بۆ ئەوەی لە گرنگی پارتی و بارزانییەکان تێبگەیت، دەبێت گوتەی ئەو کەسانە بکەیتە سەرچاوە، کە عەقڵێکی گەورەی سیاسیان هەیە، لە هەمان کاتدا، لێکۆڵەر و ئەکادیمی گەورەن، بۆ نموونە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی ئاییندە.
داودئۆغڵو، لە کتێبی (قوڵایی ستراتیژی)، کە هەموویم خوێندوەتەوە و نزیکە لە ٨۰۰ لاپەڕەیە دەڵێت، پێویستە تورکیا باش بزانێت، لە ناوچەکە، دوو بنەماڵە هەن، نابیت بیر لە رووخانیان بکرێتەوە، چونکە ناڕوخێن، یەکەمیان، بنەماڵەی شا عەبدوڵای ئوردن، دووەم بنەماڵەی بارزانییە.
داودئۆغڵو، داوا دەکات تورکیا، پەیوەندی دیبلۆماسی و ئابووریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببەستێت، چونکە لە بەرژەوەندی تورکیایە و بۆ هەردولا سوودی هەیە.
کەماڵ بورکای، نووسەر و لێکۆڵەر و سیاسەتوانی باکووری کوردستان، لە چەند وتارێکدا باسی لە گرنگی سەرۆک بارزانی کردوە بۆ ناوچەکە و کورد، هەروەها گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی، بارزانییەکان، نەک ناڕوخێن، بەڵکوو رۆژ بەرۆژ زیاتر بەهێز دەبن و بەرگری لە خاک دەکەن.