دواین هەواڵ

سیناریۆی پشتەوەی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکڕانیاو بێدەنگی ووڵاتانی جیهان

‌د. سارە كاكل

26/02/2022

ماوەیەکە گوێبیستی گرژی و ئاڵۆزی نێوان ڕوسیاو ئۆکڕانیا دەبین و زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا بەتایبەتی هەڕەشەیان لە ڕوسیا دەکرد لە ئەگەری هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکڕانیا، بەڵام دوابەدوای هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکڕانیا گشت ووڵاتان بێدەنگ بوون و تەنها بە ڕاگەیەندراوێک ئیدانەی هێرشەکەین کردو هیچ پەرچەکردارێکیان نەبوو بەرامبەر ڕوسیا....... ئایا دەبێت چ سیناریۆیەک ئامادەکرابێت.

بەهێزترین سیناریۆش سیناریۆی ڕێکەوتنی نێوان ئەمریکاو ڕوسیایە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا و باڵا دەستی ئەمریکا لە سوریاو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی بۆیە ئەگەرێکی بەهێزە ئەم سیناریۆیە جێ بەجێ بکرێت و ئەمریکا بێدەنگى بپارێزێت لەبەرامبەر هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکڕانیا.

ئەم جەنگە بۆ بردنەوە یان دۆران نەکراوە لە لایان روسیاوە، بەلکو کراوە بۆ رێگە گرتن لە ئوکرانیا لە بونی بە ئەندام لە ناتو وە من پێم وایە ئەمە وەک داگیرکاری نابێت تەنها پەیامێک بە ئوکرانیا دەدات کە نزیک بونەوە لە روژئاوا و ئەمریکا هێلی سورە ، وە پەیامێکی ترە بۆ روژئاوا و ئەمریکا ئەویش ئەوەیە کە روسیا لە کاتی داگیر کردنی هەر وولاتێك پێویستی بە رەزامەندی کەس نیە وە هەر کەسێک هەولبدات دەست تێوەردان بکات بە خرابترین شێوە وەلام دەدرێتەوە.

ئەگەر بێتو بگەڕێنەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٨ شەری نێوان جۆرجیا و روسیا دەبینین مێژوو دوبارە دەبێتەوە، ئەویش هۆكاری گرژییەكان هەوڵەكانی جۆرجیا بو بۆ بە ئەندام بوون لە ناتۆ ، لەسەرەتای گرژییەكان گشت ووڵاتانی ڕۆژئاوا و امریكا لایەنگری خۆیان بۆ جۆرجیا راگەیاند دوای دەست پێكردنی جەنگ و دابەشبوونی خاكی جۆرجیا تاكە هەڵوێست دانانی ئابڵوقە بوو لەسەر روسیا و ئەمەش هیچ رێگریەكی نەكرد لە روسیا و بچوككردنەوەی دەسەڵاتی روسی.

دەتوانین بڵێن جۆرجیا و اوكرانیا قوربانی جەنگی نێوان زلهێزەكانن بۆ سەپاندنی دەسەڵات و هەژمونی خۆیان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP