دواین هەواڵ

چەند زانیارییەكی گرنگ سەبارەت ئەگەری ھێرشی راستەخوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 4 هەفتە

بە پێ زیاتر لە 4 سەرچاوەی باوەرپێكراوی نێودەۆلەتی، ئێران ئامادەكاری دەكات بۆ لێدانی راستەوخو لە ئێسرائیل. ئەم ھەنگاوەش دوای ئەوە دێت كە لە 1 نیسانی 2024 ئیسرائیل كۆنسۆڵخانی ئێرانی لە دیمەشق كردە ئامانج و نزیكەی 7 سەركردەی دیاری سوپای قودسی ئێران كوشت. ئەوەی لێرەدا جێگەی سەرنجە و ئەم سەرچاوانە پێیان وایە ھۆكاری سەرەكی كە وا دەكات ئەمجارە ئێران راستەخوو ئیسرائی بكاتە ئامانج ئەوەیە كە شكوو و مسداقییەتی ئێران لە لایەن دووست و دوژمنەكانی لە بەردەم پرسیاری گەورەدایە . بەتایبەت ئەگەر ئەم جارە ئێران وەلام نەداتەوە لەلایەك پێگەكەی لە سەر ئاستی ھەرێمی نێودەۆلەتی زیاتر لاواز دەبیت. تەنانەت بە ئەگەری زۆر لە ناو دووستەكانیش وەك جاران پیگەو سەنگی نامینێت. لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە ئەگەر ئێران بێ وەلام بێت لەوانەیە ئیسرائیل ھەنگاوی زیاتر دژی ئێران بھاویژێت و دوور نییە بە فروكە لە ناو خاكی ئێران لە پیگە ھەستیارەكانی ئەو ولاتە بدات.

لە پوستێكدا كە لە توری كۆمەلایەتی ئێكس یان توێتەریت پێشوو بەلاو كرایەوە جێگیری سەرۆك كوماری ئێران بۆ كاروباری سیاسی باسی ئەوە دەكات كە تەھران نامەیەكی تووندی بۆ ئەمریكا ناردووە و تیدا كە ھوشداری بە ئەمریكا دراوە كە لە پلانەكەی ئیسرائیل دژی ئێران تێوە نەگێلێت . ھەروەھا دڵنیایی داوتە ئەمریكا ئەگەر پاڵپشتی كردنی ئسیرائیل نەكات ھیچ زیانی بەرناكەوێت، ئەمەیش وەك ئاماژەییەكە بەوەی كە ئەگەر ئیسرائیلی بردومان كرا، دەبێت ئەمریكا خۆی بە دور بگرێت لە پالپشتی كردنی ئەو ولاتە بۆ ئەوەیس ەلامەت بێت و پیگەكانی لە ناوچەكەدا نەكرینە ئامانج. بەپی سەرچاوەكانی CNN ئەمریكا ئێستا لە رووی سەربازییەوە لە بەرزترین حالەتی ئامادە باشیدایە و چاوەرێ پێشھاتەكی گەورە دەكات بەتایبەت سەبارەت وەلامی ئێران بۆ ئیسرائیل.

ئەمریكا لەم رووەوە مەزندە دەكات ئەم ھەفتەیە ئێران وەلامی ئیسرائیل بداتەوە. CNN بە پشت بەستن بە چەند زانیاری گرنگی چەند بەرپرسێكی فەرمی ئەمریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە ئەوە یەكلایی بووتەوە كە ئێران وەلامی راستەوخوی ئێسرائیل دەداتەوە و ئەم زانیارییانە لە گەل ئسیرائیل بە وردی باسكراون. بە ھەمان ئاراستەش روژنامەی نیویورك تایمز بە پیشت بەستن بە دوو سەرچاوەی گرنگ لە بەرپرسانی ئێرانی جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە ئێران بریاری خۆی داووە بۆ ئەوەی راستەخو لە ئیسرائیل بدات. ئەمەیش وەك وەلامێك بۆ ھێرشەكانی ئیسرائیل و ترسانی بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ھێرش نەكاتە سەر ئێران.

بە ھەمان ئاراستەش CBS News جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە ئەمریكا زانیاری وردی دەستكەوتوو كە ئێران ئامادەكاری دەكات بۆ لێدانی لە ئیسرائیل و چاوەروان دەكرێت لێدانەكە لە رێگەی فرۆكەی درونی خوكوژی شەھاب و موشەكی بالیستی بێت. سەرچاوەكەی CBS News باسی ئەوە دەكات بە پێ قسەكانی بەرپرسانی ئەمریكا بێت بە درووستی نازانرێت كاتژمیر سفری ئیران كەی دەبێت ، بەلام پێش ئەوەی رەمەزان كوتایی بێت ئێران ھێرتشەكە ئەنجام دەدات. ھەروەھا بە پێ سەرچاوەكانی Time of Israel لە پەیوەندی تەلەفونی نێوان بایدن و نەتەنیاھو زانیاری سەبارەت ھێرشەكانی ئێران بە بەرپرسانی ئیسرائیل دراووە. دوای ئەو پەیوەندییە تولەفونییە نەتەنیاھو لە گەل كابینەكەی كووبوونەوەیەكی گرنگی ئەنجام داووە باسی ئەوەی كردووە كە خۆیان بۆ ھەموو شتێك ئاماد دەكەن. ھەروەھا باسی ئەوەیش كردووە كە ئێران چەندین سالە لە رێگەی ھێزە پرۆكسیەكانی شەر لە دژمان دەكات. بویە ئیسرائیل بە راستەوخو و ناراستەخو شیوەیەكی تووند ، یەكلاكەرەوە و ھێرش بەری لە ئێران و گرۆپە پرۆكسییەكانی دەدات.

كەواتە بە پیێ زانیارییەكان نەك بووچوون یان شیكردنەوەكان، ئاراستەی رووداوەكان بۆ ئەوە دەچن كە ئێران راستوخوو ئێسرائیل دەكاتە ئامانج. بەلام چوارچێوەی وەلامەكە سنووردار دەبێت بە شێوەیەك ھەم ئابرووی خۆی بكریتەوە و زیاتر لەوەش شەرمزار نەبیت. و ھەمیش ھەول دەدات شەرەكە گەورە نەبێت. تەنانەت لەوانەیە وەك سەردەمی ترەمپ زانیاری پێشوەختە بە ئیسرائیل یان ئەمریكا بدات و لەم رووەوە تەنسیق بكات.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP