دواین هەواڵ

ئەم جارە ڕێژەی بەشداربوو زیاتر دەبێت لەدەنگدان !

‌فارس نەورۆڵی

پێش 3 هەفتە

خراپترین دۆخ دۆخی نائومێدییە بەتایبەتی نائومێدی سیاسی، لەبەر ئەوەی سیاسەت تەکنیکی ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە. نائومێدبوون لە سیاسەت نائومێد بوونە لە کایەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان، لە دوای هەڵبژاردنی 1992 ئیتر هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن ڕێژەی دەنگدان و کوالیتی بەربژێر لە پاشەکشەدا بووە، هەتا ئەو جێگەی خەڵک بڵێ هەڵبژاردن هیچ ناگۆڕێ (هەرچەندا دابەزینی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکاندا بوە بەدیارەدەیەکی جیهانی ) بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە ئەی باشە هەڵبژاردن هیچ نەگۆڕێ ئەی بەدیلی دیموکراتیەت چیە؟ خۆ خوانەخواست نایکەینەوە بە شەڕیك، بۆیە بەشداربوون لە دەنگدان بە هەموو پێوەرێک باشترە لە بەشدار نەبوون، هەم بۆ سەرنجی جیهان هەم بۆ بەهێزبوونی ناوخۆ، لەلایەکی دیکەوە خەڵک بایکۆتی تاقی کردەوە سودی نەبوو.

بۆیە باوەڕم وایە ئەم جارە لە جاری پێش و بەشدار بوو زیاتر دەبێت، چونکە حزبەکان هەموو توانایان دەخەنەگەڕ بۆ بردنی خەڵک بۆ سەر سندوق  لە هەمانکاتدا زۆری لیست و کاندید هۆکارێکی گرنگە بۆ بردنی خەڵک بۆ دەنگدان هەر چەندە بەبێ زویر بوون ئەوهێزا نەی بانگەشەی زیاد لەتوانای خۆیان  دەکەن گوایە ژیانی خەڵک دەگۆڕن دەسەڵات وەردەگرن هێزی جدی و باوەڕ پێکراونین لەناوڕای گشتیدا .
 سەرنج بدەن ئەم جارە.

136 لیست لە پێشبڕکێدایە.

1191 بەربژێر کار دەکەن بۆ 100 کورسی لە 4 چوار بازنە (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک )، میدیاکان و کۆمەڵگەی مەدەنی، وڵاتانی دیموکراتی دۆستی کورد هانی خەڵک دەدەن کە بچن بۆ دەنگدان، بۆیە نیشانەکان پێماندەڵێن بەشداربوون کەمێک لە جاری پێش و زیاتر دەبێت ئیتر ئەوە دیموکراتییەو هەر بەربژێرەو بەختی خۆی و ئەسپی خۆی تاوبدات، بەڵام کەمێک بە سلوکەت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP