ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بنیادنانی هه‌یكه‌لی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق تیایدا سیسته‌می فیدراڵی دیموكراسی فره‌یی جێگیر كراوه ، به‌و پێی یه‌ی ده‌ستور سه‌رچاوه‌ی یاسادانان و ده‌ستنیشانكردنی جۆریه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵگای عێراقیه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی دامه‌زراوه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به ناوه‌ڕؤكی ده‌ستوره‌وه .
له دیباجه‌كه‌ی ده‌ستوری عێراقدا ، وه چه‌ند مادده‌یه‌ك له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاماژه به فیدراڵی ، یەکێتی فیدراڵی كراوه وه‌ك سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی عێراقی دوای ڕژێمی به‌عس ، لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر فیدراڵیه‌تی عێراق و پابه‌ند بوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوەند به ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور ، ئه‌و سیسته‌مه‌ی حوكمی ده‌كات له كوێدا فیدراڵیه‌ت جێكه‌وت كراوه ؟
دوای گۆڕینی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن بۆ عێراق و چه‌سپاندنی فیدراڵی ته‌نها هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمی فیدراڵ له چوارچیوه‌ی عێراق به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور دانی پێدانراوه ، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق ، ولاتانی نێو نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمایه‌تی وه‌ك هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ی عێراق ( زۆربه‌ی جار وه‌ك وڵاتێك له ناو وڵاتێك ) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن .
هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی دیفاكتۆیه ، 12 ساڵ پێش ڕووخانی رژێمی به‌عس به بڕیاری 688 ی ساڵی 1991ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی كورد له چنگ هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژێمی به‌عس پێكهێندرا ، وه ئه‌م بڕیاره له ڕێگای هێڵێكه‌وه كه به هێڵی 36 ناسراوه هه‌رێمی كوردستانی له ناوچه‌كانی تری عێراق جیاكرده‌وه ، به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی بەعس له هه‌رێم وه‌ده‌ر نرا و كورد ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ، كه‌واته ئه‌و فیدراڵیه‌ی له عێراق هه‌یه ده‌كرێ ناوی بنێین سیسته‌می فیدراڵی نه‌ته‌وه‌یی نێوان كورد و عه‌ره‌ب ، وە مێژووەکەی بۆ پێش عێراقی نوێ دەگەڕێتەوە .
به‌ده‌ر له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردوو له دوای نوسینه‌وه و په‌سه‌ند كردنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر هه‌نگاوی نابێ به ئاراسته‌ی راگه‌یاندنی هه‌رێمێك له عێراق له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی بۆ درووست كراوه ، به‌م شێوه‌یه هه‌وڵه‌كان له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه وه‌ستێندراون ، نمونه‌ی ئه‌م حاله‌ته له به‌رچاون ، له‌وانه هه‌وڵه‌كانی خه‌لكی به‌سراو به‌رپرسانی شاره‌كه بۆ دروستكردنی هه‌رێمی به‌سرا ، به جۆرێك له سه‌ره‌تای بنیادنانه‌وه‌ی عێراق به‌شێك له شیعه‌كان هه‌وڵیاندا هه‌رێمی باشوری عێراق یان هه‌رێمی به‌سرا پێكبهێنن ، به‌ڵام گوێیان بۆ نه‌گیرا و هه‌وڵه‌كانیان به ئاكام و ئه‌نجام نه‌گه‌یشت ، به هه‌مان شێوه سوننه‌كانیش هه‌نگاوه‌كانیان به ئاراسته‌ی ڕاگەیاندنی هه‌رێمێك بۆ سوننه نشینه‌كان نا به‌لام تا ئێستا له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه ماوه‌ته‌وه ، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به بیانووی جیاواز و له ڕێگای كاراكته‌ره سیاسیه‌كانی شیعه و سوننه‌وه به‌ربه‌سته‌كان دروست ده‌كه‌ن ، كاتێ ئه‌و كاراكته‌رانه ده‌چنه به‌غدا و به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رده‌گرن ، خۆیان ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كان ، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ڕۆڵی نەرێنیان هه‌یه به ئاراسته‌ی شكستپێهێنانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ پیكهێنانی هه‌رێمه‌كان ده‌نرێن، له به‌رامبه‌ردا به‌شێك له بڕیاربه‌ده‌ستانی ناوه‌ند له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاواز بانگه‌شه‌ی ناوه‌ندێكی به‌هێزیان كردووه ، هه‌ندێكیان به وشەی فیدراڵیشه‌وه قه‌ڵسن و هه‌وڵ دراوه هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ سڕینه‌وه‌ی سیسته‌می فیدراڵی و گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ زه‌مه‌نی پێش نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هەمیشەیی عێراق.
ڕێگری كردن له پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان پێشێلكاریه‌كی زه‌قی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوره ، ئه‌م ڕێگریانه جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ناوه‌ند به‌سه‌ر ناوچه‌كان هێشتۆته‌وه ، هۆكارێكیشه تا كێشه و ناوكۆكی مه‌زهه‌بی قوڵتر ببنه‌وه و گروپه تیرۆریستیه‌كانیش لە ئەنجامی بەردەوامی ناکۆکیەکان له ژێر ناوی جیاواز هه‌میشه سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه ، وه ناوچه‌كان بناڵێنن به ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزاری وخراپی ئه‌من و ئاسایش ، وە نیزاعی مەزهەبی .
پێكنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و ڕێگری‌کردن لە دەرچونی یاسای نه‌وت و گاز دوو له‌و ئامرازه ده‌ستوریه پێشێلكراوانه‌ن كه هۆكارن بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان ، یه‌كه‌میان ( ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ) به پێی ئه‌و میكانیزمه پێكده‌هێندرێ نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی ناكه‌ونه چوارچێوه‌ی هه‌رێمه‌كان ، لێره‌دا كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان له سێ پارێزگا پیكهاتووه ، ناكرێ دوو نوێنه‌ری هه‌بێ و له به‌رامبه‌ردا هه‌ر پارێزگایه‌ك دوو نوێنه‌ری هه‌بێ ، ئه‌گه‌ر عێراق له چه‌ند هه‌رێمێك پێكبهاتبا ئاسته‌نگه سیاسی و ته‌كنیكیه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی كه‌م ده‌بوونه‌وه ، بە ئەگەری زۆر ئێستا ئەو ئەنجومەنە پێکهێنرابوو .
یاسای نه‌وت و گازیش په‌یوه‌ندی بە پرسی نەوت و گاز و سامانە سروشتیەکانی ناوچەکانی عێراق هەیە ، بۆ ئەوەی داهاتەکەی لە خەزێنەی بەغداوە بە قۆرغکراوی بهێڵرێتەوە بڕیاربه‌ده‌ستانی ناوه‌ند پڕۆژه یاساكه‌یان له ڕه‌فه‌كانی بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هێشته‌وه و پێش ئه‌وه‌ی ببێته یاسایه‌كی به‌ركار له‌وێ هه‌ڵیانپه‌سارد .
له ماوه‌ی 64 ساڵ ته‌مه‌نی كۆماری عێراق چه‌ندین پڕۆژه و پێشنیاز به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی خراپی سیاسی و جڤاكی عێراق خراونه‌ته ڕوو ، زۆربه‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه و پێشنیازه‌كان به ئاراسته‌ی دابه‌شكردنی عێراق بووه ، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی فیدراڵی پێش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس یه‌كێك بووه له‌و پڕۆژانه‌ی خراونه‌ته ڕوو ، دوای ڕوخانی ڕژێم سیسته‌می فیدراڵی له چوارچێوه‌ی بنیادنانەوەی عێراقی نوێ 17 ساڵه له ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور جێكه‌وت كراوه ، ئه‌م ته‌جروبه حوكمرانیه له ماوه‌ی ئه‌و حه‌ڤده ساڵه به‌ره‌و پاشه‌كشه هه‌نگاوی ناوه و خه‌ریكه له بار ده‌برێ ، بۆیه ئه‌گه‌ر به وردی كار له‌سه‌ر جێكه‌وت كردنی فیدراڵی له عێراق به پێی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور نه‌كرێ چیتێدایه ئه‌گه‌ر نەخشەڕێگای نوێ بخرێته ڕوو.
له عێراقی نوێ دوو نەخشە ڕێگا بۆ فیدرالیزه‌كردنی عێراق خراونه‌ته ڕوو ، یه‌كه‌میان ساڵی 2006 جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا ولێزلی گه‌ڵب له ڕێگای وتارێكه‌وه له نیویۆرك تایمز به ناونیشانی ( یه‌كێتی ئۆتۆنۆمی بۆ عێراق ) تیایدا میكانیزمه‌كانی جیكه‌وت كردنی فیدراڵیان وه‌ك چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی عێراق خسته ڕوو ، ئه‌ویش به دابه‌شكردنی عێراق بۆ چوار هه‌رێمی لامه‌ركه‌زی خاوه‌ن بڕیار،( هه‌رێمی به‌غدا ، هه‌رێمی كوردستان ، هه‌رێمی سوننه ، هه‌رێمی شیعه ) ، به‌غدا مه‌رجه‌عی پاراستنی سیاده‌ی عێراق و یه‌كێتی نێوان هه‌رێمه‌كان بێ .
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (جنین بلاسخارت ) بە نهێنی نه‌خشه ڕێگایه‌كی نوێی خسته ڕوو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ، ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی خزایه ناو ڕاگه‌یاندن ،به پێی ده‌نگۆكان نه‌خشه ڕێگاكه‌ی بلاسخارت بریتی بوو له كۆنفیدراڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ، لێره‌دا كۆنفیدراڵی یه‌كێك بووه له چاره‌سه‌ره‌كان بۆ دۆخی ئاڵۆزی عێراق .
كۆنفیدراڵی یه‌كێتیه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان دوو وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ، تیایدا چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن ، به پێی ئه‌و پێناسه‌یه بێ ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی كۆنفیدراڵی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بنرێت پێویسته هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ ، وه ئه‌و مادده ده‌ستوریانه‌ی تایبه‌تکراون به قه‌واره‌ی دەستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌موار بكرێنه‌وه ، چونكه هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سنوری جیوگرافی ، سه‌روه‌ری ، كارگێڕی یه‌وه په‌یوه‌ندی به عێراق نامێنێ ، ئه‌وكات هه‌رێم و به‌غدا له ڕیگای ڕێككه‌وتنێكی ئاره‌زوومه‌ندانه یه‌كده‌گرن.
به‌ڵام گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی كۆنفیدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی نیمچه دوورگه‌ی كۆریای باشور بكه‌ین ده‌كرێ پێناسه‌یه‌كی تربۆ كۆنفیدراڵی دابڕێژینەوه ، له زه‌مانی زوو كۆمه‌ڵێك هه‌رێم له كۆریای باشور له ڕێگای یه‌كیه‌تی كۆنفیدراڵیه‌وه یه‌كیانگرت .
ئه‌گه‌ر به وردی كار له‌سه‌ر سیسته‌می كۆنفیدراڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكرێ ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی هیچ كامیان نابنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌وی تر و به پێچه‌وانه‌وه له ڕیگای یه‌كێتی كۆنفیدراڵی به‌رژەوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌پارێزرێ ، ده‌كرێ له ڕێگای كه‌مپه‌ینه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته له نێو شه‌قامی عێراقی و نوخبه‌ی سیاسی عێراق درووست بكرێ،هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وعێراق كۆتایی پێ ده‌هێنێ، سیسته‌می فیدراڵیش له كۆڵ عێراق ده‌كاته‌وه ( ئه‌مه هیوای به‌شێكی زۆر له نوخبه‌ی سیاسی عه‌ره‌بی عێراقه )، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پایه‌ی بنه‌ڕه‌تی مانه‌وه‌ی عێراقه وه‌ك وڵاتێكی فیدراڵی ، به‌و پێیه‌ی جگه له هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌رێمێكی تر له عێراق بوونی نیە .