چەندە خەلك ھەژار، نەدار و بێ مووچە بوون بەلام ھەستێكی نەتەوەیی یەكجار بەھێزیان بوو، خوراگرن بوون . ئەو سەردەم لە لای خەڵك پرسی نەتەوەی ھەموو شتێك بوو و بە ھەموو دوونیایان نەدەگووری.

ئێستا پڕسیار ئەوەیە بوچی ئێستا ئەو كارەساتە بە سەر پرسە نەتوەییەكاندا ھاتووە؟ بوچی پرسی نەتەوەسازی و نەتەوە پەروەری سال بۆ سال بەرەو لاواز بوون دەچێت؟ داخوو خەلەلی سەرەكی لە كوێیە و كی بەرپرسیارە لە بێ بھا بوونی پرس ومەسەلە نیشتیمانییەكان؟ كی پەرپرسە لەوەی پرسی ناوچەگەری جێگەی نیشتمانسازی بگریتەوە؟ كی بەرپرسە لەوەی ئینتمایی عەشیرەتگەری و ئاغا گەرایی جێگەی نیشتمانپەروەری بگرێتەوە؟ بوچی ئێستا بو خەلك پرسی مووچە لە پرسە نەتەوەییەكان گرنگترە؟ بوچی ئەو بەغدایەی سەردەمێك كوردی ئەنفال دەكرد ، ئێستا خەڵك پیێ باشە مووچە بكەوێتە دەست بەغدا؟

لە راستیدا ئەوەی ئەو كارەساتەی بەسەر خەڵك و پرسە نەتەوەییەكاندا ھێنا و تاكی كوردی بێ ھیوا كرد ئەو بەرپرسانە بوون كە لە شاخەكان ھاتوونەوە و لە ئەف وبێ سیاسەت و دەۆلەتداری شتێكیان نەدەزانی وێستیان ھەر بە عەقلی شاخ و حوكمی قەرەقوش ولات بەرێوە ببەن. ئەوانە دوای ئەوەی گەیشتنە دەسەلات ئێدی شتێك بەناوی پرسی كورد و مەسەلە نەتەوەییەكان نەما و بەتەواوەتی پشتیان تێكرد. لە جێگەی ئەوە زۆربەی ھەرە زۆری بەپرسەكان كەوتنە تالانكردنی مولك ومالی گشتی و خەرێكی دزی وگەندەلی و خو دەۆلەمەند كردن بوون.

ئیدی وایلێھات شورەشگیری چییا بوو كارئەكتەری هەرە سەرەكی و مەزنی گەندەلی ، دزینی مووك مالی گشتی و تێكدانی بھا و پرسە نەتەوەییەكان ودژایەتی كردنی ھەموو ئەو خەڵكەی لە پێناوی كوردایەتی ھەموو شتێكیان لە دەست دابوو. زۆربەی بەرپرسەكان بوونە ھاوبەش و شەرێكی كومەلیك خەڵكی گەندەل، بازرگان، و مەسلەحچی و كوردستانیان بە پان و پانی فرشت. لە سایەی ئەو دەسەلاتەدا ئیدی شتێك بەناوی عەدالەت، یەكسانی، داپەروەری، یاسا سەوەری نەما، لەبەرامبەەردا ماستاچییەتی، مەسلەحەتچیتی و پیاھەڵدان جێگەی گرتەوە و بووە ئەساس و پێوەری سەرەكی ھەلسەنگاندن و وەرگرتنی پلە و پۆست . ئیدی بەو شێوەیە دەسەلات و پلە وپوست بەكار ھات بۆ خودەۆلەمەند كردن و بێ بھا كردنی پرسە نەتەوەییەكان، ناوچەگەری جێگەی نەتەوەسازی گرتەوە. ماستاچییەتی جێگەی پێوەر و ھەلسەنگاند و دلسوزی گرتەوە.

بەرژوەندی كەسی، شەخسی جێگەی بەرژەوەندی نەتەوەتی گرتەوە.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP