له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی
كورد بۆ به‌غدا یاخود به‌غدا وه‌ك قوڵایی ستراتیجی هه‌رێمی كوردستان بۆته جێگای مشتومڕێکی قوڵ ، ئه‌وانه‌ی له‌و
باره‌یه‌وه ده‌دوێن لە ڕووی فکری و سیاسیەوە دابەشی دوو ئاراسته بوون ، ئاراسته‌یه‌كیان
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده بۆ به‌غدا له ڕووی سیاسی و ئابوری ی و جوگرافیەوه به ڕه‌هایی و بێ مه‌رج ، به دیاریكراوی دوای ڕووداوه‌كانی
16 ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م خیتابه زیاتر و زیاتر
ته‌رویجی پێده‌درێ ، له به‌رامبه‌ردا ئاراسته‌ی دووه‌م سەپۆرتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا دەکات له چوارچێوه‌ی ناوەڕۆکی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق .
ئاراسته‌ی یه‌كه‌م تێڕوانینه‌كانیان به گشتی ( نوسین ، دیمانه ، سمینار
) له بازنه‌ی حیقدی سیاسی دژ به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خولێته‌وه ، لێره‌دا هه‌میشه پارتیان یه‌كسان كردووه به هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وان پێیان وایه گه‌ڕانه‌وه
بۆ به‌غدا ڕزگار بوونه له پارتی ئه‌گه‌ر ئه‌ودیو تونێلی ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ش دیار
نه‌بێ ، له‌و چوارچێوه‌یه چه‌ند جارێك باسیان له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی
كوردستانیش كردووه، له كاتێكدا نه‌یانتوانیوه
به ئارگیومێنت بیسه‌لمێنن ئه‌و جۆره گه‌رانه‌وه‌یه تاچەند به قازانجی كورد و
دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه ، وه هیچ پڕۆژه و بیرۆكه‌یه‌كیان بۆ گۆڕینەوەی دەسەڵاتی کورد بە
دەسەڵاتی ناوەند نه‌خستۆته‌ڕوو ، بۆیه بانگه‌شه‌كه به گشتی له ئاستێكی نزمه ،
وه له شه‌قامی كوردی به كرچ و كاڵی ماوه‌ته‌وه ، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه بێ هیچ
چوارچێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ هه‌رێمی كوردستان یاخود به‌شێكی بچێته‌وه
ژێر ده‌سه‌لاتی ناوه‌ند و هه‌مان حسابی موصڵ و تكریت و سه‌ماوه‌ی بۆ بكرێ بێ حساب
کردن بۆ حەجمی ئەو قوربانیانەی کورد لەماوەی ڕابردوو لە چوارچێوەی خه‌باتی سیاسی و
چه‌كداری داویەتی .! ئه‌مه چ ستراتیجیه‌تێكه؟
نه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ به‌غدا، به‌ڵكو وجودی كورد له به‌غدا به سه‌نگ و قورسایی سیاسی گرینگ و
پێویسته، به پێی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب هاوبه‌شه له به‌ڕێوه‌بردنی
عێراق ، بۆیه كورد قه‌بوڵیه‌تی له چوارچێوه‌ی جێبەجێکردنی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور هه‌ماهه‌نگیه‌كی
پته‌وی سیاسی و ئابوری له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێ نه‌ك ته‌سلیم بێ، ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له ماوه‌ی
ڕابردوو كه‌مته‌رخه‌م بووبن له ئاست جێبه‌جێكردنی
مافه ده‌ستوریه‌كان له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوەند به پلان ڕیگریان لە
هەر هەنگاوێک بەو ئاڕاستەیە كردووه .
ته‌نانه‌ت له چه‌ند بۆنه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا
بانگه‌شه‌یان بۆ به مه‌ركه‌زی بوونی به‌غدا
كردووه، ئه‌مه وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ لامه‌ركه‌زیه‌تی عێراق و به دیاریكراویش مه‌به‌سته‌كه
هه‌رێمی كوردستان بووه چونكه تاكه قه‌واره‌ی فیدراڵیه عێراقی به لامه‌ركه‌زی
فیدراڵی هێشتۆته‌وه، كه‌واته چ گرێنتیه‌ك هەیە داهاتووی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان
له ئێستا باشتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌رچیمان هه‌یه بێ مه‌رج ته‌سلیمی به‌غدای بكه‌ین
و به قه‌ولی براده‌ران ئاوا بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا .
كورد له عێراق به‌رده‌وام پێویستی به هێزیكی سیاسی كوردی هه‌یه ئۆكه‌ی بۆ هه‌موو بڕیاره‌كانی به‌غدا
نه‌كات، به دیوێكی تر بۆ كورد پێویسته
ده‌نگێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێ به به‌غدا بڵێ " نا " ، ئه‌گه‌ر
ئه‌و "نا" یه نەمێنێ كورد حاڵی
ئێستای سوننە خراپتر‌و خراپتر ده‌بێ .