١
ئەم چەندڕۆژە ساڵیادی ڕوخانی ڕژێمێک بوو،کە تۆماری تاوانەکانی
لە ماوەی چل ساڵ حکومڕانیدا ڕووی ڕژێمە هەر داپلۆسێنەرەکانی دونیای سپیکردەوە، بەعس تەنها حکومڕانیەکی ڕووت نەبوو بەڵکو بەعس پڕۆژەیەکی ئایدۆلۆژی بوو حکومڕانیە کەشی هیچ نەبوو نەهج و نەخشی ئەم ئایدۆلۆژیایە نەبێت، هەڵبەت ستنونەکانی ئەم ئایدۆژیایە بەسەتحی بریتی بوو لە ئازادی بەڵام کام ئازادی؟ ئازادی ئەوەی تۆی عەرەب و بەعس لە ئازادیە فەردیەکانی خۆت خۆشبی تەحقیقی ئازادیەکی تر بکەی کە هەرچی لە دەرەوی عەرەب بێت هەوڵی قڕکردن و تواندنەوەیان بدەیت ئازادی لە تاوان و تاڵان
دەرحەق بەوانی جیاواز،ستونێکی تری بەعسیەکان سۆسیالیزم بوو
چ سۆسیالیزمێک،؟ داڕێژەرانی فیکری بەعس کاتێک بینیان مەددی
کۆمۆنیزم بەهێزە ئەوە هاتن بیدعەیەکیان لە سۆسیالیزمدا کردوو بەوەی سوسیالیزم دەکرێت تێکەڵ بە ناسیۆنالیزم بکرێت کە دوو ئایدیای پێکناکۆکن، هەڵبەت بە لەبەر چاوگرتنی یکگرتنی بەعس و حیزبەکەی ئەکڕام حوڕانی لە سوریا،سونێکی تری بەعس پەیام بوو پەیامێک کە نمرە ئەم پەیامە ئەمانەتێکی خوای و مێژوویە دەبێت کارکتەری بەعس وەفادار بێت بۆی هەوڵی سەپاندنی بدات،
٢
حکومڕانی بەعس لێوان لێو بوو لە تاوان جا سەرکردەکانی بەعس
ئەولادی ئەم ئایدۆلۆژیا و فیکرەیەبوون لە حکومڕانیشدا کرێکاری
ئەم کارە بوون کە بەعس پێی سپارد بوون،بۆیە کاتێک بەعسیەکان
گەیشتنە دەسەڵات هەموو هەوڵ و هەنگاوەکانییان بریتی بوو لە بەجێ گەیاندنی ئایدیاکانی حیزب جا دەسەڵات بەنیسبەت بەعس
تەنها ئامرازی ئامانجێک بوو هیچتر،
٣
ئەمڕۆ دوای بیست ساڵ لە ڕوخانی بەعس بێزاریەکی گشتی لە ناو عێڕاقیەکاندا سەری هەڵداوە بەوەی کە بەرهەڵستکارەکانی بەعس هاڵاتوەکان لەبەربەعس نەیانتوانی حکومڕانیەکی جیاواز لە بەعس
سەر ڕێگا بخەن،بۆیە ئاخێکی تۆخ و ئەسەفێکی قوڵ بۆ گەڕانەوەی ڕۆژگاری بەعس بە ئاشکرا جێکەوت کراوە،ئەمە لەکاتێکدا هێشتا لە
سوریای ئەسەد ڕژێمی بەعس عەلەوی لە دەسەڵاتەو دەبینین کەوا
یەک لەسەر دەی دانیشتوانی قەتڵوعام کردوو یەک لەسەر چواری دانیشتوانیش ئاوارەو دەر بەدەرە،