جگه له مافی ده‌نگدان، ئازادی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتنی شوناس و ڕای به‌رامبه‌ر به‌شێكن له پرۆسه‌ی دیموكراسی
پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسی له پرۆسه‌ی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی جیاناكرێته‌وه. ئه‌م بابه‌ته ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به به‌ها و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك و كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. به‌ها و نه‌ریتێك، كه پێویسته هه‌رده‌م له چوارچێوه‌ی به مرۆییكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه و دابینكردنی مافی مرۆڤ و مافی ژنان و پێشخستنی میكانیزمه‌كانی فراوانبوونی پانتایی گشتی و ژیانی هاوبه‌ش و سوود و قازانجی گشتی، ئاراسته بكرێت.
ماف و ئازادی ده‌نگدان، كه گرنگه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغی پێشتری حوكمرانی و ده‌ستنیشانكردنی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری و په‌رێوه‌بردن و سیاسه‌ته‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری گشتی و خستنه‌ڕووی خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌وه، به‌و په‌ڕی هۆشمه‌ندییه‌وه ئه‌نجام بدرێت و، له سندوقی ده‌نگداندا ڕه‌نگبداته‌وه، پێویسته هه‌رده‌م له‌سه‌ر بنه‌مای بیركردنه‌وه له ئه‌لته‌رناتیفی باش و له‌بارتر په‌یڕه‌وبكرێت و، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م مافی ده‌نگدانه ته‌نیا یه‌ك خاڵ له پرۆسه و پاكێجێكی فراوانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری پێكده‌هێنێت، كه پێی ده‌ڵێن پرۆسه‌ی دیموكراسی.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆیانه باس له دیموكراسی بكه‌ین ته‌نیا قه‌ناعه‌ت و به‌شداریمان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان وكاركردنمان بۆ هێنانه سه‌رحوكمی لایه‌نێكی سیاسی، شوناسی دیموكراسی به تاك نابه‌خشێت.
ئازادی وگوێگرتن له ڕای جیاواز و قایل‌بوونی به كه‌س و گروپی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی جۆراجۆر، كه هه‌ر هه‌مووان پشكیان له نیشتمانێك هه‌یه و ناوی كوردستانه و سه‌ره‌ڕای شوناسه لۆكاڵییه‌كان، شوناسی نیشتمانی و هاووڵاتی كوردستانی و چاره‌نووسی هاوبه‌ش كۆیانده‌كاته‌وه، بنه‌مای پرۆسه‌ی دیموكراسییه له قۆناغی ئه‌مڕۆی كوردستاندا.