له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له ئایاری ساڵی ڕابردوو له پاریزگای دهۆك، زالمای خه‌لیلزاد نوێنه‌ری ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ مه‌له‌فی عێراق و ئه‌فغانستان چاوی کەوتبوو به عه‌ممار حه‌كیم ڕێبه‌ری ڕه‌وتی حیكمه و سه‌ركرده له چوارچیوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعەکان ، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر هێرشی گروپه شیعه‌كان بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق زاڵمای به حه‌كیمی گوتبوو " چۆن حوكمڕانی عێراقمان ته‌سلیم كردن ئاواش لێتانی وه‌رده‌گرینه‌وه " ، له ئه‌فغانستان به‌یه‌ك ڕۆژ ده‌سه‌لاتمان ته‌سلیمی تاڵیبان كرده‌وه له كاتیكدا ئه‌شره‌ف غه‌نی بۆردومانی هێزه‌كانمانی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو ده‌پاڕایه‌وه تا له وڵاته‌كه‌ی بمینینه‌وه ، ده‌توانین ده‌سه‌لات له عێراق بده‌ینه ده‌ست ئه‌وانه‌ی ده‌ستمان ناگه‌زن .
شیعه‌كان به تایبه‌ت وه‌لائیه‌كان بەردەوام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌نگ له سه‌ر پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان له عێراق درا ، عێراق ئەفغانستان نیە تا ئەمریکا جێی بهێڵێ ، بەڵکو بگاتە ئەو ڕادەیە دەسەڵاتی عێراق دەگۆڕێ .
جوڵەیەکی ئەم دواییەی ئەمریکا بەرز بوونەوەی دۆلاری بەدوا داهات خەریک بوو مێزەکە بەسەر وەڵائیەکان قەڵپ کاتەوە ، به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوون کردەوە كه ئابوری عێراق بارمته‌ی ده‌ستی ئه‌مریكایه ، داهاته زۆر و زه‌وه‌نده‌كه‌ی عێراق كه ملیاران دۆلار و ده‌یان تۆن یه‌ده‌گی زێڕه له بانك و خه‌زێنه‌كانی ئه‌مریكا كۆد كراوه ، دەسەڵاتی عێراق بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا ناتوانێ مشتێك له‌و خه‌رواره بگوازێته‌وه بۆ وڵاتەکەی .
ئه‌مریكا هیچی نه‌كرد ته‌نها ویستی ڕێگری بكات لەمەودوا بازاڕی عێراق نەبێتە ترانزیتی گه‌یاندنی دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ئێران و لوبنان و سوریا وەک ساڵانی پێشوو به ملیاران دۆلار لە عێراقەوە ئاودیوی ئه‌و وڵاتانه بكرێ ،
ئه‌مریكا ته‌نها جوڵه‌یه‌كی كرد ، به‌كاتی ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانی خه‌زێنه پڕ له دۆلاره‌كه‌ی عێراقی داخست ، هه‌ر ئه‌م جوڵه‌یه بازاڕی عێراقی وەستاند و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراقی هێنایه سه‌رئه‌ژنۆ ، ته‌نها ئه‌م جوله‌یه خه‌ریك بوو ئابوری عێراق داته‌پێنێ و دینار بباته ئاستی دراوه بێ قیمه‌ته‌كان ، به‌هۆی ئه‌م جوڵه‌یه‌وه تا ئێستاش نه‌توانراوه نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار جێگیر بكریته‌وه سه‌ره‌رای هه‌وڵ و كۆششه زۆره‌كانی حكومه‌تی ئێستا .
ئه‌م جوڵه‌یه یه‌كێك بوو له ڕێگا زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی ئه‌مریكا تا ده‌سه‌ڵاته شڕ و شۆقه‌كه‌ی وه‌لائیه‌كان سه‌راوژێر بكات ، به‌لام تا ئێستا به‌رژوه‌ندیه‌كانی وای خواستووه نازیان هه‌لگرێ و چاو لە ئاست گواستنەوەی بارەکانی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانە دابخات و گوێ به بۆردومانی كونسوڵخانه و هێزه‌كانی و به‌رژوه‌ندیه‌كانی نه‌دات له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه .
لەمەودوا پێناچێ ئه‌مریكا چیتر نازی وه‌لائیه‌كان هه‌ڵگرێ .