له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق نووسراو پاشان خرایه راپرسی گشتییه‌وه ئه‌وا له 79% خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی به‌و ده‌ستووره‌دا و بنه‌مای فیدڕاڵییه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به خاڵه ده‌ستوورییه‌كان چه‌سپاند. به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایانه‌وه ده‌ستیكرد به پێشێلكردنی ده‌ستوور، به‌تایبه‌تی ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان بوون.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بوو، سه‌رۆككۆماری عێراقی كه پشكی كورده و تا ئه‌مڕۆش ئه‌و پۆسته لای برایانی یه‌كێتیی نیشتمانییه نه‌ماندی ڕۆژێك له ڕۆژان سه‌رۆككۆماره‌كان هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌و پێشێلكارییانه هه‌بێت و ئه‌مه له كاتێكدا له‌و ده‌ستووره‌دا به ئاشكرا نووسراوه كه سه‌رۆككۆمار پاسه‌وان و پارێزه‌ری گه‌ره‌نتیكاری په‌یوه‌ست بوون به وده‌ستووره‌ی له عێراقی فیدراڵ‌دا له ئه‌ستۆیه و ده‌بوو له هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه‌دا هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرای هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كاربهێنێ بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وه‌كو خۆی، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان له هیچ كام له‌و سه‌رۆككۆمارانه‌وه نه‌بینی كه بۆته هێمای پرسیارێكی گه‌وره لای هاووڵاتیان كه رۆژانه ئه‌و پێشێلكارییانه ده‌بینن و سه‌ریان له بێده‌نگی سه‌رۆككۆمار سوڕده‌مێنێت كه بۆچی په‌نا ناباته به‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی و ئه‌و پێشێلكارییانه قبوڵ ده‌كات.
هه‌ر بۆ نموونه پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر خاڵی 140ی ده‌ستوور كه بڕیاربوو هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی ڕژێمی پێشوو ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان به ناهه‌ق و نایاسایی بۆ ته‌عریبی كوردستان دایڕشتبوون له نێو‌ان 17ی ته‌مموزی 1968 تا 9ی نیسانی 2003 ده‌بوو هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ری بۆ دابڕێژرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینرا، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی حكوومه‌تی عێراقی داینابوون به به‌رپرسی جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵه خۆیان به ئاشكرا و له‌سه‌رشاشه‌ی (TV)یه‌كان ده‌یانووت كه ئه‌وان خۆیان ڕێگربوون و نه‌یانهێشتووه ئه‌و مادده ده‌ستووریه جێبه‌جێ بكرێ و ئه‌مه‌شیان نه‌ده‌شارده‌وه و شانا‌زیشیان پێوه‌ده‌كرد. كه‌چی له‌و چوار سه‌رۆككۆماره‌ی له 2003ه‌وه تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ركاربوون له بێده‌نگی زیاتر هیچیان لێ نه‌بیستن. بۆیه هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌پرسن بۆ ئه‌و بێهه‌ڵوێستی و بێده‌نگی یه؟ بۆ؟ گه‌ر وایه ئیدی سوودی ئه‌و پۆسته له‌چاو به‌سته‌كی زیاتر ده‌بێت چی بێت؟! كورد ده‌مێكه ده‌ڵێت، ناوی زل و دێی وێران.
لەکۆتایی دا دەڵێین ئەم هەڵوێستەی ئەندامە کوردەکەی دادگای باڵای فێدراڵی عێراقی،بەڕێز زێباری،ئەگەر زووتر بوایە باشتر دەبوو،هەر بەرز دەنرخێنین.