میتینگەکەی چەند رۆژی رابردوی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئامەدی باکووری کوردستان ئەوەی نیشاندا کە چیتر ئەردۆغان قورسایی سیاسیی لە باکووری کوردستان نەماوە و پێگەی پارتەکەی بەرەو لاوازی چووە.
دوێنی لەگەڵ ئەوەی ئەردۆغان هەریەک لە دەولەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و زەکەریا یەپجیئۆغڵوی سەرۆکی هوداپار ئامادەییان هەبوو کە لەبەرەی هاوپەیمانی کۆماریین، سەرەڕای ئەوەش مەیدانی میتینگەکە وەک لە وێنەکەدا دیارە تەواو چۆڵی پێوەدیارە بە بەراورد بە میتینگەکانی ڕابردوو!
ئەمە یەکەمجارە میتینگی ئەردۆغان لەئامەد بەو جۆرە دەربکەوێت لەکاتێکدا ئەندام و لایەنگری ئاک پارتی بە ئۆتوبوس لە شارەکانی دەوروبەری ئامەد هێنرابوونە مەیدانەکە، جگە لەوەش لەوێ سەرۆکی دوو پارتیتریش ئامادەییان هەبوو! واتە میتینگێکی سێ حیزبی بوو!
لە راستیدا لەپاش کودەتا شتکسخواردووەکەی ٢٠١٦ و سیاسەتەکانی ئەردۆغان بۆ گەڕانەوە هێزی زبر لەهەمبەر پرسی کورد و پەنابردن بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتی قوڵ و پارتێکی فاشیستی وەک مەهەپە، قۆناغ بە قۆناغ ئەندام و دەنگدەری کورد لە ئاک پارتی کشانەوە.
ڕەنگە لەو ١٢ کورسییەی ئامەد، بەرەی کورد هەشت کورسی و ئاک پارتی چوار کورسی بباتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا جەهەپە چانسی لە باکووری کوردستان کەمە و پتر لە ٣٠ ساڵە دەنگێکی ئەو تۆی لەناوچەکە نەبووە، بەڵام وەک بەربژێری سەرۆککۆماریی کلچدارئۆغڵو دەنگی کورد دەبات.