دواین هەواڵ

جۆلانی|شەرع: خوێندنەوەکان

‌د.سەردار عەزیز

23 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرقاڵی نوسینی پرۆفایلێکی ووردم دەربارەی جۆلانی، بە زمانی ئینگلیزی. لە خوارەوە چەند سەردێڕێک ئاماژە پێدەدەم.

یەکەم، لە ڕیاز، لە خێزانێکی سوریی، هەڵگری بیری ناسریی، عەلمانی لە دایک بوە.

دوو، باوکی پەیوەندی لە گەڵ ئەسەددا باش بوە، لە سەرەتای نەوەدەکان لە ئەنجومەنی وەزیران ڕاوێژکار بوە.

سێ، ئەو سیفەتەی هەمیشە پێوەنوساوە، نازح بوە. بە مانای ئەوەی کە لە جۆلانەوە هاتوون بۆ دیمەشق. بۆ من ئەمە جۆرێک لە هەستی بێماڵی لەلا دروست دەکات. پاشان کاریگەریی زۆر لە لا دادەنێت.

چوار، یەکەم کچ حەزی لێدەکات عەلەوی بوە، ماڵەوەیان دژی دەبن و کۆتایی پێدەهێنن. [بە کوردییەکەی لێدراوە].

شەش، لە ٢٠٠٠ەکان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئینتیفازەی فەلەستینییەکان.

حەوت، لە زانکۆ دەچێتە کۆلێژی میدیا، بەڵام تەواوی ناکات.

هەشت، لە پێش هاتنی ئەمریکا دەکەوێتە ژێر کاریگەری خوتبە ڕادیکاڵەکانی ئەبوو قەعقاع، کە مەلایەکی سەر بە ڕژێمی ئەسەد دەبێت بۆ تونڕەوکردنی لاوانی سوری و ناردنیان بۆ عێراق.
نۆ، پاش مێشک شۆردنەوەی، بە هاوکاریی ڕژێمی ئەسەد سواری پاسێکی دەکەن بۆ بەغدا.

دە. پاش هاتنی ئەمریکییەکان، و دەستپێکردنی تیرۆر دەچێتە لای زەرقاویی.

یانزە، ڕۆژێک لە کاتی دانانی بۆمبێکدا دەستگیر دەکرێت و چەندین بەندیخانە دەکات، هەتا دەیگوێزنەوە بۆ کامپی بۆکا. ئەم کامپە بە لانکەی تیرۆر دادەنرێت.

دوانزە، لە ٢٠١١ بەڕەڵای دەکەن. ئەو کاتە شۆڕشی گەلانی سوریا دەست پێدەکات. لە گەڵ بەغدادیدا لە سەر ئەوە ڕێک دەکەوێت کە بگەڕێتەوە بۆ سوریا بۆ کردنەوەی لقی داعش.
سیانزە، هەندێک دەڵێن بە فەردە دۆلارەوە گەڕایەوە لە گەڵ ٦٥ کەلاشینکۆفدا، هەندێکی تر دەڵێن، چارە نەویستراو بوو حەزیان کرد لە کۆڵیان بێتەوە.

چواردە، بە گەڕانەوە بە وەرچەرخاندا تێدەپەڕێت، چیدی بڕوای بە جیهادی جیهانی نییە، بەڵکو جیهادی نیشتمانی. ئەوەی جێگای سەرنجە لە وتارێکیدا لە ساڵی ١٩٧٦ سارتەر باس لە سۆشیالیزمی دەوڵەتی دەکات، یەکێک لە هۆکارەکانی بە ململانێی شەخسی ناو نوخبەی سۆشیالیزم دەبینێت. هەمانشت بۆ جیهادییەکان.

پانزە، پاش شکستی سوریا و لە ئەدلیب، پاش چەندین کوشتن و لەناوبردن دەبێڕت بە سەرۆکی هۆبەکانی ئازدکردنی شام.

شانزە، لەوێ زیاتر دەیەوێت حوکمداریی پەرە پێبدات لە بەرامبەر تیرۆردا، بۆیە چاودێران وەهای دەبینن زیاتر بەرەوە دیکتاتۆریەت دەچێت لە بڕی جیهادیزم یان سەلەفیەت.

حەڤدە، لە چەند ساڵی ڕابوردودا یەکێک لە ئامانجەکانی لابردنیەتی لە لسیتی تیرۆر، بەردەوام لەم ڕوەوە پەیامی بۆ ئەمریکا ناردوە.

هەژدە، ئامانجی سەرەکی دروستکردنی دەوڵەتێکی سونییە. بۆیە وەک یاسین حاجی ساڵەح دەڵێت دەیەوێت ببێت بە ئەسەدی سوننە.

خوێندنەوەی من لە ڕوانگەی بێماڵیی، نارسیزم، دەسەڵاتخوازیی، مۆدێلو محمد بن سەلمانەوەیە. هەروەها حەزی لە گەشەیە نەک دیموکراسی بۆیە ڕەنگە لە گەڵ کۆمرادە چینیەکاندا باش بگونجێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP