دواین هەواڵ

چ شتێک له‌پشت گوتاره‌ نائه‌قلانیه‌که‌ی یه‌کێتیدایه‌؟

‌سیامند سێلکی

06/09/2024

له‌گه‌ل نزیک بوونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌کانی کوردستان ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ بالاکانی دیکه‌ی ئه‌و حزبه‌ گوێ بیستی گوتارێک ده‌بین که‌ دووره‌ له‌لوژیک و ئه‌قلانیه‌ت و پڕه‌ له‌چه‌واشه‌کاری تووندو تیژی .

دیاره‌ سه‌رۆکی یه‌کێتی و ده‌رباره‌کانی به‌م گوتاره‌ پوپۆلیستیه‌ مه‌به‌ستیانه‌ وا لای خه‌لک وێنا بکه‌ن که‌ ئه‌وان زۆر په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لبژاردن له‌کاتی خویدا ئه‌نجام بدرێت به‌لام مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ خه‌لکی دیکه‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانیدا دروست بکات !!

ئه‌م گوتاره‌ که‌ به‌نه‌فه‌سێکی کورت و پڕ له‌هه‌له‌شه‌یی ئاراسته‌ی ڕای گشتی ده‌کرێت ، جگه‌ له‌وه‌ی بووته‌ مه‌ترسیه‌کی جدی له‌سه‌ر ئاشتی کومه‌لایه‌تی و هه‌موو هاولاتیانی کوردستانی تۆشی ترس و دله‌ ڕاوکێ کردووه‌ ، خه‌ریکه‌ دۆخی کوردستانیش به‌ره‌و ئاقارێک ده‌بات که‌ هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ لێک تێگه‌یشتن و ته‌نانه‌ت ئه‌نجامی هه‌لبژاردنیش نه‌مێنێت .

ڕوونه‌ هه‌ر لایه‌نێک په‌رۆش بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن له‌پێناو سه‌رکه‌وتنی پروسه‌که‌ ده‌ست به‌ پاراستنی ئاشتی کومه‌لایه‌تیه‌وه‌ ده‌گرێت و کار بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی وه‌ها ده‌کات که‌ هه‌موو لایه‌ک هه‌ست به‌ئارامی و دلنه‌وایی بکه‌ن به‌لام گوتاری سه‌رۆکی یه‌کێتی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆکی یه‌کێتی و حزبه‌که‌ی مه‌به‌ستیانه‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ دۆخێک ب خولقێنن که‌ هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن نه‌مێنێته‌وه‌ .

هه‌لبه‌ت به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئیفلاسه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌ی که‌ به‌هۆی لێکترازان و ئینشقاقه‌وه‌ به‌ر ئه‌و حزبه‌ که‌وتووه‌ ، ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتیدا نیه‌، به‌ر له‌هه‌ر که‌سێکیش سه‌رۆکی ئه‌و حزبه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت و دلنیایه‌ که‌ تۆشی دوڕانێکی مه‌زن ده‌بێت ، بوویه‌ مه‌به‌ستیه‌تی به‌وگوتاره‌ نائه‌قلانی و نالوژیکیه‌ ده‌رفه‌تی هه‌لبژاردن له‌بار ببات ، هه‌ر به‌و ئامانجه‌ش به‌رده‌وام به‌زمانێکی بازاریانه‌و دوور له‌ئه‌ته‌کێتی سیاسی په‌لاماری ڕه‌مزه‌کانی پارتی ده‌دات و پێی وایه‌ پارتی کاردانه‌وه‌ی تووند ده‌نوێنێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌رفه‌تی هه‌لبژاردن نامێنێت ، به‌لام پارتی که‌خاوه‌نی سه‌رۆکێکی حه‌کیم ولێزان و خاوه‌ن ئه‌زمۆنه‌و خۆی به‌خاوه‌نی ده‌سکه‌وته‌کانی کورد ده‌زانێت ،زۆر له‌وه‌ به‌ئاگاترو گه‌وره‌تره‌ بکه‌وێته‌ داوێکی له‌و شێوه‌یه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی و ئاغاکانی ، بویه‌ با سه‌رۆکی یه‌کێتی و ئاغاکانی دلنیابن هه‌لبژاردن له‌کاتی خویدا ده‌کرێت و خه‌لکی دلسۆزو به‌ئه‌مه‌کی کوردستانیش له‌پێناو به‌رده‌وام بوونی کاروانی چاکسازی و ئاوه‌دانی له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سرور بارزانی ڕۆژی هه‌لبژاردن ده‌کاته‌ که‌رنه‌ڤالێکی نه‌ته‌وه‌یی و خیانه‌تکاران سزا ده‌دات .


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP