دواین هەواڵ

لێکچونی هەرێمی کوردستان بە هەرێمی باسکەکان لە ئیسپانیا.

‌دانا نەقی

23/02/2024

هەرێمی یا خود وڵاتی باسک یەکێکە لە کۆنترین و بەهێزترین کولتوورەکانی ئەوروپا. ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە کە دەکەوێتە باکووری ئیسپانیا، لەسەر کەنداوی بیسکای لە کۆتایی ڕۆژئاوای زنجیرە چیای پیرینیس، کە سنووری نێوان باشووری فەرەنسا و ئیسپانیا دەگرێتەوە.

کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی باسکەکان 79.350 ملیار یۆرۆیە، کە دەکاتە 5.9%ی بەرهەمی ناوخۆیی ئیسپانیا، کە پێنجەم بەرزترین بەرهەمی ناوخۆییە لە هەموو ناوچەکانی وڵات. پایتەختی کارگێڕی وڵاتی باسک ڤیتۆریا-گاستیزە؛ بەڵام بلباو گەورەترین شاری ناوچەکەیە. سەرەڕای ناوەکەی، وڵاتی باسک بە هیچ شێوەیەک وڵات نییە. وڵاتی باسک ناوچەیەکی ڕۆشنبیرییە کە لە لای ڕۆژئاوای سنووری نێوان فەرەنسا و ئیسپانیادا سەریەک دەکەوێت کە گەلی باسک بۆ چەندین سەدە تێیدا دەژی. وڵاتی باسک مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە پیشەسازی و کارگێڕیدا. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، ناوچەکە بووژانەوەی بەرهەمهێنانی ئاسن و پۆڵا، کەشتیسازی و پیشەسازییە قورسەکانی دیکەی بەخۆیەوە بینی. ئەمەش بە بناغەی ئابووری ئێستای هەرێمەکە دادەنرێت. زۆرجار باسکەکان بەهۆی مێژووی ناوازەی خۆیانەوە وەک تاکێکی بەهێز و خۆڕاگر هەستیان پێدەکرێت. بە درێژایی سەدەکان سەرەڕای گۆڕانکاری لە حکومەت و سنوورەکاندا، ناسنامەی خۆیان پاراستووە. لە کاتێکدا ئەمە بە بەشێک لە واقیعی باسک ڕەنگ دەداتەوە، بەڵام فرەچەشنی کەسایەتییەکان بە ئاشکرا دیارە. بە هەر حاڵ هەلێکی مێژویان لە ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٦ هاتە پێش توانیان هەرێمێکی چوار شاری گەورە ببەنەوە، وە خۆیان حکومەتی خۆیان پێک بێنن لە چوارچێوەی ئیسپانیایی فیدراڵ، هەر زوو دوایی شەش ساڵ ئەم هەلەیان لە دستداو متمانەی گەلیان دۆڕاند شورشگێڕانی باسکەکان بە هۆی گەندەڵی و خراپ بە ڕێوەبردن تەنها یەک شاریان بە دەستەوەماوە لە کۆی چوا شار. دوو پارتی سەرەکی هەیە ئەوانیش PNV, لە گەڵ PSE, زۆر بە دەگمەن هاوپەیمان دەبن تەنها لە ساڵی ٢٠١٧ هاوسۆزی هەرێمی کەتەلۆنیان کرد ٤٣٪ هەرێمەکەیان لە دەستدا.

ئەمەی سەرەوە بە کورتی باسی باسکەکان بو، بەڵام خاوەنی مێژویەکی سێ هەزار ساڵین و خۆش بەختن دەراوسێ ی وڵاتانی ئەوروپین، نەک وەک کورد لە نێو تورک و ، ئێران و، عەرەبدا غەرق بوە.

هەرێمی کوردستان لە لێواری نەمان و نەبونی موتمانەیە بە حکومەت و دەسەڵاتەکانی، ئەمە لە بەر چەند هۆکارێک.

١- نادادپەروەری هێزە سیاسیەکان وایی کردوە بە تەواوی خەڵک ڕقی لە باکگراوندی شوڕش و کوردایەتی بێت.

٢- گرنگی دانی هەردوو هێزی سەرەکی کوردستان بە پارە لە بڕی پەروەردەو، بنیات نانی شارستانی و گرنگی دان بە نەوەکانی داهاتو، بە تەواوی خەڵکی هەرێمی پێشوازی لە دوژمنی کوردستان دەکات دژ بە حکومڕانی هەرێم.
٣- لە خۆ دەرچون و خۆ بە زلزانی بەڕێوەبەرانی هەرێم وایی کردوە ڕێگە بە خوێنی نوێی و خەڵکی نوێ نەدات بۆ خزمەتکردنی هەرێم.

٤- لە بڕی ئامادەکردنی نەوەی داهاتو بۆ بەرگیری کردن لە خاک و کوردستان، گروپێک پارە دارو چاوچنۆکی سیاسی و گەندەڵ قوتکراوەتەوە بەرامبەر بە هەموو پیرۆزیەکان. کورد بە دەست ئەم نوخبە سیاسیەیی ئێستاوە داهاتویەکی باش چاوەڕوانی ناکات. عاقیبەت وەک باسکەکان دوژمنەکەی خۆیان بانگهێشت دەکەنەوە بۆ بەڕێوەبردنیان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP