دواین هەواڵ

خەتای پورم تەیف نیە!!

‌فارس نەورۆڵی

25/11/2024

سەرەڕای سەختی ژیان و گوزەرانی هاوونیشتمانیانی كوردستان ،کەچی پورم تەیف دەڵێ (950) ملیار دیناری موچەی هەرێم نانێرم، لەڕاستیدا ئەمە بڕیاری تایبەتی پورم تەیف نیە ،

بەڵکو لەپشتی ئەو بڕیارەی بەڕێزیان بیرکردنەوەیەکی ستراتیجی هەیە بۆ تێکشاندنی هەرێمی کوردستان ،ئیتر ئەوە گەمەی شەترەنجە دەرفەت لەبەرامبەرەکەی دادەخات بۆ ئەوەی مەودای گەمەکردنی خۆی کاریگەر و فراوان بێت ،

بەڵام مەبەستمە بڵێم تاوانی تەیف سامی نیە ( مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ هێلانە بڵێ چی  . …. بێگانە بڵێ چی ) ئاخر نەتەوەیەک هەموو وزە و توانای خۆی دژی یەکتر بخاتەگەڕ ،ئەوانیش دێن داوت بۆ دەنێنەوە ،نەتەوەیەک تاکەکانی وا پەروەردە بوبێت لەبری هاوکاریکردنی یەکدی هەر خەریکی سیخوڕین بەسەر یەکترەوە ،ئیتر پورمان بڵێ چی ؟!

نەتەوەیەک هەولێر حەز بکات سلێمانی بەرچەکی نەوەوی بکەوێت سلێمانی حەز بکات هەولێر ترەشقە لێیدا ئەویش دێت ،

بوجەت پێنادات ،نەتەوەیەک حیزبەکانی لەپێناوی شکاندنی یەکدی ئامادەبن لەتەک هەموو دوژمنێکدا گفتوگۆ و سازش بکەن ،بەڵام پێی شەرمە لەناو خۆدا بچوکترین سازش بۆیەک بکەن بۆیە بڕیارەکانی تەیف سامی خەتای بێ، گوتاری کوردە نەک کرداری ئەو.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP