دواین هەواڵ

گەڕانەوە بۆ ئارامی!

‌شیروان تاڵیب

پێش 1 هەفتە

ئەوە جادەی پان و بینای بەرز و هۆتێلی پێنج نەجمە نیە کە وایکردووە پارتی لە هەولێر و دهۆک شەعبییەتێکی میللی هەبێ و مەحبووبی جەماوەر بێ، بەڵکوو ئەوە تەبیعەتی ئارامی خەڵکی ئەو دوو دەڤەرەیە وایکردووە پارتیان بوێ،، پارتییەکی ئارام، کە لەگەڵ خۆیدا، بەرلەهەموو شتێک، جەو و ژیانێکی ئارامیان بۆ ئەهێنێ!

پارتی لە ئارامیدا، وەک حیزب گەورەتر، وەک ڕۆڵ کاریگەرتر، وەک دەسەڵاتیش ویستراوتر ئەبێ، نەیارەکانیشی چونکە فەوزا هێناونی، ئیتر وجوودی خۆیان تەنیا لە فەوزادا ئەبیننەوە و لە ئارامیدا هەڵناکەن، ئەمە قسەی من نیە، تەجروبەکان وا ئەڵێن!

( جبل ما یهزە ریح) پارتی ە، بەڵام ئەم حیزبە چونکە لەئەساسدا بە فەوزا ڕانەهاتووە، ئیتر لەناو فەوزادا، دەست و پێی بەیەکدا دێ، بە کورتییەکەی، لێی نایە فەوزەوی بێ و ئەسڵەن لێیشی نازانێ!

پارتی بۆئەوەی لوغمە دانراوەکانی سەر ڕێی، بە ژێر پێی ئەوانەی کە دایانناوە بتەقێنێتەوە، پێویست ناکا زۆر عەزییەتی خۆی بدا، هەرئەوەندەیە، بۆ ئەو ئارامییە بگەڕێتەوە کە لەوەتای هەیە، پێی ئەناسرێ.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP