نهێنی هێزی مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رده‌وامبوونی توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له قۆناغی جۆراجۆردا دووچاری بۆته‌وه، له بته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناوخۆییه‌كانی خه‌ڵك و چاره‌نووسی هاوبه‌ش بووه، كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی یه‌كڕیزی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایین و پێكهاته‌كانی كوردستانی بنیاتناوه و، هه‌ر ئه‌مه‌ش یاسای گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانیان به درێژایی مێژوو بووه.
له مێژوو و له ڕه‌وشی ئێستادا، دۆخی نامۆ و به‌ده‌ر له‌م یاسا گشتییه، كه پێكهاته‌یه‌ك یان ئایینێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوه‌ی كردۆته مه‌به‌ست و به مه‌به‌ستی قڕكردن ئازاری پێگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن نه‌یاران و دوژمنان، یان كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتداری نامۆ به نه‌ریتی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ته‌نانه‌ت به بوونی كوردستان ئه‌نجامدراوه.
نه‌ریتی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و چاره‌نووسی هاوبه‌ش، نه‌ریت و ڕه‌وشتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستانه، كه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكۆشان له پێناوی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، كورد و ئاشووری كلدان و ئه‌رمه‌ن و ئێزیدی و توركمان و ڕۆڵه‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایین و پێكهاته‌كان به‌شدارییان له كه‌رته نان و خه‌ونی ئازادی و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌ل و نیشتمان ده‌كرد.
ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌لی كوردستان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته جۆراجۆه‌كانییه‌وه پێویستیان به پاراستنی ئه‌م نه‌ریت و ڕه‌وشته ڕه‌گقۆڵه هه‌یه و، ئه‌مه‌ش له ڕێگای لۆجیكی وروژاندن و هه‌ڵه‌شه‌یی و به‌كارهێنانی گوتاری ڕقوكینه و بوخر، كه ئاراسته و سیاسه‌تی نه‌یارانی گه‌لی كوردستانه، نایه‌ته‌دی.
پاراستنی یه‌كریزی گه‌لی كوردستان و نه‌ریتی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان پێویستی به ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كه، كه پێكهاته و گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی له پێكهاته‌یه‌كی زۆربه هه‌یه‌تی و، ئه‌مه‌ش له ڕێگای متمانه‌به‌خشین و نه‌هێشتنی دیارده‌ی په‌راوێزخستن و جیاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و تێگه‌یشتن له یه‌كتر و ڕیزگرتن له قه‌ناعه‌تی به‌رامبه‌ر و ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌دحاڵی له یه‌كتر به زمانی دیالۆگی هاونیشتمان و هاوچاره‌نووس، نه‌ك گوتاری وروژێنراو له‌و مینبه‌رانه‌ی كه مۆركی گشتی هه‌یه و به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌نته‌رنێت به گۆڕه‌پانی سوكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رامبه‌ر.
بابه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له پاراستنی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له كوردستاندا بابه‌تێكی هێنده مه‌ترسیداره، كه هه‌ر كه‌س و گرۆپ و لایه‌نێكی سیاسی و ئایینی به هه‌ڵه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و ئاكامه‌كه‌شی هه‌ڕه‌شه له هه‌ر كه‌س و پێكهاته‌یه‌ك بێت، ئه‌وا لایه‌نی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر ده‌چێته ڕیزی لیستی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و گروپانه‌ی له مێژوودا جینوسایدیان ئه‌نجامداوه و له بازنه‌ی تاواندا نایه‌نه‌ده‌ر.