لە ڕاستیدا بەهۆی حوکمڕانی زاڵی سیاسی و فرە دیدگایی و دەستوەردانی دەرەکی لە عێراقدا دەتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە کە کۆی پرۆسە دیموکراسیەکان و کردەکانی هەڵبژاردن لەژێر پرسیاری جەوهەریدایە.
به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌وڵاتانی جیهان، جگه له واده‌ی یاسایی خۆی کە دەبێت بکرێت، تەنانەت لەو کاتانه‌شدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت که ووڵات ڕووبه‌ڕووی جەنگ و قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابوری ده‌بێته‌وه، ئەوەش بۆ ده‌رچوون له ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابوریی، تازه‌ترین نمونه‌ش ووڵاتی بوڵگاریایه که هه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌نها له ماوه‌ی یەک ساڵ و نیودا بۆ چواره‌مین جار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تێدا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر کردنه له هه‌رێمی کوردستان به بیانووی خۆپاراستن له ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئابوریی ئه‌م پڕۆسه‌یه یان هه‌ر به‌ڕێوه‌ناچێ (وه‌کو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان و پارێزگاکان) یاخود دوای ده‌خه‌ن وه‌کو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و بە سازانی حیزبی و نیشتیمانی و بەرژەوەندی ئایدۆلۆژیک یەکلایی دەکەنەوە ئەوەش خەوشێکی گەورەیە بەسەر سیمای حوکمڕانی کوردستانەوە،
سه‌ره‌تا درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان به دیوه‌که‌ی تری دا کورت کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌زموونی هه‌رێمه‌که بوو حکومەتی عێراقیش هێندەی تر ئابڵوقەی لەسەردانا بەهۆی دادگای فیدراڵیەوە، بەداخەوە له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو هه‌رێمی کوردستان له به‌رده‌م دوو تاقیکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌و چاره‌نووس سازی نێوده‌وڵه‌تی دابوو له هه‌ردووکیاندا سه‌رکه‌توو نه‌بوو
ئه‌ویش یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بوو له واده‌ی یاسایی خۆیدا،
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به هه‌موو که‌موکوڕی و خواروخێچیه‌وه باشتره له ئه‌نجام نه‌دانی
بێگومان کاریگه‌ری گه‌ورەی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاتانی دۆست وهاوپه‌یمانان،
به‌داخه‌وه هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانی ببێته نموونه‌یه‌کی جیاواز له ناوچه‌که له ڕووی دیموکراسی ودادپه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌تداری و دامه‌زراوه‌یی، نه‌مانتوانی شتێکی تازه‌و جیاواز له ووڵاتانی ناوچه‌که پیشانی وڵاتانی ڕۆژئاوای بده‌ین،گومانی تێدا نیه کوردستان له ڕووی پێکه‌وه‌ژیانی پێکهاته ئایینی ونه‌ته‌وه‌یه‌کانی نمونه‌ی جوانی ناوچه‌که‌یه به‌ڵام به هۆی دروستبوونی کۆمه‌ڵه هۆکارێک تێکچوونی ئه‌م ئاشتی وپێکه‌وه ژیانه له هه‌موو کات زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، هه‌رچی سه‌باره‌ت به مه‌له‌فی نه‌وت و وزه‌یه که پێگه‌ی کوردستانی زۆر به‌هێزکردو كوردستانى خه‌سته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویش به هۆی بوونى گه‌نده‌ڵی له‌و بواره و مامه‌ڵه‌ی نادروست و ناڕوون له‌گه‌ڵ داهاته‌که‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له‌سه‌ره‌و به‌تایبه‌ت دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ئیتحادی له‌مباره‌یه‌وه که جێبه‌جێکردنی ته‌نها له سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی تازه‌ی عێراق ماوه‌ته‌وه،به‌داخه‌وه تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌کاریه‌کی دروستى بۆ بڕیاری دادگاکه و ده‌ره‌نجامه چاوه‌ڕوان کراوەکانی نه‌کردووه.