دوای ده ساڵ له‌سه‌ر درووستبوونی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ی داعش كۆتاییهات، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام و كاریگه‌ریی كاره تێكده‌ره‌كانی تا ئێستا ماون
له 29ی حوزه‌یرانی 2014، ڕِێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێڕاق و شام، كه پاشخانی درووستبوونی بۆ پرۆژه‌ی ئه‌بوموسعب به‌غدادی و ڕێكخراوه‌ی (التوحید والجهاد) و په‌یه‌وه‌ندییه‌كانی به ڕێكخراوی (القاعده) و، درووستبوونی (ئه‌نجوومه‌نی شورای موجاهدین)، كه چه‌ترێكی گردبوونه‌وه‌ی چه‌ندین رێكخراوی تیرۆریست بوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ی ئیسلامی له مزگه‌وتی نور له شاری موسڵ دوای گرتنی ئه‌و شاره، ڕاگه‌یاند.
له ماوه‌یه‌كی ئێجگار كورتدا چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی خیلافه ناوچه‌یه‌كی فراوانیان له سوریا و عێڕاق گرت و، له 3ی ئابی هه‌مان ساڵدا، شاڵاوی دڕندانه‌یان بۆ سه‌ر شار و چیای شنگال كرد و، له‌وێشدا دزێوترین شاڵاوی جینوساید دژ به ئێزیدییه‌كان ئه‌نجام درا و، جگه له ناچاركردنیان بۆ وازهێنان له ئایینی خۆیان و هه‌زاران ئێزیدی له گۆڕی به كۆمه‌ڵدا شه‌هیدكران و، به‌شێك له منداڵ و ژنان له بازاڕه‌كانی ده‌وڵه‌تی خیلافه بۆ فڕۆشتنی كۆیڵه هه‌ڕاجكران و، ئه‌م تاوانانه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی دیكه‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی خیلافه، وه‌ك سه‌ڕبڕینی پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌وانێكی ئه‌رده‌نی و كه‌سانی دیكه.
له 14ی ئه‌یلولی 2014 هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر سه‌ره‌تا به به‌شداری دوانزه ده‌وڵه‌ت و دووایش بوو به 87 ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا و، شه‌ڕ دژ به داعش به به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه باشور و ڕۆئاوا ده‌ستیپێكرد و، به گرتنی (البوغاز) له سوریا له ساڵی 2019، ده‌وڵه‌تی خیلافه كۆتایهات و، درووشمی (ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌مێنێته‌وه) كه ئه‌بو محمد عدنانی له 2014 ڕایگه‌یاند، بوو به دروشمس (قایل به ئه‌نجام و ئارامگرتن) كه له 2019 دوای گرتنی (البوغاز) ئه‌بوبكر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاند.
كاره تیرۆریستییه‌كانی ده‌وڵه‌تی خیلافه له ماوه‌ی ئه‌و پێنچ ساڵه‌دا جیاوازی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ كاره تیرۆریسته‌كانی گرۆپه‌كانی ئیسلامی سیاسی توندڕه‌وی دیكه هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌م بوارانه‌دا:
ــ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه‌یه‌كی فراوان له دوو ده‌وڵه‌ت، كه عێڕاق و سوریا بوو.
ــ كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له 40 هه‌زار چه‌كداری توندڕه‌و له110 ده‌وڵه‌ت.
ــ درووستكردنی دیارده‌ی (ژنانی خیلافه)، كه ڕۆڵیان له كاره تیرۆریستییه‌كان ده‌بینی.
ــ ئاڵوده‌بوون به خوێنڕشتن و به زیاده‌ڕۆیی له ئه‌نجامدانی كاری دڕنده‌یی، وه‌ك سه‌ڕبڕینی خه‌ڵك به شمشیر و سوتاندن و تۆماركردنی ئه‌و كارانه به شێوه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌ی ئاستی به‌رز و بڵاوكردنه‌وه‌یان.
ــ نه‌هێشتنی دیارده‌ی مه‌ده‌نیه‌ت و تێكدانی باڵاخانه و هه‌ر دیارده‌یه‌ك، كه شوناسی شارستانی پێوه‌بێت.
ــ فه‌رزكردنی ته‌رزێك له ژیان و هه‌ڵسوكه‌وت له‌سه‌ر خه‌ڵك و سزادانی توندی هه‌ر یه‌كێك سه‌رپێچی له‌و رێسایانه بكات، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توندترین قوتابخانه‌كانی فقهی ئیسلامی بوون.
ــ لێهاتوویی له بواری پروپاگنده و بوونی توانا و ئاستێكی باڵا له به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئامرازه‌كانی و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گه‌یاندنی هه‌واڵ و كاره‌كانیان بۆ ته‌واوی جیهان.
له ماوه‌ی پینچ ساڵی كاری سه‌ربازی دژ به داعش، ده‌وڵه‌تی خیلافه له ساڵی 2019 كۆتایهات، به‌ڵام خودی ڕێكخراوی داعش له لایه‌ك و ده‌رئه‌نجام و كارتێكردنی كاره تیرۆریستییه‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كانی حوكمرانی پێشتری داعش، كۆتایی نه‌هاتووه.
تا ئێستا چاره‌نووسی هه‌زاران ئێزیدی، كه جینوسایدكران دیار نییه. قوربانییه‌كان به پێی پێویست قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه. ململانێی سیاسی و بوونی بارگرژی، ڕه‌وشی ناوچه‌ی شنگالی ئاسایی نه‌كردۆته‌وه.
به دیوێكی دیكه‌وه، تا ئێستا پانزه هه‌زار چه‌كداری داعش له سوریا و عێڕاق ماون و، جگه له بوونی په‌نجا هه‌زار خێزانی داعش له خه‌یوه‌تگای هۆڵ كه له لایه‌ن هێزه‌كانی قسد چاودێری ده‌كرێن و به بۆبمێكی كاتی ده‌ژمێردرێن.
تا ئێستا ئه‌وانه‌ی تاوانی جینوسایدیان ئه‌نجام داوه، كه به هازارانن نه له دادگایه‌كی ناوخۆیی و نه له دادگایه‌كی نێوده‌وڵتی، دادگایی نه‌كراون.
چالاكییه‌كانی داعش وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی كۆتایی نه‌هاتووه و، ته‌نیا له ساڵی 2023 زیاتر له (1121) كاری تیرۆریستی سه‌ربازی، كه (4770) قوربانی لێكه‌وتووه له لایه‌ن سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی داعش له جیهاندا به پێنچ لقه‌كه‌ی له ئه‌فریقیاوه، ئه‌نجامدراوه و، لقی خوراسانی داعش دووا كاری تیرۆریستیان له 22ی ئاداری 2024 له مۆسكۆ ئه‌نجام دا، جگه له كاره تیرۆریسته‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه له ناوچه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێڕاق كه به‌رده‌وامه.
له ئاكامی خستنه‌ڕووی ئه‌م تابلۆیه ده‌رده‌كه‌وێت، كه تا ئێستا داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له سه‌ر ڕه‌وشی كوردستان و عێڕاق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی جیهان. هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه‌ش بۆ چه‌ندین هۆكاری جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێكیان له ئاستی ناوخۆیی وڵاتێكی دیاریكراودایه و به‌شێكی دیكه‌یان په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی ئاڵۆزی جیهان و شكستی كۆمه‌ڵگای نێودوله‌تییه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و، ئه‌مه‌ش جیهانی خستۆته سه‌رده‌مێكی به‌رده‌وامی توندوتیژی و تیرۆره‌وه و، ئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كرێ مانه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجی توندترین قوتابخانه‌ی ئیسلامی سیاسییه و، له هه‌ر كاتێكدا زه‌مینه بۆ به‌رده‌وامبوونی تیرۆریستان به ناونیشانی داعش یان له ئاینده به هه‌ر ناونیشانێكی دیكه، هه‌یه.
تا ئێستا به هۆی نه‌بوونی حوكمرانی باش و قوڵبوونه‌وه و ئاڵۆزبوونی كێشه ناوخۆییه‌كان، ژینگه‌ی له‌بار بۆ كاری توندوتیژی و ژیانه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كان و دامه‌زراندنی ڕێكخراوی تیرۆریستی نوێ له ئارادایه.
تابلۆی ئه‌م ڕه‌وشه ناهه‌مواره هاوكاته له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پرۆسه‌یه‌كی ڕوون بۆ ڕۆشنفیكری و مۆدێرنه‌ته و عه‌قلانیه‌ت له پانتایی گشتی كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه.
لێره‌شدا ناكرێ زه‌نگی مه‌ترسی له به‌رده‌وامبوون و زیندوبوونه‌وه‌ی تیرۆر لێنه‌درێت و، هێزی سیاسی خه‌مخۆر بۆ دیموكراسی و ئازادی و ئاینده‌ی پیشكه‌وتن و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، بێباكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ره‌كانی ئێستا و ئاینده بكه‌ن.