دواین هەواڵ

پەیامە بە پەلەكەی بلێنكین بۆ سوودانی

‌نەوزاد هێتوتی

05/08/2024

تا دێت بارۆدوخكی ناوچەكە بەرەو گرژی و ئاڵوزی زیاتر دەچێت و ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی ئێران لە ئیسرائیل نزیك دەبێتەوە. لەم بەینەدا، عێراق یەكێكە لەو دەۆلەتانەی ئەگەری زۆری ھەیە بەتایبەت ئەگەر شەرەكە گەورە ببێت، بەشێكی ھەرە زۆری پرێشكی ئەم شەرە بەربكەوێت. ئاشكرایە، لە عێراقدا دوو سیاسەت و ھەڵوێستی جیاواز بوونیان ھەیە. یەكەمیان حكوومەتی سوودانی كە تارادەییەك لە گەڵ ئەوەیە عێراق لەم مڵملانییە بپارێزێت و نەبێتە بەشێك لەو شەرە. بەلام حكوومەتێكی تری نافەرمی ھەیە و زۆر بەھێزە و بە حكوومەتی قول ناسراوە، سوودانی دەسەلاتی بەسەروە نییە و راستەوخو لە ئێرانەوە فەرمان وەردەگرێت. ئەم حكوومەتە قوولە زۆربەی گروپە چەكدارەكانی لە خوو دەكرێت. لەم چوارچێوەیەدا ئەم گرۆپانە بە ئاشكرا رایانگەیاندووە كە بە شێكن لە بەرەی بەناو موقاومە و تەنانەت بە ئەگەری ھەرە زۆر لە كاتی ھێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەشداری تییدا دەكەن. ھەر ئەمەیش وایكردووە ئەگەری ھەرە بەھێز ھەیە ئەگەر شەرەكە مەزن ببێت عێراق بخزینرێتە ناو لەم شەرە .بێگومان ئەمەیش مەترسی زۆر مەزن بۆ سەر ئەمن، سەقامگیر و ئاسایشی عێراق درووست دەكات. بەتایبەت لەوانەیە راستەوخوو لەلایەن ئسیرائیلەوە بكرێتە ئامانج. تەنانەت ئەگەری ئەوەش ھەیە ئەمریكا بچێتە پال ئیسرائیك بۆ لێدان لە گروپە شیعەكان. بوویە، 4 ئابی 2024 لە رێگەی تەلەفونەوە وەزێری دەرەوەی ئەمریكا قسەی لە گەل محمد شیاع سوودانی كردووە و كۆمەلێك مەسیجی زۆر گرنگی بە حكوومەتی سوودانی دووە، لەوانە:

1- داوا لە حكوومەتی سوودانی كراوە كە كار بكات بۆ ئەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا كەم بكرین و عێراق خۆی بە دور بگرێت لەوەی ببێتە بەشێك لەو گرژییانە و كار بكرێت بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە.

2- داوا لە حكوومەتی سوودانی كراوە كە كار بكات بۆ ئەوەی كونترۆلی گروپە چەكدارەكان بكات و رێگە نەدات ھێرش بكەنە سەر ئیسرائیل و ئەمریكا. لەم رووەوە، بە پێ ھەندێك لەسەر چاوەكان بلێنكین ھوشدارییەكانی زۆر تووندی بە سوودانی داووە و راگەیاندووە ئەگەر گروپە چەكدارەكان ھێرش بكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، ئەو رووبەرووی وەلامێكی زۆر تووند دەبنەوە. ئەمە لە كاتێكدایە لە دوای دەستپێكردنی شەری غەززە، بە بەردەوامی ھێزە پرۆكسییەكانی ئێران لە عێراق ھێرش دەكەنە سەر پێگەكانی ئەمریكا. لە ھەموویان تووند تر ھێرشی مانگی كانوونی دووەمی 2024 بۆ سەر پێگەی سەربازی ئەمریكا لە ئوردەن كە چەند سەربازیكی ئەمریكی كوژران وبریندار بوون. لە وەلامدا ئەمریكا لە 2 شوباتی 2024 ھێرشێكی گەورە و بەرفروانی لە عێراق و سوریا كردوە سەر پێگەی گروە میلیشیاكانی عیراق و نزێكەی 86 پێگەیان بردومان كران. بوویە، بلێنكین جەخت لەسەر ئەوە دەكات ئەگەر گروپە چەكدارەكان ھێرش بكەنە سەر ھیزەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی زۆر تووندتر وەلام دەدرێنەوە.

3- سێیەم، خاڵێكی تری گرنگ كە باسكراوە پرسی مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا بووە لە عێراقدا، دیارە ئێران و ھاوپەیمانەكانی گوشارەكانیان زۆر تووندتر كردووە بۆ دەكردنی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوودانی دووبارە ئەم پرسەی باس كردووە. بەلام بلێنكین جەختی لە سەر ئەوەی كردووە كە ئەمریكا پابەندە بە رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی كە لە نێوان ھەر دوو ولات واژۆ كراوە. ھەروەھا لێژنەی بالی ھەماھەنگی سەبارەت ئەم پرسە درووستكراووە و ئەمریكا پابەند دەبێت بە راسپاردەكانی ئەو كومیتە بالایە سەبارتە پرسی كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا. ئەمە لە كاتێدایە كە زۆربەی ھێزە شیعەكان بەتایبەت داوای بەپەلە دەكردنی ھێزەكانی ئەمریكا دكەن لە عێراقدا.

4- لەلایەكی تریشەوە، لەبەرمبەردا، ھەر وەك لە راگەیێنراوی حكۆمەتی سودانیدا ھاتووە، حكوكمەتی عێراق جەختی لە سەر ئەوە كردووە كە پرسی سەقامگیری لە ناوچەكەدا راستەوخوو پەیوەستە بە راگرتنی شەری غەززە و دەستپێكردنی پرۆسەی دانوستاندن و ئاشتی لە كەرتی غەززە و و گوشار درووست كردن لەسەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی كوتایی بە ھێرشە سەربازییەكانی بھنێنێت. لەلایەكی تریشەوە، سوودانی جەختی لەسەر ئەوە كردووە بۆ پاراستنی ئاشتی وسەقامگیری ناوچەكە دەبێت گوشار لە سەر ئیسرائیل درووست بكرێت كە كوتایی بە دەستدرێژیەكانی بھێنت بۆ سەر دەۆلەتانی ناوچەكە و پێشلكردنیی سەروەی و سیادەی ولاتان و بنپێكردنی یاسا نێودولەتییەكان و بەلاوكردنی شەر و ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP