دواین هەواڵ

پێشبینی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی ٢٠٢٤

‌دانا نەقی

04/03/2024

پێشبینییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥دا خواست لەسەر نەوتی جیهان بە بڕی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی یەکەی توێژینەوەی وزە کە بینراوە، پێشبینی دەکرێت خواستی جیهانی لەسەر نەوت لەماوەی ئەمساڵدا (2024) ڕۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 900 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاتر خواستی لە سەر بێت لە چاو ساڵی پار. ئەمە پێشنی دەکرێت لە ساڵی 2025دا 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکات.

ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن لە پێشەنگی گەشەی خواستی جیهانی نەوتدایە، کە زیاتر لە 63%ی کۆی زیادبوون لە ماوەی ساڵی 2024دا پێکدەهێنێت، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت ئەوروپا بەهۆی لاوازی گەشەی ئابوورییەوە شایەتی دابەزینی بەکاربردن بەخۆیەوە ببینێت.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا کە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ بوو، خەمڵاندنەکانی بۆ گەشەی ئابووری جیهانی بەرزکردەوە بۆ ٣.١% لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤، لە کاتێکدا پێشبینییەکانی پێشووی ٢.٩% بوو. ئەمەش پشتگیری لە خواستی جیهانی بۆ نەوت دەکات، بەپێی ئەوەی لەلایەن یەکەی توێژینەوەی وزە چاودێری کرا.

پێشبینی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی ٢٠٢٤

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی کۆمپانیای وود ماکنزی، کە کۆمپانیای توێژینەوەی وزە بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 496 هەزار و 161 بەرمیل لە ڕۆژێکدا خواست لەسەر نەوت لە چین و هیندستان زیاد بکات.

لە لایەکی دیکەوە پێشبینی دەکرێت وڵاتانی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن - بەدەر لە چین و هیندستان - لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٥٤٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە خواستی جیهانی نەوت خاوەندارێتی بکەن.

لەلایەکی دیکەوە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ئەمساڵدا خواست لەسەر نەوت لە ئەوروپا نزیکەی 44 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم ببێتەوە و گەشەی ئابووریش خاو ببێتەوە.

ئالان گیلدەر جێگری سەرۆکی وود ماکنزی ڕایگەیاند کە ئاسیا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بازاڕە جیهانییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێشتا گەشەی ئابووری جیهانی نەگەڕاوەتەوە بۆ ئاستی مێژوویی پێش کرۆنا.

پێشبینییەکانی خواست لەسەر نەوتی جیهانی لە نێوان دامەزراوە گەورەکان و کۆمپانیاکانی توێژینەوەدا جیاوازن. ڕەنگدانەوەی نادڵنیایی سەبارەت بە گواستنەوەی وزە و گەشەی ئابووری.

بەبەراورد لەگەڵ خەمڵاندنەکانی وود ماکنزی (1.9 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا)، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەکات خواست لەسەر نەوت نزیکەی یەک ملیۆن و 22 هەزار بەرمیل زیاد بکات، لە کاتێکدا ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بە ڕێژەی یەک ملیۆن و 42 هەزار بەرمیل مەزەندە دەکات.

لەکاتێکدا ئۆپێک گەشبینترینە لە گەشەی خواستی جیهانی نەوت، بە نزیکەی 2.25 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

پێشبینی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی ٢٠٢٥

جیاوازی چاوەڕوانییەکانی خواستی جیهانی لەسەر نەوت درێژدەبێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥، بەڵام کەمتر توندە. کۆمپانیای وود ماکنزی گەشەی خۆی بە نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەخەمڵێنێت، هەروەها ئاسیا و زەریای هێمن زۆرینەی گەشەکردنەکە پێکدەهێنن، کە زیاتر لە ٥٩%یە.

لەبەرامبەردا ئۆپێک پێشبینی دەکات لە ماوەی ساڵی 2025دا خواست لەسەر نەوت بە بڕی 1.85 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا گەشە بکات، هەروەها ئیدارەی زانیاری وزە گەشەیەکی کەمتری بە نزیکەی 1.29 ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە و بڕیارە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینییەکانی بۆ ساڵی 2025 لە ماوەی مانگی نیسانی 2024 ئاشکرا بکات.

هاوپەیمانی ئۆپێک+ لە کۆتایی ساڵی 2022ەوە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ناچاری بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا جێبەجێکردووە، هەروەها کەمکردنەوەی خۆبەخشانە بە سەرۆکایەتی سعودیە، بۆ پاڵپشتیکردنی بازاڕ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان لە ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دەرەوەی هاوپەیمانی.

هەشت وڵاتی ئۆپێک+ لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024دا ڕەزامەندییان لەسەر کەمکردنەوەی خۆبەخشانە خستنەڕووی دابینکردن بە کۆی گشتی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەربڕی، لەگەڵ چاوەڕوانی بەردەوامبوونی لە چارەکی دووەمدا، بەڵام وود ماکنزی ئەگەری زیادبوونی بەرهەمهێنان لەلایەن هاوپەیمانییەوە دەبینێت، بۆ گەیشتن بە هاوسەنگی بازاڕ.

کۆمپانیای توێژینەوەکە پێشبینی دەکات نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە تێکڕا ٨٥ دۆلار و ٩٠ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک بێت، لە بەرامبەر ئاستەکانی ئێستادا کە لە دەوروبەری ٨٣ دۆلاردایە.
\


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP