سه‌رۆكۆماری پێشووی توركیا و دامەزرێنەری كۆماری توركیا، موستەفا كەمال ئه‌تاتورك ده‌ڵێت "توركیا ته‌نیا بۆ توركه‌كانه"
له ساڵی 1961 چواره‌م سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌مال گوسه‌ل له وتارێكی دا له ئامه‌د فه‌رمووی "له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا تورك بوونی هه‌یه و ئه‌وه‌ی بڵێت من كوردم تفێك بخه‌نه نێوچاوانییه‌وه"
عیسمه‌ت ئێنۆنو كه ئه‌ویش سه‌رۆك كۆماری توركیا بوو ده‌ڵێت "له‌م وڵاته شتێك نییه به ناوی كێشه‌ی كورد، چونكه ته‌نیا تورك له توركیا ده‌ژیت" ئه‌گه‌رچی خۆیشی به ره‌گه‌ز كورد بوه.
كه‌نان ئێڤره‌ن سه‌رۆك كۆماری توركیا له دوای كوده‌تاكه‌ی 1980 گوتی: "له‌م وڵاته ته‌نیا تورك بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ی بڵێت من تورك نیم ده‌توانێت ئه‌م وڵاته جێبهێڵێت".
به‌ڵام له ساڵی 2005 بۆ یه‌كه‌مار سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان له ئامه‌د به ده‌نگی به‌رز گوتی "له‌م وڵاته كێشه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كێشه‌ی كورد، ده‌بێت هه‌ر له سه‌رده‌می مندا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌ردۆگان تا ساڵی 2014 هه‌وڵی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسی چاره‌سه‌ری له توركیا بره‌و پێ بدات و كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌رپابوونی شه‌ڕ كه ده‌ستی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیای له پشت بوو، كێشه‌ی كوردی له بار برد و، نه‌توانرا سوود له‌و گوته‌یه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌ربگرن.
به داخه‌وه ئێستا ئه‌ردۆگان وه‌كو ساڵی 2005 بیر ناكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی زۆر له سه‌رۆكه پێشوتره‌كانی توركیا باشتر بوه بۆ كورد، به‌ڵام ئه‌ویش ئێستا به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت "یه‌ك وڵات، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك میلله‌ت، یه‌ك زمان"
پرسی كورد له توركیا پرسێك نییه ده‌وڵه‌ت بتوانێت به ئاسانی فه‌رامۆشی بكات، چونكه زیاتر له 100 ساڵه له توركیا كورد هه‌وڵی داوه مافه‌كانی وه‌ده‌ست بهێنێت و تاوه‌كو ئێستایش هه‌ر هه‌وڵی بۆ ده‌دات و ماندوو نه‌بوه. ئه‌گه‌رچی نه‌توانراوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیایان گرتوه‌ته ده‌ست كورد مافه‌كانی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنكه به‌ردوام ئیراده‌یه‌ك هه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌بات كردن به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
هه‌ندێك پێیان وایه كه بوونی په‌كه‌كه، یاخود دروستبوونی په‌كه‌كه وای كردوه له توركیا كێشه‌ی كورد بوونی هه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بوایه ئیدی له توركیا شتێك نه‌بوه به ناوی كێشه‌ی كورد، كه ئه‌م بۆچوونه زۆر هه‌ڵه‌یه.
نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد كه‌مال بوركای، كه به‌ر له دروستبوونی په‌كه‌كه سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست بوه له توركیا، هه‌روه‌ها خه‌باتی زۆری كردوه بۆ ناساندنی كێشه‌ی كورد به دنیا و رایگشتی توركیا. ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌وه بوونی په‌كه‌كه نییه كێشه‌ی كوردی له توركیا دروست كردوه، به‌ڵكو ئه‌وه كێشه‌ی كورده په‌كه‌كه‌ی دروست كردوه"
به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستایش په‌كه‌كه پێی وایه كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بوایه له توركیا شتێك نه‌بوه به ناوی كێشه‌ی كورد. له كاتێكدا سۆسیالیست و چه‌ندین كه‌سایه‌تی كوردی لیبڕال له توركیا به خه‌باتی قه‌ڵه‌م و خۆپیشاندان توانیبویان له توركیا كێشه‌ی كورد زیندوو بكه‌نه‌وه. ئه‌وان به‌رده‌وام له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی توركیا وه‌كو هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خاكی توركیا ته‌ماشا كراون، كه ئه‌وكات په‌كه‌كه هه‌ر بوونی نه‌بوه.
له ساڵانی شه‌ست تاوه‌كو حه‌فتا و هه‌شتایه‌كان میلله‌تی كورد دووچاری زوڵم و سته‌مكارییه‌كی زۆر ببوه‌وه. هه‌زاران گوندی كورد سوتان و روخێنران، سه‌دان لاوی كورد به بێ هیچ هۆكارێك و به بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێت خرانه زیندانه‌وه. ئه‌شكه‌نجه‌ی ناو زیندانه‌كانی توركیا هه‌زاران كوردی كرده قوربانی و سووكایه‌تی به نامووس و كه‌رامه‌تی هه‌زاران كورد كراوه، كه ئه‌مانه هه‌مووی له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای توركیا بوه بۆ بنبڕكردنی كورد. ئه‌مه‌یش نموونه‌یه‌كی زیندوه به‌وه‌ی بزانین كه به‌ر له په‌كه‌كه‌یش خه‌باتی سیاسی كورد چه‌ند جێگه‌ی مه‌ترسی بوه به لای توركیا، بۆیه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و سووكایه‌تی به میلله‌تی كورد كراوه.
سه‌رۆكه‌كانی توركیا هه‌موویان یه‌ك له یه‌ك خراپتربوون بۆ كورد، به‌ڵێنه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ته‌نیا ئه‌وكاته بوه كه كورد به‌هێز بوه و له خۆئاماده‌كردنێكی باش‌دا بوه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و ویستویانه بیانخافڵێنن و سه‌رهه‌ڵدانه‌كانیان بتوێننه‌وه.
تاكه سه‌رۆك كه جێگه‌ی ئومێدی كورد بوه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه پشتگیری كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) بوه. له سه‌رده‌می ئه‌ویشدا كوردانی باكوور توانیان هه‌ناسه‌یه‌ك به ئازادانه هه‌ڵمژن وه‌كو قسه‌كردن به زمانی كوردی و چاپكردنی كتێبی كوردی و كردنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنێكی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت به ناوی TRT كوردی، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی چه‌ندین رۆژنامه به زمانی كوردی كه ئه‌مانه هه‌مووی پێشتر وه‌كو گوناحێكی گه‌وره ته‌ماشا كراوه له توركیا. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له سه‌رده‌می ئاك پارتیدا كه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه به ته‌نیا حكوومه‌تی توركیا پێكده‌هێنێت، نه‌یتوانیوه له ئاست داخوازاییه‌كانی كورد بێت و بڕگه‌كانی پرسی چاره‌سه‌ری كەمتر لە ١٥%ی جێبه‌جێ كراوه.
راستە تورگوت ئۆزەل، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا، چەند هەوڵێكی بۆ چارەسەری پرسی كورددا، بەڵام باجەكەی ئەوەبوو ژەهرخوارد كرا و ئەوەی لەمێشكی ئەوبوو بۆ كورد، لەگەڵ خۆیدا بردییە ژێر گڵ.
ئەگەر لێكۆڵینەوەیەكی ورد بكەیت، لەبارەی ئەوەی كام سەرۆك وەزیرانی توركیا، بەجیدی هەنگاوی كرداری ناوە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا، ئەستەمە بتوانیت سەكێك بدۆزیتەوە كە قوربانی دابێت بۆ ئەو پرسە و لەخەمی پرسی كورد ببێت.
ئەردۆغان، هەنگاوی نا، بەڵام لە شوێنێكدا ستۆپی كرد و پەشیمان بووەوە لەوەی گوتبووی ”لە توركیا كێشەیەكی هەیە بەناوی كێشەی كورد“، ئەو ئێستا دەڵێت، ئێمە كێشەی كوردمان نییە، ئەوەی هەیە كێشەی پەكەكەیە.
تاكە رێگە لەبەردەم كورد، خەباتی مەدەنییە و دەبێت بڕوا بە دەنگدەری كورد بهێنن دەنگ بە پارتە كوردییەكان بدەن، تا بتوانن قورساییەكی گەورەیان لەناو پەرلەماندا هەبێت و مافی كورد، لەو دامەزراوەیەدا بەدەست بهێنن.