دواین هەواڵ

بژاردەكانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل

‌نەوزاد هێتوتی

15/08/2024

بۆ وەلامدانەوەی ھێرشەكەی ئیسرائیل، ئێران لە بارودوخێكی زۆر سەختدایە، لەلایەك كوشتنی ئیسماعیل ھەنییە سەرۆكی حەماس لە تاران، دەسەلاتدارانی ئەو وڵاتەی توشی ئیحراجییەكی مەزنی كردووە و دەبێت وەلامی ھەبێت. بەلام ئێران ترسی گەورەی ھەیە كە ئەگەر وەلام بداتەوە ئیسرائیل ھێرشیكی گەورە بكاتە سەر ئێران بەتایبەت بەرنامە ئەتۆمییەكەی . لێرەدا ئێران بیر لە چەند بژاردەیەك دەكاتەوە:

1- وەشاندنی گورزی سەربازی راستەۆخوو، بەلام زۆر سنووردار، بۆ ئەوەی ھەم تۆلەی خۆی بكاتەوە و ھەم رێگە لەوە بگرێت ئیسرائیل وەلامدانەوەی ھەبێت. كێشەی سەرەكی ئەم بژاردەیە ئەوەیە كە ھیچ گرنتییەك نییە كە تەنانەت ئەگەر ھێرشەكە سنووردا بێت ئیسرائیل وەلامی تووندی ئێران نەداتەوە و ئەمەیش ترسی ھەرە گەورەی ئێرانە.

2- وەشاندی گورزی سەربازی گەورە لە ئیسرائیل ئەگەر بتوانێت یان توانایی ئەو ھێرشەی ھەبێت. ئەو كات ئێران دەبێت چاوەری شەرێكی گەورەی ھەرێمی بكات كە ئێران دەیان سالە خۆی لێ دەپارێزێت و مەبەستیەتی شەر لە سنوورەكانی دوور بكات و لە جیگەی ئەوە ھێزە پرۆكسییەكانی شەر بكەن. لەم سیناریوەدا ئێران و ھاوپەیمانەكانی رووبەروی ھێرشەی سەربازی گەورە دەبن لەلایەن ئیسرائیل و تەنانەت دەۆلەتە ھاوپەیمانەكانی. ئەمەیش مەترسی گەورە لە سەر دەسەلاتی ئێستای ئێران درووست دەكات و لێككەوتەكانی زۆر خراب دەبن.

3- وەشاندنی گورزی سەبارزی بە شێوەیە ناراستەۆخو لەلایەن ھێزە پرۆكیسەكانییەوە. دیسان ئەم بژاردەیە ئێران توشی ئیحراجییەكی گەورە دەكات. چونكە ئەو كات دیار دەبێت ئێران ئەو دەۆلەتە نییە بتوانێت بەرگیری لە سیادە و سەروەری خۆی بكات و ناتوانێت ھیچ كاردانەوەیەكی ھەبێت بەرامبەر ئیسرائیل. بێگومان ئەمەیش پرسیاری جدی درووست دەكات لەسەر ئەوەی كەواتە بوچی ئێران تەنیا پرۆكسییەكانی بەكار دەھێنێت و خۆی بە دور دەكرێت لەم شەرە. ئەمە پێگەو متمانەی ھاوپەیمانەكانی ئێران بە تاران زۆر كەم دەكات و تەنانەت رووبەرووی رخنەی زۆر تووند دەبێتەوە لەلایەن دووستەكانی.

4- ئێران ھەۆل دەدات گورزی سەربازی سنووردار لە ئیسرائیل بدات بەلام، رێگە لە پركسییەكانی بەتایبەت حزبوولا دەگرێت كە ھێرش بكاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی شەرەكە گەورە نەبێت. بەپێ زانیارییەكان ئێران لە كوبوونەوەیەكی نھێنیدا بە ھاوپەیمانەكانی گوتووە دەبێت خۆمان بپارێزن لەوەی شەرەگە گەورە ببێت و دەبێت بیانوو نەدەینە دەست ئیسرائیل. ھەمان كاتدا گوتوویەتی یەكێك لە بژاردەكان ئەوەیە ئێران بە رووكەش ھێرشیكی زۆر سنووردا بكاتە سەر ئیسرائیل. بەلام حزبولا نابێت ھیچ ھێرشیكی تۆلە كردنەوە بكات و دەبێت چاوەری وەلامدانەوەی ئیسرائیل بكات كە چی دەكات بەرامبەر ئێران. ئەگەر ئیسرائیل گورزی سەربازی گەورە لە ئێران وەشاند یان شەرەكە گەورە بوو، ئەو كات حزبوولا دەبێت ھێرشی زۆر گەورە بكاتە سەر ئیسرائیل. بێگومان ئەمەیش مانایی وایە ئێران نە لە خەمی خەلكی غەززە دایە كە كە دەیان ھەزرا خەلكی سیڤیل كوژراون بریندا بوونە و نە لە خەمی ئەوەدایە كە كەرتی غەززە تەخت زوری بووە و نە لەخەمی ئەوەشیە ئیسمائیل ھەییە لە پایتەختەكەی كوژراوە. ھەروەھا لە خەمی ئەوەیش نییە كە باشوری لوبنان یان خود لوبنان چی بەسەر دێت. بەلام ئەوەی بۆ ئێران گرنگە شەر نەگوازرێتەوە بۆ ناو سنوورەكانی و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەیە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن بكاتە قوربانی.

5- ئێران زۆر ھەۆل دەات و مەبەستیەتی كە پرۆسەی ئاگربەست لە كەرتی غەززە سەر بگرێت و شەرەگە رابگرێت، ئەمە لەوانەیە دەریچەیەك بێت بۆ قوتار بوونی ئێران و بەو بیانووە خۆی لە ھێرش كردنە سەر ئیسرائیل لابدات، بەو بیانووەی لە ژێر ھەرەشەی ئێراندا، ئیسرائیل شەرەكەی راگرتووە. بەلام ئەگەر ئەمەیش روو بدات پرسیار ھەرە گرنگ و جدی ئەوەیە: بوچی ھەر لە بنەتەردا حەماس ھێرشی كردە سەر ئیسرائیل مادەم تاكە ئاواتی راگرتنی شەر و راگەیاندنی شەرە ؟ ئەگەر ھەموو دەستكەوت ئێران و حەماس ئەوە بێت كە تەنیا ئیسرائیل شەرەكە رابگرێت ئەی زەحمەی نەبێت كەس ھەیە پێیان بێڵێت بۆچی ئەو ھەموو خەڵكەتان كردە قوربانی لە كاتێكدا پیش 7 وۆكتوبەر نە شەر ھەبوو و نە ئیسرائیل لە كەرتی غززە بوو؟ بوچی لە كاتێكدا ئێوە ناتوانن رووبەرووی ئسیرائیل ببنەوە ئەو كارەساتەتان بەسەر خەڵكی غەززەدا ھێنا. بوچی حەماس بە گوی ئێران كرد و لە 7 ئۆكتوبەتی ھیرشی كردە سەر ئیسرائیل مادەم ئێران تەنیا ئەوەی بوی گرنگە خۆیی پارێزراو بێت و گرنگ نییە چی بە سەری ھاوپەیمانەكانی دێت؟ ئایا خوێنی خەڵكی خەززە لە خوێنی خەڵكی ئێران ھەرزانترە؟ ئایا كارەسات نییە حەماس ببێتە ھیزی پرۆكسی ئێران و لە پێناوی ئیران ئەو كارەساتە بەسەر خەلكی فەلەستیندا بێنێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP