دواین هەواڵ

چەند سەرنجێك لە سەر ھەڵبژاردنەكانی توركیا

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 4 هەفتە

1- بۆ یەكەمجارە ئاكپارتی توشی شكستێكی گەورەی بەو شێوەیە دەبێت و دەنگەكانی بە بەشێویەكی بەرچاو دادەبەزیت بە تایبەت لە شارە گەورەكان وەك ئیستانبول، ئانكارا، بورسا، ئەدەنە و ئیزمیر
2- بۆ یەكەم جارە دوای وەرگرنتی دەسەلای لەلایەن ئاكپارتییەوە لە سالی 2002 لە سەر ئاستی ھەموو توركیا بە پلەی دووەم دێت بە ریژەی 35.78% و جەھەپە بە پلەی یەكەم دێت بە رێژەی 37.32% ئەمەش ئاماژەیەكی گرنگە بەوەی لە سالانی داھاتوودا ئەگەری گۆرانكاری مەزن ھەیە لە توركیا

3- بەشێك لە بووچونەكان باسی ئەوەیان دەكرد كە یەكێك لە خالە گرنگەكانی ئەم ھەڵبژاردنە ئەوەیە كە دیاری دەكات ئایا ئەردوگان خۆی بۆ جارێكی تر خۆی كاندید بكات یان نە. بەتایبەت پێیان وابوو ئەگەر ئاكپارتی دەنگی باشی بھێنێت لەوانەیە ببێتە ھاندەرێك بۆ ئەوەی دووبارە ئەردوگان ھەولی گورینی دەستوور بدات بۆ ئەوەی دووبارە خۆی كاندید بكات. بەلام ئەم ئەنجامە دوودلییەك درووست دەكات لە سەر ئەوەی ئایا ئاك پارتی بەو ئاراستەیە ھەنگاو بھاوێژێت یان نە. بەتایبەت ئەم شكستە تەنیا شكستی ئاكپارتی نییە لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان، بەلكوو دابەزینی دەنگ و جەماوەریری خۆدی ئەردوگانە

4- ئەم ھەڵبژاردنە ھەنگاوێكی گرنگە بە ئاراستەی ئەوەی ئیمام ئوغلو خۆی ئامادە بكات بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنەكانی 2028 خۆی كاندید بكات. لە راستیدا سەركەوتنی ئیمام ئوغلو لە ئسیتانبول ئاماژەیەكی روونە بە بەھیز بوونی پێگە جەماوەریەكەی و ئەمەش فاكتەرێكی زۆر كارێگەر دەبێت بۆ ئەوەی خۆی بۆ ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو ئامادە بكات. بەتایبەت لە توركیا گوتنێك ھەیە و دەڵیێت ئەوەیلە ئسیتانبول ببات لە سەر ئاستی توركیاش ھەر دەباتەوە

5- ئەمە یەكەمجارە دەنگەكانی جەھەپە بەو شێوەیە بەرز دەبێت. بە تایبەت لەم ھەڵبژاردنەدا ھاوشێوەی ھەلبژاردنەكانی پێشوو، جەھەپە ھاوپەیمانی درووست نەكرد بوو و بە تەنیا چوتە ناو پرۆسەی ھەڵبژردنەكان. ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بە ھیز بوونی پارتەكەی ئاتاكورك و ئەگەری گەرانەوەی بۆ سەر دەسەلات.

6- ئەم شكستەی ئاكپارتی و ئەردوگان وا دەكات لە سەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە بە تایبەتیش بە تایبەتیش ھەمبەر پرسی كورد سیاسەتێكی تووند بگرێتەبەر. لەم چوارچێوەیەدا ھێرشەكانی لە سەر پە ك ك و روژئاوای كوردستان تووندتر دەبن. بەتایبەت ھەندێك سەرچاوە باسی ئەوە دەكەن لە ئیستانبول رێككەوتنێكی ژێر بەژێر لە نێوان ئیمام ئوغلو و كوردەكان ھەبووە و بەشێكی زۆری كورد دەنگیان بە جەھەپە داووە.

7- ھۆكارەكانی یەكلاكەرەوەی شكستی ئاكپارتی و ھاوپەیمانەكانی بۆ ئەوە دەگەریتەوە كە :یەكەم ھەۆلەكانی ئاكپارتی بۆ كونترول كردنی ھەموو جومگە گرنگەكانی سیستمی سیاسی لە ولاتەدا. كە ھەندیك پێیان وایە توركیا بەرەو سیستمتیكی دیكتاتوری و تاكرەوی ھەنگاو دەنێت. دووەم، فاكتەری ئابووری یەكێكی تر لە ھۆكارە ھەرە سەرەكییەكانی كەم بوونەوەی دەنگەكانی ئاكپارتی. بێگومان وەك چون ھاتنە سەركاری ئاكپارتی لە سالی 2002 زیاتر پەیوەندی بە خراب بوونی بارودوخی ئابووری توركیاوە ھەبووە. بەھەمان ئاراستەش، ئێستاش خرابی بوونی بارودوخی ئابووری توركیا و بەرزبوونەوی رێژەی بێكاری و دابەزێنی نرخی لیرەی توركی و بەرزبونەوەی رێژەی هەڵاوسان رولی سەرەكی دەبینیت لەوەی خەڵك بیر لە بەدیلی ئاكپارتی بكەنەوە. چوارەم، پرسی كوچبەران بەتایبەت ئاوارەكانی سوریا بووتە ھۆكارێكی دیكەی تورە بوونی خەڵك لە سیاسەتەكانی ئاكپارتی و پێیان وایە ئاوارەكان بوونەتە بارگرانێكی گەورە بە سەر شانی خەڵكی توركیا و بەرزبوونەی رێژەی بێكاری. پینجەم، خراب بوونی پەیوەندییەكانی توركیا لە گەل ئەوروپا و دوركەوتنەوە لە ئەگەری بوون بە ئەندامی یەكێتی ئەورۆپا دیسان كارێگەری سەر بۆچونەكانی دەنگدەرای توركیا درووست كردووە. شەشەم، خراب بوونی باردوخی مافەكانی مروف و ئازادی رادەربرین و درووست بوونی گوشار لە سەر خەڵك، دامەزروەكان دەۆلەت ومیدیا و رۆژنامەنوسان بوتە ھۆكاریكی دیكەی بەھێز بوونی بەرەی ئوپۆزسیونە


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP