دواین هەواڵ

دیداری ئۆجەلان ھەنگاوێك بۆ پرۆسەی ئاشتی یان تەلەییەك بۆ كوردەكانی رۆژئاوا

‌نەوزاد هێتوتی

4 رۆژ پێش ئێستا

زۆر پرسیار دەكرێت سەبارەت ئەوەی بۆچی لەم كاتە و ساتەدا باس لە پرۆسەی ئاشتی دەكرێت؟ كی لە پشت پرۆسەی ئاشتییەوەیە ؟ مەبەستی سەرەكی لەم پرۆژەیە چییە؟ لە ڕاستیدا پرۆسەی ئاشتی ئەمجارە راستەوخوو بە دەستپێشخەری دەۆلەت باخچەلی سەرۆكی مەھەپە بووە، بەلام لەلایەن ھەر دوو پارتی دەسەلاتدار و بە تایبەتیش ئەردوغان و باغچەلی پاڵپشتی دەكرێت. كاتێك باسی پرۆسەی ئاشتی دەكەین واتە باسی كردنە لەوەی چوون یان بە چ شێوەیەك چارەسەری پرسی كورد لە توركیا بكریت. لە ڕاستیدا ئەمە پرۆسەیەكی زۆر زۆر ئالوز و مژاوییە و زۆربەی كات توركیا ئەم پرۆسەیەی بەكارھێناوە بۆ جێبەجێكردنی پلان وبەرنامەكانی خۆی لە ناو توركیا و دەرەوەی و توركیا. من لێرەدا نامەوێت باسی ھەموو ئەو فاكتەرانە بكەم كە وایكردووە لەم قوناغەدا توركیا ئەم ھەنگاوە دەستپێبكات.

بەلام یەكێك لە خاڵە ھەرە گرنگەكانی ھەۆلەكانی ئەمجارەی توركیا و رێگەدان بە دەم پارتی بۆ ئەوەی سەرەدانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بكات و پەیامەكەی بگەیێنێت، پەیوەندی راستەخوی بە پرسی سووریاوە ھەیە. ھەر چەندە زۆر گرنگە ھێزە سیاسییەكان كورد لە توركیا پالپشتی پرۆسەی ئاشتی بكەن، چوونكە سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا كارێگەری زۆر باشی دەبێت لە سەر پارچەكانی دێكەی كوردستان. لەبەر ئەمەیش زۆر گرنگە پەكەكە و دەم پارتی بە جدی پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتی بكەن ئەگەر چی ئەگەری سەركەوتنی زۆر كەمە. بەلام مەترسییەكە لێرەدا ئەوەیە توركیا و ھاوپەیمانی گەل مەبەستیان لەم پرۆسەی ئاشتی بۆ لەناو بردنی كیانی دیفاكویی رۆژئاویا كوردستان بێت. لە پەیامەكەی عەبدڵڵا ئوجەلان دوو خاڵی سەرنجراكیشی تێدا بوو یەكەم باسی ئەوە دەكات كە "رووداوەکانی غەززە و سووریا نیشانیاندا؛ نابێت بە دەستوەردانی دەرەکی کە هەوڵی ئەوە دەدات چارەسەری ئەو کێشەیە قووڵتر بکاتەوە، دوابخرێت. بۆ هەوڵدان لەپێناو بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەمە، پاڵپشتی و پێشنیازەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش گرنگن. دووەم، ئۆجەلان دەلێت "منیش بە مانایەکی ئەرێنی، مکوڕم لەوەی ئەو پاڵپشتییەی پێویست بێت، پێشکێشی ئەو هەڵوێستەی بەڕێز باخچەلی و بەڕێز ئەردۆغانی بکەم".

لە خالی یەكەم، ھەر چەندە زۆر روون و ئاشكرا نییە و دیرەكان زۆر بە مەتاتی نوسراون ، بەلام باسی ئەوە دەكات نابێت رێگە بە دەستیوردانی دەرەكی لە پرسی سووریا بدرێت كە كێشەكان ئالوزتر دەكات و دەبێت. ئەوەی من لەم قسەیە تێدەگەم ئەوەیە دوای ئەوەی ئێستا رووسیا و ئێران دەركراون لە ھاوكێشە سیاسییەكانی سووریا، راستەوخو مەبەستی ئەمریكایە. واتە بەپێ ئەم خالە بێت دەبێت كوردەكان خۆیان لە ئەمریكا دوور بكەنەوە و لە چوارچێوەی سیاسەتی توركیا و حكوومەتی نوێ سووریا سیاسەت بكەن. ئەمەیش بێگومان مانایی چەكدانان و وازھێنانی كوردەكانە لە مافە نەتەوەییەكانی. ئەمەیش ھەمان ئەو قسەیە كە توركیا دەمێكە دەكات و دەلێت دەبێت ئەمریكا سووریا بەجێبھێڵێت. بوویە لێرەدا كوردەكان دەبێت زۆر ھوشیار بن و نابێت لێدوانی ھیچ كەس یان سەركردەیەك كارێگەریان ھەبێت لە سەر سیاسەت و داواكردنی مافەكایان لە سووریا، یان جیبەجێكردنی سیاسەتێك كە لە دواییدا بە دەستبەتالی لێ دەربچن.

خالێكی دیكە باسی ئەوە دەكات كە ئۆجەلان پالپشتی دەستپێخەری هەڵوێستی باخچەلی و ئەردۆغانی دەكات.، دیارە لێرەدا ئەگەر مەبەستەكەی پەیوەندی بە پرۆسەی ئاشتەوایی لە توركیا ھەیە بێگومان ئەمە ھەنگاوێكی گرنگە و وەك باسمان كرد دەبێت لەم قوناغەدا ھەم دەم پارتی و ھەم پەكەكە پاڵپشتی تەواوی پرۆسەی ئاشتی بكەن. تەنانەت زۆر گرنگە پەكەكە یەكلایەنە ئاگربەست رابگەیێنێت و تەنانەت ئامادە بێت بۆ ئەوی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، ئیتر خەباتی مەدەنی بكات. ئەمە لە بەرژەوەندی پرسی كورد دەبێت لە ھەموو پارچەكان و لەوانەیە ھەلوێستی توركیا نەرمتر بكات بەرامبەر روژئاوا. بەلام لە بێرمان نەچێت پرۆسەی ئاشتی بێ بەرامبەر نییە و گومانی تیدا نییە توركیا مەرج و داواكاری زۆر قورسی ھەیە كە یەكیك لەوانە چەكدانانی پەكەكەیە. بەلام بە ئەگەری زۆر وەك باسمان كرد لەوانەیە یەكێكی تر لە داواكارییەكانی پەیوەندی بە رۆژئاوای كوردستانەو ھەیە، لەوانەش چەكدانانی كوردەكان و دەكردنی ئەمریكا لە ناوچەكانیان كەوتنە ژێر رەحمەتی سیاسەت و دەسەلاتی ئەشەرع. ئا لێرەدایە دەبێت كورد ھوشیار بێت دەكرێت پرۆسەی ئاشتی وەك تەلەییەك بێت بۆ كوردەكانی سووریا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP