پاراستنی ژینگه له كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی مرۆڤایه‌تیدا، نه‌ك ته‌نیا بابه‌ت و ئه‌ركێكی نیشتمانی و لۆكاڵییه، به‌ڵكۆ به‌شێكه له به‌رپرسیاری نێوده‌وڵه‌تی، كه ڕه‌هه‌ندێكی ڕه‌وشتی و به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر بوون و پاراستنی ژیانه‌وه هه‌یه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پاراستنی ژینگه و هێشتنه‌وه‌ی ئاسمانێكی شین و ئاوێكی سازگار و چیای سه‌وز له كوردستاندا، كه به‌رجه‌سته‌بوونی ئاسایشی ژینگه‌یه، به‌شێكی سه‌ره‌كییه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی و بنه‌مای سه‌ركه‌وتنه له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هه‌مه‌لایه‌ن.
مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ژینگه له كوردستاندا هه‌مه‌جۆره و سه‌رچاوه‌كانی بۆ هۆكاری جیاواز ده‌گه‌رێته‌وه، له‌وانه: بوونی پاڵاوگای نافه‌رمی و دوور له پێوه‌ری پیشه‌یی و یاسایی و ته‌ندروستی و، زۆربوونی موه‌لیده‌ی كاره‌با له گه‌ڕه‌كه‌كان، كه به زیاتر له پێنج هه‌زار موه‌لیده مه‌زه‌نده ده‌كرێت، جگه له گاز و پیسایی كارگه‌كان له‌وانه كارگه‌ی چه‌مه‌نتۆ و، بابه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاشه‌ڕوو و گرفتی ئاوی قورس، كه ریسایكلین ناكرێ و مه‌ترسی گازی ئۆتۆمبێل، كه له ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ره ئاساییه‌كاندایه.
ئه‌م بابه‌تانه‌ی ئاماژه‌مان پێكردن و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ی پیسكردنی ژینگه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و زیادبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هه‌یه، جگه له زیانه‌كان له بواری پیسبوونی هه‌وا و ئاو و سه‌رهه‌ڵدانی ترشه‌ڵۆكی خاك و خۆڵ و زیانه‌كان له‌سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵ و ڕوه‌ك.
زیانه‌كانی پیسبوونی ژینگه مه‌ترسی ئابووری له بواری به‌رهه‌مهێنان و گشتوگوزار هه‌یه و به ناچاری به‌شێك له داهاتی تاك به‌ره‌و بواری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و سه‌ردانی پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كان ئاراسته‌ده‌كات.
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵدا جارێكی دیكه زه‌نگی مه‌ترسی له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه له كوردستان به گشتی و له هه‌ولێری پایته‌خت به‌تایبه‌تی ڕوویدا و، باس له كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بۆ ڕاگرتنی ئه‌و دۆخه كرا به‌تایبه‌تی داخستنی پاڵاوگای نا قانونی و بێ مۆڵه‌ت و دانانی كه‌ره‌سته و ئامرازی پێویست بۆ ڕاگرتنی پاكی و پێداویستی ته‌ندروستی له كاتی كاركردنی ئه‌و پاڵاوگانه و، چاودێریكردنی كارگه‌كان و پابه‌ندبوونیان به مه‌رجه ته‌ندروستیییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ست به كه‌مبوونی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ژینگه، به‌تایبه‌تی له ئاكامی ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه‌مان پێكردوه، ناكرێت و، ده‌زگا فه‌رمی و به‌رپرسه‌كانی حكومه‌ت به ڕوونی ئاكام و ده‌رئه‌نجامی بڕیاره‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵك ڕووننه‌كردۆته‌وه.
ئێمه له كاتێكدا پشتگیری له هه‌ر بریارێك، كه خه‌مخۆری پاراستنی ژینگه بێت ده‌كه‌ین و، داواده‌كه‌ین به شێوه‌یكی ڕوون كار و هه‌نگاوه‌كان و ئاستی جێبه‌جێكردنیان بۆ خه‌ڵك ڕوونبكرێته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا پێمان وایه ته‌نیا ئه‌و هه‌نگاوانه له ئاستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه گه‌وره‌كان له سه‌ر ژینگه‌ی كوردستاندا نییه و، بۆیه داواده‌كه‌ین بابه‌تی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان له چوراچێوه‌ی ستراتیجێكی نیشتمانی كوردستانی بێت، كه ته‌واوكه‌ری پرۆسه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌ن بێت و، كه‌سانی پسپۆر و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ته‌ك حكومه‌تدا له گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌و ستراتیجه به‌شداربن.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به میكانیزمی گرنگی دانانی ستراتیجی پاراستنی ژینگه له كوردستاندا ده‌زانین:
1ـ ڕێكخستنه‌وه‌ی پاڵاوگا و كارگه پیشه‌سازییه‌كان به جۆرێك له سایه‌ی گه‌ڵاڵنامه ڕێكخه‌ره‌كانی كاری پیشه‌یی و پێوه‌ره‌كانی پاراستنی سه‌ڵامه‌تی و به‌كارهێنانی فلته‌ر و ته‌كنۆلۆجیای نوێ كاربكه‌ن.
2ـ دانانی سیستمی چاودێریكردنی گشتگیر و ویسته‌گانی چاودێری كواڵیتی ئاو و هه‌وا بۆ زانینی ئاستی پیسبوون و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی، كه پیسبوون هه‌ره‌شه‌یه بۆیان.
3ـ پێداچوونه‌وه به‌و یاسا و سیاسه‌تانه‌ی له‌مه‌وپێش بواره‌كانی كاری پیشه‌سازی هه‌مه‌جۆری ڕێكخسته‌وه، به جۆرێك پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌كنۆلۆجیای سه‌رده‌م له كاره‌كاندا ڕچاوبكرێت.
4ـ گرنگیدان به پشكنین و چاودێریكردن و به‌كارهێنانی شێوازی دیسپڵینی توند له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رپێچێكاندا.
5ـ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی هوشیاری بۆ هاووڵاتیان به گشتی و خاوه‌ن پاڵاوگه و كارگه‌كان و كرێكارانی ئه‌و بواره له بواری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌تریاڵكه كیمیاییه‌كان و چۆنێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی.
6ـ دامه‌زراندنی ژێرخانی كه‌سكی ژینگه‌یی و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر زیادكردنی شوێنی سه‌وزیی و دارچاندن و په‌سه‌ندكردنی درووشمی ئاسمانی شین و ئاوی سازكار و چیایی سه‌وز.
7ـ بابه‌خدان به پرۆژه‌كانی ڕیسایكلین له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
8ـ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، كه له بواری پارستنی ژینگه‌دا كارده‌كه‌ن.